شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

با ٢٨ی گەلاۆێژ بکەین بەرۆژی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکدەنگی رێزەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی داگیرکاری!

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
با ٢٨ی گەلاۆێژ  بکەین بەرۆژی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکدەنگی رێزەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی داگیرکاری!

ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە بەرانبەر فەرمانی جیهادی خومەینی بەدژی میللەتی کورد، هه‌موو هه‌وڵه‌ سیاسی و دیپلوماتییه‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ڕووداوه‌ مێژوویه‌

با ٢٨ی گەلاۆێژ بکەین بەرۆژی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکدەنگی رێزەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی داگیرکاری!


بە یاننامەی “هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان” بە بۆنەی"٢٨ی گەلاوێژ" سی ودووهەمین ساڵیادی داگیرکردنەوەی کوردستان بە راگەیاندنی "فەرمانی جیهاد بە دژی کورد" لە لایەن خومەینی یەوە.
خەڵکی رزگاریخواز و وڵاتداگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان
هێز و لایەنە سیاسی، مەدەنی، کلتووری و رۆشنبیرییەکانی کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی جیهان، ئێران و کوردستان
٣٢ ساڵ لەمەوبەر، سوپای تازە دامەزراوی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی خۆسەپاندن و سەپاندنی هەژموونی داگیرکارانەی خۆیان بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا - ،هێرشێکی بەربڵاویان (بە فتوای خومەینی رێبەری ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی) بۆ سەر نیشتمانی تازە ئازادکراوی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێکرد.
مەبەستی کۆماری ئیسلامی ئەستاندنەوەی ئازادی و ئیرادە لەو ناوچانەی بوو، کە بە هەموو شێوەیەک لە بەرانبەر حکوومەتی پاشایەتیدا خۆڕاگرییان کردبوو و داوای مافەکانی خۆیان لە حکوومەت و دەسەڵاتی تازەی ئێران واتە کۆماری ئیسلامی ئەکرد.
هەر ئەوەش بوو، بە فەرمانی رێبەری کۆماری ئیسلامی شەڕێکی گەورەی ماڵوێرانکەر لە دژی میللەتی کورد هاتە ئاراوە کە تاکو ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
ئەم شەڕە ماڵوێرانکردنی ملیۆنان کورد و کوشتن و ئێعدام و به‌‌‌ندیکردن و هەژاری و بێکاری و تووشکردنی ملیۆنان کەس بە ماددە هۆشبەرەکان و نەپاراستنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤی لە کوردستاندا هێنایە ئاراوە، و بەم شێوەیە کۆماری ئیسلامی و رێبەرە شوومەکەی، لە ٢٨ی گەلاوێژدا تارمایی و نەهامەتیی هێنا بۆ کوردستان و سێبەری ئەو تارمایییەش هێشتا هەر ماوەتەوەتەوە.
ئێمە وەک “هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان” لە بەرانبەر فەرمانی جیهادی خومەینی بەدژی میللەتی کورد، هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵه‌‌‌ سیاسی و دیپلوماتییه‌‌‌کانی خۆمان ده‌‌‌خه‌‌‌ینه‌‌‌ گه‌‌‌ر بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌و ڕووداوه‌‌‌ مێژوویه‌‌‌ به‌‌‌ جیهان بناسرێت و وه‌‌‌ک به‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌کی مێژوویی له‌‌‌ جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌‌‌ سه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کوردا له‌‌‌ یاد نه‌‌‌کرێت.
هه‌‌‌روه‌‌‌ها داوا له‌‌‌گشت پارت ولایه‌‌‌نه‌‌‌ و که‌‌‌سایه‌‌‌تییه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ین، که‌‌‌ با به‌‌‌هه‌‌‌موومانه‌‌‌وه‌‌‌ رۆژی ٢٨ ی گه‌‌‌لاوێژ بکه‌‌‌ین به‌‌‌ ڕۆژی خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی یه‌‌‌کجاری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می حاکمانی ئێرانی داگیرکه‌‌‌ر.
زۆرگرنگه‌‌‌ که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ ئه‌‌‌و ئه‌‌‌زموونه‌‌‌ی تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتگه‌‌‌یشتووی هێزه‌‌‌کانی ئیران له‌‌‌ بیر نه‌‌‌که‌‌‌ین، که‌‌‌یه‌‌‌کەم هه‌‌‌نگاوی تواناکانی سوپاکه‌‌‌یان به‌‌‌ سه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کورددا تاقیکرده‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ سه‌‌‌دان ژن ومناڵ و گه‌‌‌وره‌‌‌ ساڵی کوردیان قه‌‌‌تڵ و عام کرد. ئه‌‌‌مه‌‌‌ش وامان پیده‌‌‌ڵێن که‌‌‌ هه‌‌‌ر ڕێژێمیکی دیکه‌‌‌ بێته‌‌‌ سه‌‌‌ر حکومه‌‌‌ت له‌‌‌ ئیراندا پێشوه‌‌‌خت خۆش به‌‌‌ڵێن ده‌‌‌بێت و دوا وه‌‌‌خت دوژمنی سه‌‌‌رسه‌‌‌رخت. که‌‌‌وابێت ئێمه‌‌‌ با چیدیکه‌‌‌ ئه‌‌‌زموونه‌‌‌کان له‌‌‌ بیر نه‌‌‌که‌‌‌ین.
له‌‌‌ وه‌‌‌ڵامی جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی ٢٨ی گه‌‌‌لاوێژ و هه‌‌‌زاران جینایه‌‌‌تی دیکه‌‌‌، ئه‌‌‌مرۆژه‌‌‌ بکه‌‌‌ین به‌‌‌ رۆژی خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی کوردستان ، و بۆ ئەوەی ببین بە پێشڕەوی نەتەوەکانی دیکه‌‌‌ی بندەستی ئێران کە لە پێناوی وەدەستهێنانی رزگاریی ولاتەکەیاندا، هاودەنگی کۆمەڵانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان بن.
داوا له‌‌‌ خەڵکی کوردستان دەکەین دەنگی نارەزایەتی و یەکگرتوویی خۆیان لەدژی داگیرکارانی کوردستان بەرز راگرن، و لەخەبات دژی زۆڵم و زۆر دژی داگیرکاری یەکدەنگی خۆیان پتەوتر بکەن.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدێمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان ٢٠ ١١/٠ ٨/١٥


2011-08-18 19:33:11

13 ساڵ و 3 مانگ و 2 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©