سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار له ئایینی یاری دا
"کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار*" ئۆسلۆ، 3/11/2006
ده‌ور و به‌ری ساڵی1250 ی زایینی، له دوای ئه‌وه‌ی سوڵتان سه‌هاک(سلطان سحاک) ئایینی یاری داده‌مه‌رزێنێ و بانگهێشتی خه‌ڵکی کورد بۆ ئایینه‌که‌ی ده‌کا، بنه‌ماڵه‌که‌ی و خه‌ڵکی ده‌مارگرژ و به‌رچاوته‌نگی ئه‌و چاخه، قینی لێهه‌ڵده‌گرن و ده‌ست ده‌که‌ن به ئازاردانی خۆی و یارانی. سوڵتان و هاوڕێکانی، له ناچاری زێد و ماوای باب و باپیرانیان به جێ دێڵن و له‌و دیاره ده‌ڕۆن. دوژمنانیان به ئه‌مه‌ش دڵیان ئاوناخواته‌وه و به نیازی کوشتن و له نێوبردنیان، دوایان ده‌که‌ون.
سوڵتان و شه‌ش کهسیتر له یارانی، که به " حه‌وت سواره‌ی خاوه‌نکار" به ناوبانگن، له شوێنێک له نزیکی پردیوه‌ر له هه‌ورامان، په‌ناده‌به‌نه به‌ر مه‌ڕ یان ئه‌شکه‌وتێک به ناوی " مهڕنوو". کاتێک دوژمنان لێ یان نزیک ده‌بنه‌وه و گیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسی، یاران له سوڵتان سه‌هاک ده‌خوازن له‌و مه‌ترسییه رزگاریان بکا. سوڵتانیش روو ده‌کاته یه‌کێک له یارانی به ناوی داوود و لێی ده‌خوازێ مشتێ خۆڵ بپرژێنێته نێو سپای دوژمن. دوای ئه‌و خۆڵ پرژانه‌ی داوود، تۆفانێک هه‌ڵده‌کا که سێ شه‌و و سێ رۆژ درێژه‌ی ده‌بێ و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی له به‌ین بردن و ته‌فر و توونا کردنی دوژمن.
پاش ئه‌و رووداوه، پیره‌ژنێک وه‌ک شایه‌تحاڵ که ئه‌و رووداوه به چاوی خۆی ده‌بینێ، که‌ڵه‌شێرێک سه‌رده‌بڕێ و له گه‌ڵ نه‌ختێ برینجدا، خواردنێک ساز ده‌کا و میوانییهکیان له ماڵی خۆی بۆ رێک ده‌خا.
ئه‌و هه‌ڵکه‌وته، له ئایینی یارسان دا به " سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار " و میوانی پیره‌ژنیش به " میوانی پادشاهی" له مێژووی ئه‌و ئایینه‌دا تۆمارکراوه.( لێره مه‌به‌ست له پادشا، خودا یان خاوه‌نکاره. له ئایینی یاریدا، سوڵتان سه‌هاک خاوه‌ن زات" که‌رامه‌ت"ی خودایه).
له ده‌فته‌ری دیوانه‌گه‌وره که به ده‌فته‌ری (پردیوه‌ری) ش ناسراوه و کۆنترین ده‌فته‌ری ئایینی یارسانه، ئه‌م رووداوه به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆمارکراوه:
"دوازده‌ی سفیدی ههرچه نه چلی یره روی یاران آما او دلی"**
دوازده‌ی سفیدی ههرچه نه چلی یه‌ره رووی یاران ئاما ئه‌و دلی***
واتای ئه‌م هه‌ڵبه‌سته ئه‌وه‌یه: سێ رۆژه‌ی یاری له 12 ی مانگ و له نێو چله‌ی زستانی کوردی یه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا.
هه‌موو ساڵێک له‌و مانگه‌دا، په‌یڕه‌وانی ئایینی یاری، به یادی ئه‌و سێ رۆژه، سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بن.
له دوای ئه‌و سێ رۆژه، هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک که‌ڵه‌شێرێک ده‌کاته قوربانی و له گه‌ڵ برینجدا، خۆراکێکی(نه‌زر) لێ دروست ده‌کا. ئاماده‌کردنی ئه‌و خواردنه، داب و نه‌ریت و ره‌سم و رسووماتێکی ئایینیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
سه‌ره‌نج: کاتشماریک خه‌ڵکی یارسان لێ په‌یره‌وی ده‌که‌ن، 55 روژ له کاتشماری کوردی و له کاتشماری هیجری شه‌مسی زوتر ده‌س پێ ده‌کات.
حوسه‌ین خه‌لیفه
تێبینی و سه‌رچاوه:
ده‌فته‌ر: به واتای کتێبی پیرۆزی ئایینی یارسانه
پردیوه‌ر: ئه‌وبه‌ری پرد
* ده‌فته‌ری دیوانه گه‌وره
**شێوه‌ی رێنووسی ده‌فته‌ری
*** شێوه‌ی رێنووسی کوردی .
زاراوه‌ی گۆرانی، که‌لهوڕی.
سه رووژهی خاونکار له ئایین یارسان(ئه‌هل هه‌ق، اهل حق)
" که‌میک زانیاری له سه‌ر سه رووژهی خاونکار*"
ده‌ور و وه‌ر ساڵ1250میلادی، له شون ئه‌وه‌ی که سولتان سه‌هاک(سلطان سحاک)، ئایین یاری دامهرزنید و مه‌ردم کورد وه ئه‌و ئایینه دعوه‌ت که‌ید، بنه‌ماڵه‌که‌ی و مه‌ردم موتعهسب و وهرچهوتهنگ ئه‌و زه‌مانه لهلی که‌فنه قینوه و ده‌س کهنه ئه‌زیه‌ت و ئازار خوه‌ی و یاره‌کانی. ئه‌وانیش ناچار له میلکان باو و باپیر خوه‌یان ده‌س هه‌ڵگرن و له‌و دیاره ده‌رچن. دوشمنهکانیان وه‌یه رازی ناون و ئه‌را کوشتنیان وهشونیانا چن. سولتان سه‌هاک و شه‌ش که‌س تر له یاره‌کانی، که وه "هه‌فت سواره‌ی خاونکار" ناویان به‌ن. له شونیک له نزیک پردیوه‌ر له هه‌ورامان په‌نا به‌نه ناو مه‌ڕیک(ئه‌شکه‌وت) وه ناو "مه‌ڕ نوو" (نوێ) وه‌ختی که دوشمنهکان نزیک مه‌ڕه‌که بنوهه و دوریان گرن، یارهیهلی له سولتان سه‌هاک داوا که‌ن که کاری نهید تا له ده‌س دوشمن نجاتیان بود. سولتان له یه‌کی له یاره‌کانی وه ناو داود تواید که مشتیک خاک بپاشیده سپای دوشمن. له شون ئه‌وه‌ی که داود مشتیک خاک پاشیده سپای دوشمن. تووفانیک ئیجاد بود که سه شه‌و و سه رووژ ئدامه دیری و بووده سه‌به‌ب نابوودی و ته‌فر وتوینی دوشمن. له دویای ئی ئتفاقه، پیره ژنیک که شایه‌ت ئی ماجراسه، کهڵهشیریک سه‌ر بڕی و وه گه‌رد که‌میک برنجا خوراکیک دروس که‌ی و مهمانیان که‌یده ماڵ.
ئی ههڵکهفته، له ئایین یارسان، وه سه رووژهی خاونکار، مهمانی پیرهژنهکهیش وه دعوه‌ت پادشاهی ناو بریاس.( له‌یره پادشا وه مه‌عنی خودا یا خاونکار هاتییه. له ئایین یاری، سولتان سه‌هاک خاون زات خوداس)
له ده‌فته‌ر دیوانه‌گه‌وره که وه ده‌فته‌ر (پردیوه‌ری)ش ناسیاس و کوونهترین ده‌فته‌ر ئایینیی یارسانه، له باره‌ی وخت سه روژه خاونکار ئی جوره نویسیاس:
"دوازده‌ی سفیدی ههرچه نه چلی یره روی یاران آما او دلی"**
دوازده‌ی سفیدی ههرچه نه چلی یه‌ره روی یاران ئاما ئه‌و دلی***
وه‌ی مه‌عنییه که سه رووژهی یاری له دوانزه‌ی مانگ و له ناو چله‌ی زمستان کوردی ده‌س که‌یده پی. ، ئیمرووژ په‌یڕه‌وان ئایین یاری وه یاد ئه‌و سه رووژه، سه رووژ رووژه گرن. له شون سه رووژ، هه‌ر ماڵیک یه‌ک که‌ڵه‌شیر قوربانی که‌ن و وه گه‌ل برنجا خوراکیک(نه‌زر) لهلی دوروس که‌ن. ئاماده کردن ئه‌و خوراکه ئاداب و رسووم ئایینیی خوی دیری.
سه‌ره‌نج: ساڵشماریک که مردم یارسان له لی په‌یره‌وی که‌ن 55 روژ ها نوای ساڵشمار کوردی ئیمروژ و ساڵشمار هجری شه‌مسی .
حوسه‌ین خه‌لیفه ئوسلوو،3/11/2006
* سه‌رچاوه: ده‌فته‌ر دیوانه‌گه‌وره
** شیوه‌ی خه‌ت ده‌فته‌ری
*** شیوه‌ی نویسان کوردی