لە راستیدا بارودۆخی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوەو بوونەتە داگیرکەری کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە بە ئاشکرا دیارە ئەگەری مانەوەی کورد
لە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا بەردەوام بێت خەبات لە :پێناوی سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەتی کوردیدا
عەتاقەرەداغی
لەیادی دامەزراندی کۆماری کوردستانە لە مÚ¾اباد کە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ دا لە لایەن قازی محەمەدەوە راگەیەندرا. دیارە ئەوە ئاشکرایە کە دامەزراندی کۆمار لە مێژووی کورددا بایەخێکی گرنگی Ú¾ەیە ئەویش لە چەند روویەکەوە لەوانەش ئەوە یەکەم جار بوو لە دوای روخاندنی حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە لە بەشێکی کوردستاندا کورد بتوانێت حکومەت درووست بکات. درووستبوونی کۆماری مÚ¾اباد لە دوای کۆتایی Ú¾اتنی جەنگی دووەمی جیÚ¾انو نزیکبوونەوەی سووپای سوور بوو لە سنووررەکانی کوردستان. بێگومان سەرباری خەباتی کورد خۆی و کارکردنی ژێکاف بۆ ئەو مەبەستە دیسان رۆڵی تایبەتی قازی محەمەدیش لەو رووەوە گرنگە. یەکێک لە خاسێتە دیارەکانی کۆماری مÚ¾اباد ئەوە بوو لە کاتێکدا سەرجەمی ئەو سیستێمە سیاسیانەی لە رۆژÚ¾ەڵاتی ناوەڕاستو ناوچەکەدا Ú¾ەبوون Ú¾ەموویان سیستێمی پاشایەتی بوون بێجگە لە تورکیای کەمالیست کە کۆماری بوو، بەڵام کورد لەو قۆناغەدا لە بری سیستێمی پاشایەتی سیستێمی کۆماری درووست دەکات کە ئەوەش جۆرێک لە ئایندەخوازیو Ú¾ەوڵدان بۆ بنیادنانی جۆرێک لە دیموکراتی لە خۆی دەگرێت.
دیارە وەکو ئاشکرایە کۆماری کوردستان لە مÚ¾اباد زۆر بەردەوام نەبوو لە ئەنجامی جووتبوونی بەرژەوەندییەکانی سۆڤیەت لەگەڵ رژێمی ئەو کاتەی ئێراندا سۆڤیەت پشتی لە Ú¾ەردوو کۆماری کوردستانو ئازربایجان کردو ئەوەش بوو بە Ú¾ۆی رووخاندنیان، بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە وەکو کورد ئەوەیە کە پرۆژەی دەوڵەتی کوردی لە کۆنەستی کۆمەڵایەتیماندا پرۆژەیەکی ئامادەیەو Ú¾ەر کات Ú¾ەلی ئەوە بڕەخسێت کورد Ú¾ەوڵی دامەزراندنی سەربەخۆییو درووستکردنی دەوڵەتی خۆی دەدات چی لەسەر بەشێکی کوردستان بێت یان لە سەر جوگرافیای کوردستانی گەورە.
لە راستیدا بارودۆخی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوەو بوونەتە داگیرکەری کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە بە ئاشکرا دیارە ئەگەری مانەوەی کورد لە سایەی دەسەڵاتی ئەو رژێمە شمولی و تۆتالیتارو خوێنڕێژو پیاوکوژانەدا بووەتە ئەگەرێکی لاوازو درەنگ یان زوو کورد دەگەڕێتەوە بۆ باری سرووشتی خۆی کە ئەویش یەکگرتنەوەی کوردستانی گەورەو درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییە، ئەو دەوڵەتەی کە شێخ مەحموودو قازی محەمەدو زۆرێکی تر لە خەبات گێڕانی کوردو بە گشتی گەلی کورد خەباتیان بۆ کردووە. بۆیە لە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا Ú¾یوادارم لە ئایندەی نزیکدا کوردستانی رزگارو سەرفراز ببینینو ئاڵاکەی کۆماری کوردستان بەسەر کوردستانی سەربەخۆو یەکگرتوو لە سایەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیدا بشەکێتەوەو بۆ Ú¾ەتاÚ¾ەتایە گەلی کورد لە جەورو ستەمو چەوساندنەوەی داگیرکەرانی کوردستان رزگاری بێت. نەمری بۆ گیانی پاکی قازیو Ú¾ەموو ئەوانەی لە رێگای رزگاری کوردو کوردستاندا گیانیان بەخت کردووە. بەرزو شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان، بەردەوام و سەرکەوتوو بێت خەباتی گەلی کورد لە پێناوی رزگاری و سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەتی کوردیدا لەسەر جوگرافیای کوردستانی گەورە
لە ئیستا نیوس وەرگیراوە
2013-01-24 11:01:24
11 ساڵ و 9 مانگ و 11 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : بهیاننامه