رۆشن بیر و رۆشن قیر !
ح. س. سۆران
ئێستاش جیهان پڕیه‌تی له رووناکبی
ری پیر و لاو و ئافره‌ت و پیاو . ته‌واوی ئه‌و گشته داهێنان ، سه‌نعه‌ت و پێشڕه‌فته به‌رچاوه ، به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی ئه‌و رۆشن بیرانه یه .
له نێو خۆشمان دا ، رۆشن بیری راسته‌قینه هه‌یه . ئه‌ز هه‌ر دو دستیان ماچ ده‌که‌م .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
رۆشن بیر و رۆشن قیر !
وشه‌ی شه‌نگ و پیرۆزی رۆشن بیر ،له‌و وشانه‌یه که هه‌تا بڵێی و هه‌تا بیر هه‌ته‌ر بکا، جوان و له‌به‌ر دڵانه . به‌ڵام رۆشن بیر و رۆشن بیری، وشه‌گه‌لێکی وا نین که هه‌رکه‌س بیه‌وێ به مه‌یل و به ویستی خۆی ، هه‌ڵیان بژێرێ و وه‌ک دروشم و ملهوانکه بیانکاته ملی. دیواری باغچه‌ی زه‌نوێری رۆشن بیری وه‌ها نزم نیه ، که هه‌ر که‌س ویستی ته‌قڵه بازێکی چکۆله بدا و به گۆتره لێی سه‌رکه‌وێ و بچێته نێوی .
ئه‌وانه‌ی که له جیهان دا به رۆشن بیر ناسراون ، به تیشکی بیری شازی خۆیان ، ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت ته‌واوی دنیایان روون کردوه‌ته‌وه و بوونه‌ته پلیکانێ بۆ سه‌رکه‌وت ، شارستانه‌تی ، ئاشتی، ئازادی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ .
بۆ وێنه ئێدیسۆن ، که به دۆزینه‌وه‌ی روونایی کاره‌با ، جیهانی روون کرده‌وه . من هه‌ر ئێستا له‌به‌ر ئه‌و ته‌وژمی کاره‌بایه به کامپیوتێر کار ده‌که‌م ، یا ماڵه‌که‌مان به کاره‌با روون بوه‌ته‌وه و ...
بیری جوانی ماهاتما گاندی ، بو به چرایه‌ک بۆ روون کردنه‌وه‌ی مێشک و ئاوه‌زی هیندیه‌کان Ø› و گه‌لی هیند توانی له به‌ر تیشکی ئه‌و رووناییه پیرۆزه دا ، سه‌ربه‌ستی خۆی وه‌ده‌ست بهێنێ و رزگار بێ .
ماموه‌ستا قانعی خۆمان ، به شێعره به‌رز و پڕ واتاکانی خۆی ، رێگه‌ی ئێمه‌ی روون کرده‌وه و ئێستاش ئه‌ز هه‌ر له گۆڕه‌پانی روونایی ئه‌و بیره‌ی ئه‌و دا ، به‌ر چاوم رووناک بوه‌ته‌وه و ئه‌م نووسراوه بێ گه‌رده دهنووسمه خزمه‌تتان .
ئێستاش جیهان پڕیه‌تی له رووناکبیری پیر و لاو و ئافره‌ت و پیاو . ته‌واوی ئه‌و گشته داهێنان ، سه‌نعه‌ت و پێشڕه‌فته به‌رچاوه ، به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی ئه‌و رۆشن بیرانه یه . له نێو خۆشمان دا ، رۆشن بیری راسته‌قینه هه‌یه . ئه‌ز هه‌ر دو دستیان ماچ ده‌که‌م .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ، له زۆر به‌ستێن دا ، وشه‌ی رۆشن بیر ، بریندار کراوه یا سه‌ربڕراوه . هێندێک له و به ناو رۆشن بیرانه‌ی ئێمه ، وا ده‌زانن که ئه‌گه‌ر دو دانه قسه‌ی نه‌سته‌ق و زلیان فه‌رمو ، یا دو له‌ته کارتۆنیان چه‌سپاند به‌یه‌که‌وه و ناویان نا کتێب و بڵاویان کرده‌وه و ... ، ئیدی ئه‌وه بوونه‌ته رۆشن بیری خوللهسی دو ئاته‌شه و ته‌واوی به‌رپرسانی کوردستان و خه‌ڵک قه‌رزاریانن و ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌موواندا فیز لێبده‌ن . که چی زۆر له‌و چه‌شنه که‌سانه ، له بهتاڵپایی و ته‌وه‌زه‌لی دا غه‌رقن . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، ئه‌وانه ره‌نگه هه‌م له ناڵی ئه‌سپ بسره‌وێنن و هه‌م له بزماری ئاسنگه‌ر . یانی له هه‌ر کۆێیهکهوه بای بێ شه‌ن ده‌که‌ن . بۆ ئه‌وان تۆفیری نیه ، چ بای شه‌مال چ زریان یا با سه‌ر . به کورتی له‌وانه‌یه بڵێم نووکه زڕه رۆشن بیری یا رۆشن قیری ، بۆ خۆی بوه‌ته کار و کاسپیه‌کی به پیت . له حالێک دا ، که ئێمه ئێستا پێویستمان به رۆشن بیره ، نه‌ک رۆشن قیر . رۆشن بیری به که‌ڵک ، نه رۆشن قیری بێکاره .
تێبینی : له‌م نووسراوه‌یه دا ، مه‌به‌ستم له هیچ که‌سێکی تایبه‌ت نیه .
تاران - 2/ 9/2706 { 2006} .
2006-11-17 09:13:51
18 ساڵ و 13 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ