شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

بووکی ئازادی :

نووسینی به‌‌ڕێز: ح. س. سۆران .
بووکی   ئازادی :

من له‌ سوێی هاڕه‌ی هه‌یاسه‌ی جوانی هه‌ورامانی کورد ،
بۆ به‌یانی هه‌ستی ناسک ، ته‌بعی گۆرانم نیه‌ .
به‌ڵکه‌ ، سه‌رخۆشم به‌ باده‌ی خۆشه‌ویستی ئاو و خاک ،
ده قده‌قه‌ی تانه‌ی شه‌وانه‌ی مه‌یگوسارانم نیه‌
عاشقێکی رووت و قووتی بووکی ئازادیم ، ئه‌من !
وه‌حشه‌تی شه‌للاق و قه‌مچی و به‌رده‌بارنم نیه‌ .

به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ . ح. س. سۆران .

بووکی ئازادی :

به‌فری زه‌ردی خاکه‌لێوه‌م ، تاوی بارانم نیه‌ ،
تاقه‌تی ئه‌سرینی بووکی نه‌و به‌هارانم نیه‌ .

له‌ بواری پانی عیشقا ، ورد ‌و شه‌مزاوه‌ له‌شم ،
هێنده‌ شه‌مزاوم ، ته‌نانه‌ت هێزی شه‌مزانم نیه‌.

زۆر ئه‌بینم به‌ژنی سه‌وڵ و رانی شووش و شلکه‌ به‌ی ،
تاقه‌ت و کاتی کوشینی مه‌مکه‌ڵه‌ و رانم نیه‌ .

له‌ قه‌راغی جه‌غزی شایی و به‌زمی چۆپی و ره‌شبه‌ڵه‌ک ،
که‌ڵکه‌ڵه‌ی لاشانی نه‌رمی چاوخومارانم نیه‌ .

دێنه‌ ده‌ستم ، دؤی به‌تام و شه‌نگه‌ بێری له‌نجه‌ خۆش ،
بۆ کوشینی ده‌ست و په‌نجه‌ ، هێزی ێارانم نیه‌ .

من له‌ سوێی هاڕه‌ی هه‌یاسه‌ی جوانی هه‌ورامانی کورد ،
بۆ به‌یانی هه‌ستی ناسک ، ته‌بعی گۆرانم نیه‌ .

به‌ڵکه‌ ، سه‌رخۆشم به‌ باده‌ی خۆشه‌ویستی ئاو و خاک ،
ده قده‌قه‌ی تانه‌ی شه‌وانه‌ی مه‌یگوسارانم نیه‌ .

عاشقێکی رووت و قووتی بووکی ئازادیم ، ئه‌من !
وه‌حشه‌تی شه‌للاق و قه‌مچی و به‌رده‌بارنم نیه‌ .
2006-11-20 08:44:38

18 ساڵ و 14 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©