ەهید فەرهاد جەهانگیری لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کەلە١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
ئاگاداری بۆ ئەو بەرێزانەی دەیانەوێ بە ناردنی پەیام و پێوەندی تەلەفونی لە مەر کۆچی دوایی کاک فەرهاد جەهانگیری پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
ناونیشانەکان بە شێوەی خوارەوە دەبن .
ههرێمی کوردستان : ههولێر گهڕهکی ڕووناکی
[email protected] تهلهفون 07503700016. 0662579794
07501445420 سلێمانی /
[email protected] [email protected]; Norway “ 004796879648 نهرویج
.
[email protected] . Germany 004915124103496ئهڵمانیا:
[email protected] Sweden. 0046709964893 : سوید
فەرهاد جەهانگیری جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دواییکرد. سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، هاوبیران و ئەندامان و لاینگرانی پارتیمان. بەداخ و کەسەرەوە پێتان ڕادەگەیەنین، کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی. هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک فەرهاد جەهانگیری ناسراو بە فەرهادە رەش بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەستداو ماڵئاوایی لێکردین.
شەهید فەرهاد لە ساڵی ١٩٦٧ لە سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی مناڵیوە بووەتەپێشمەرگەی حدکا، لەو حیزبەدا چەندین بەرپرسایەتی و تا پلەی کادرێتی بریوە.
کاک فەرهاد بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا، له ٢ی ڕێبهندانی ٢٧٠ ٨ی کوردی، کە ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیاریدا سهنگهری خهباتی بگوێزێتهوه بۆ نێو ڕیزهکانی پارتی سهربهستیی کوردستان. هەر لەو رۆژەشدا لە لایەن سەرکردایەتییەوە پێشوازی لێکرا.
شەهید فەرهاد جەهانگیری لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کەلە١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
بەداخەوە لەم چەند مانگەی ئاخردا تووشی نەخۆشی دڵەیەشە دەبێت، و تا سەر ئەنجام دۆێنێ شەو واتە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی، ١٤/٤/٢٠ ١٢ ی زاینی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لینشۆپینگی سوید بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەستداوە.
بە ناوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی و خەم و پەژارەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوبیرمان کاک فەرهاد لە شاری سنەی قارەمان و هەروەها لە گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان و خۆمان دەکەین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی یەکەم شەهیدی پارتەکەمان
ڕۆکی شاد و ڕێگای پر ڕێبوار بێت.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی، ١٥/٤/٢٠ ١٢ ی زاینی
تێبینی لە نزکترین کاتدا لە ڕێگەی مالپەرەکەمانەوە ئاگاداری لە شۆینی سەرەخۆشی و کاتی بە خاکسپاردنی بڵاودەکەینەوە.
www.psk2006.org
بۆ دیتنی چەند وێنەیەکی شەهید فەرهاد تکایە تەماشای ئەم لینکە بکەن . https://www.facebook.com/media/set/?set=a.434190913263287.121506.100000171455211&type=1¬if_t=like