شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی، بەشداری لە یادی ٩ساڵەی پژاکی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاراستەی پارتی ناوبراو کرد، کە لە ناوەرۆکی پەیامەکەدا وێرای پیرۆزبایی ئاماژەیان بە زەرورەتی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
لە رێکەوتی ٥/٤/٢٠ ١٣ی زایینی بەرامبەر بە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبووون لە بەڕێزان وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی و رەحمان ئەمینی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، شەنگە سەردەشتی ئەندامی پ س ک، چەند ئەندام و هاوبیرێکی دیکەی پ س ک بەشدارییان لە نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کرد. جێی ئاماژەیە کە ئەم ساڵیادە بە بەشداری دەیان حیزب و رێکخراو و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کوردستانی لە بناری چیای قەندیل، سازدرا. شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاراستەی پارتی ناوبراو کرد، کە لە ناوەرۆکی پەیامەکەدا وێرای پیرۆزبایی ئاماژەیان بە زەرورەتی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. هەر لەو ڕێورەسمەدا کە بەم بۆنەوە ساز درابوو لە لایەن پارتی ژیانی ئازادی کوردستانەوە جەخت لەسەر یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکهەڵوێستی گوتاری سیاسی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە، و بە ئەرکێکی هەنووکەیی هاتە ئەژمار. هەروەها خەباتی باکوری کوردستان و پەیامەکەی بەرێز ئۆجەلان بۆ ئاشتی بەرز نرخێندرا و هەڵسووکەوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار کرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان www.psk2006.org
[email protected] ٧ / ٤ / ٢٠ ١٣
2013-04-06 13:21:02
11 ساڵ و 7 مانگ و 9 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : وتارهکان