پێشنیاری خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ مامۆستا سه‌لاح سۆران وپیرۆزبایی له ئوڕهان پامووک .
حسه‌ین عه‌زیزی
به هیوام ، مه‌خسووسه‌ن ئه‌و کوردانه‌ی که له وڵاته کانی ئیسکاندیناوین و باش تر ده‌ستیان به کۆمیته‌ته جایزه‌ی نۆبێل ئه‌گا ، له‌م بواره‌دا هه‌وڵ بده‌ن تا هه‌ق به هه‌قدار بگا و کوردێکی شیاویش ، بۆ جاری هه‌وه‌ڵ ، ئه‌م خه‌ڵاته وه‌بگرێ
حسه‌ین عه‌زیزی
14-10-1358
پێشنیاری خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ مامۆستا سه‌لاح سۆران وپیرۆزبایی له ئوڕهان پامووک .
به‌ینێک له‌مه‌وپێش ئاگاداربووین،که نووسه‌ر و رووناکبیری تورک،ئوڕهان پامووک،به بۆنه‌ی دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ کوشتاری میلله‌تی ئه‌رمه‌نی وکورد له تورکیا له نووسراوه‌کانی دا ،له لایه‌ن کۆمیته‌ی جایزه‌ی نۆبێله‌وه،خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی پێ دراوه، که به‌م بۆنه‌یه‌وه له ئۆڕهان پامووک پیرۆزایی ئه‌که‌م .
له لایه‌کی که‌شه‌وه پێویسته له کۆمیته‌ی جایزه‌ی نۆبێل داوا بکه‌ین ، که له ساڵی داهاتودا ، ئه‌و خه‌ڵاته بدا به هۆنه‌ر ونووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد ، مامۆستا سه‌لاح سۆران ، که له کوردستانی رژهه‌ڵات ، به درێژایی نیو سه‌ده ، له زه‌مینه‌ی ئه‌ده‌بی ، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا خزمه‌تی به‌رچاوی به دۆزی کورد کردوه و له سه‌خت ترین شه‌رایت دا ،لایه‌نگری ئازادی بوه .
به هیوام ، مه‌خسووسه‌ن ئه‌و کوردانه‌ی که له وڵاته کانی ئیسکاندیناوین و باش تر ده‌ستیان به کۆمیته‌ته جایزه‌ی نۆبێل ئه‌گا ، له‌م بواره‌دا هه‌وڵ بده‌ن تا هه‌ق به هه‌قدار بگا و کوردێکی شیاویش ، بۆ جاری هه‌وه‌ڵ ، ئه‌م خه‌ڵاته وه‌بگرێ . خه‌ڵات دان به مامۆستا سۆران ، خه‌ڵات دانه به به‌رحه‌ق بوونی خه‌باتی گه‌لی کوردستان .
2006-11-03 21:55:33
18 ساڵ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ