واتە ڕۆژی ١٠ ی خاکەلێوەی ٢٦٤٧ ی کوردی، پێشەوا و هەڤاڵانی لە مەیدانی چوارچرا کە مەیدانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بوو، بەتاوانی ڕاگەیاندنی ئەو کۆمارەش لە سێدارەدران و گیانی خۆیان له پێناوی ئازادی بۆ وڵات بهختکرد
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی لە سێدارەدانی سەرۆککۆماری سەربەخۆیی کوردستان و هەڤاڵانی.
هاوڵاتیانی چاوەروانی کۆماریکی دیکەی سەربەخۆی کوردستان!
لەمێژووی کوردستانی داگیرکراوماندا کە بۆ هەمیشە شانازی پێوەدەکەین، ئەویش دەستکەوتی دەوڵەتی سەربەخۆیی کۆماری کوردستان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحەممەد. کە بە داخەوە لە پاش ١١ مانگ داگیرکەران کۆتاییان بە تەمەنی ئەو کۆمارە هێنا. پێشەوا قازی موحەممەدیش بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی لە ئاست خەڵکەکەی، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان نەکەونە بەر پەلاماری بێبەزەییانەی داگیرکەرانی کوردستان، مهابادی زێدی ڕاگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستانی بە جێنەهێشت.
پاش چەندین دانیشتنی دادگای سەربازی سەردەمی دەسەڵاتی شاهەنشایی لە ئێران، مخابن لە ٣٠ ی مارسی ١٩٤٧ واتە ڕۆژی ١٠ ی خاکەلێوەی ٢٦٤٧ ی کوردی، پێشەوا و هەڤاڵانی لە مەیدانی چوارچرا کە مەیدانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بوو، بەتاوانی ڕاگەیاندنی ئەو کۆمارەش لە سێدارەدران و گیانی خۆیان له پێناوی ئازادی بۆ وڵات بهختکرد.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان، لهم یاده ماتهمینهی شههیدانی سهربهرزی کۆماری کوردستان، سهری ڕێز نوازش بۆ شههیدانی کوردستان نهوی دهکهین، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٦٦ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.
نهمری و سهربهرزی بۆ گشت شههیدانی کۆماری کوردستان, بە هیوای خەباتی بەردەوام بۆ وە دەرنانی داگیرکەران لە سەرخاکی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان
١٠ ی خاکهلێوهی ٢٧١٣ی کوردی. ٣٠ / ٣ / ٢٠ ١٣ی زاینی.
www.psk2006.org -
[email protected]