پارتیمان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٧ ساڵه‌ی خۆیدا توانیۆێتی خۆڕاگر بێت و له‌به‌رامبه‌ر گشت پلانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتووانه درێژه به خه‌بات بدات. پارتیمان لە جاران به‌هێزتره
به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه.
خه‌ڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان، نزیکه‌ی ٧پیش، واتە له ڕێکه‌وتی ١٧ی ٢ی ٢٠ ٠ ٦ پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له پێناوی بلاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌ست، سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دامه‌زرا.
پارتیمان له ماوه‌ی ٧ ساڵه‌ی تەمەنی خۆیدا توانیۆێتی خه‌باتی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ربڵاو بکاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی گرنگ بنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌باتمان بۆ چیاکانی کوردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن له کاتێکدا ئه‌و به‌یاننامه بلاو ده‌کاته‌وه که کۆنگره‌ی دوه‌می پارتیمان له‌١٤ تا١٦/ ٢ی ٢٠ ١٣ له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
کۆنگره‌ی دووه‌می پارتیمان وه‌ک کۆنگره‌ی یه‌که‌م که له ١٣/١١/٢٠ ٠ ٩لە ئۆسلۆی پایته‌ی نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ پارتیمان و خه‌لکی کوردستان.
پارتیمان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٧ ساڵه‌ی خۆیدا توانیۆێتی خۆڕاگر بێت و له‌به‌رامبه‌ر گشت پلانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتووانه درێژه به خه‌بات بدات. پارتیمان لە جاران به‌هێزتره، زیاتر و به وزه‌یه‌کی باشتره‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین، له پێناوی سه‌رخستنی ئامانجه پیرۆزه‌کانی گه‌لی کوردستان.
ناوەنی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٧ / ٢ / ٢٠ ١٣
هەولێر
www.psk2006.org
[email protected]