گریانێکی به‌کووڵ بۆ نیشتمانێکی بریندار.
نووسینی به‌ڕێز: م . حه‌مید عه‌زیز
من و باوکم و کوڕانی گه‌ڕه‌ک کوڕانی هه‌ژاری داوێنی ئه‌م شاره شه‌وو ڕۆژ به‌کۆڵ کێشان و کرێکاری دیوار‌و پالیسی شارمان دروست ده‌کرد ، به‌هه‌ژاری و ئه‌رک و ماندوبوون و شه‌ونخونی. برسێتی و ئازاره‌کانی ئه‌م شاره‌مان ساڕ‌ێژ کردوو به خوێنی دڵیشمان تینوێتی گه‌روویمان شکاند . عه‌یامێک بوو ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژ هه‌موو ده‌سک و کێلون بووین بۆ ده‌رگاکانی شار و هه‌موو گه‌رمی بووین بۆ به‌سته‌ڵه‌کی ژووری سارد‌و سڕی خه‌ڵکی
من و باوکم و کوڕانی گه‌ڕه‌ک کوڕانی هه‌ژاری داوێنی ئه‌م شاره شه‌وو ڕۆژ به‌کۆڵ کێشان و کرێکاری دیوار‌و پالیسی شارمان دروست ده‌کرد ، به‌هه‌ژاری و ئه‌رک و ماندوبوون و شه‌ونخونی. برسێتی و ئازاره‌کانی ئه‌م شاره‌مان ساڕ‌ێژ کردوو به خوێنی دڵیشمان تینوێتی گه‌روویمان شکاند . عه‌یامێک بوو ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژ هه‌موو ده‌سک و کێلون بووین بۆ ده‌رگاکانی شار و هه‌موو گه‌رمی بووین بۆ به‌سته‌ڵه‌کی ژووری سارد‌و سڕی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م شاره . هه‌موو یه‌ک بووین بۆ ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تی کتێبێکیش بووین بۆ په‌ندو ژیان . ئێمه له زه‌ماوه‌ندی یه‌کترا هه‌لهه‌له‌و سه‌رچۆپی بووین بۆ یه‌کتری بۆ پرسه‌کانیش په‌نجه‌کان بووین بۆ یه‌کبوون .. ئێمه هه‌موو ژیان پرسه‌بوو بۆ ته‌مه‌نی که‌سه‌رو کولله‌مه‌رگیمان ، ژیانمان به‌ناو ژیان بوو ته‌نها له‌خه‌وێکی ناخۆش ده‌چوو ، ئێمه پرسه‌ی ئاسایی مرۆڤ نه‌بووین ئێمه ئه‌و پرسانه بووین که به‌عس قه‌ده‌غه‌ی کردبوو .هه‌موو یه‌کترمان خۆشده‌ویست بۆیه ده‌بووین به‌هه‌ناسه بۆ خنکان و ده‌بووین به تاریکیش بۆ گلدانه‌وه‌ی شه‌وه لێڵه‌کانی پێشمه‌رگه . شه‌ونخونیمان به‌دیار منداڵه هه‌تیووه‌کانه‌وه ده‌چه‌شت و دڵۆپه و زوقمی کوچه بێنازه‌کانی شارمان به‌ده‌م هه‌ڵ له‌رزین و ترس و داچڵه‌کینه‌وه ئه‌گیرسانده‌وه ، داچڵه‌کینی جه‌سته‌و دڵ . ته‌زوی له‌پڕی خورپه .
خورپه‌ی ئیخباری و خورپه‌ی ئیعترافی هاوڕێ و شکاتی سیخوڕ‌و خورپه‌ی له‌سێداره‌دانی براو هاوڕێ خورپه‌ی په‌ڕه ته‌زویره‌کانی نه‌چوونی سه‌ربازی خورپه‌ی نامیلکه‌که‌ی سه‌روه‌ری شه‌هیدان کاک ئارام که وه‌ک و قورئان له‌به‌رباخه‌ڵی گه‌نجی داماوی ئه‌م شاره‌دا ماڵ به ماڵ ده‌خوێندرایه‌وه و کوچه به کوچه ماچ ده‌کرا دووایی له‌شوێنێکی زۆر قایم وه‌ک نامیلکه یان کتێبێکی پیرۆز ئه‌شاردرایه‌وه به ئومێدی سبه‌ینێ ی جوانتر و بێ سه‌رماو بێ دڵۆپه‌ی خانووه قوڕه‌کانی پرۆلیتارو چه‌وساوه‌کان ، به‌ئومێدی به‌ده‌س هێنانی نان و ئازادی له‌باتی شه‌ق و تێهه‌ڵدانی دووژمن و کاری نامرۆڤانه‌ی به‌عسی یه‌کان. ئای نان و ئازادی ده‌مێکه ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌م دیده‌یه چاوه‌ڕوانه‌و خه‌و به‌م چیرۆکه‌وه ده‌بینێ که‌چی تۆش سه‌بری ئه‌یوبت کرده به‌ری جه‌سته‌ی ماندووت و هه‌ر نه‌هاتی . سه‌دان شه‌و له ماڵی هه‌ژارانی بێ نان و ئاگردانی ئه‌م شاره‌وه به‌گریانی خوشکان و دایکانی پێشمه‌رگه و دڵه‌ڕاوکێ و پێشمه‌رگه‌ی پێکراوو بریندار پێچراوه‌و تیمار کراوه به‌تاڵی و ساردی و برسێتی ڕۆژ کراوه‌ته‌وه . توخوا نازداره ئه‌م شاره له‌وه زیاتر گڵاوی مه‌که‌ن ... به‌چاوه پیسه‌کانی ئێستا‌و گیرفانه گه‌رم و پڕه‌کانی فایلی ڕابوردووتان مه‌ستی مه‌که‌ن . من و باوکم به‌سه‌رمای زستان له‌به‌رکڕێوه و زریانی ئه‌م شاره کای میهرو سۆزمان ده‌کرد به‌سه‌ربانی دڵی گه‌رمی پڕ عه‌شق و پیرۆزی ماڵی ئه‌م شاره‌وه . ئێمه دوێنی چنگه‌کان بووین بۆ ئازادی شار‌و ڕاپه‌ڕین و شانازی هاتنه‌وه‌ی ئێووه ، ئێمه دوێنێ ڕسته‌کان بووین بۆ په‌خشانی سه‌رفرازی خاک و سه‌لامه‌تی ئێووه ، ئێمه هۆنراوه و سروده نیشتمانی یه‌کانی دوێنێ بووین تا ده‌کوژراین ، که‌چی ئێوه هه‌ر خه‌ریکی ماڵ وێرانی ئێمه بوون و تا عه‌یامێ نه‌مان زانی تێکۆشه‌ر نین و شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی درۆ‌و خه‌ڵه‌تاندن و شۆردنه‌وه‌ی مێشکی ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌م دیده‌یه بوون .. ساویلکه بووین تا زه‌مه‌نێ پێمان زانی هه‌موو ماڵه جوانه‌کانی ئه‌وین دزراو ووردوخاش بوو . ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک و مرۆڤێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوو بێ فیکر باوه‌ڕمان به ئێوه بووبێت ، شه‌یدای ووڵات و فیدای نه‌ته‌وه بووین ، بۆیه ده‌بووین به گووله‌و ده‌چوینه سنگی دووژمنه‌وه ، ئه‌مه‌ش له که‌می ڕامیاری و دڵ پاکیمانه‌وه بووه به‌ڵام نیشتمان په‌روه‌ریشه ئه‌رک و ماندو بوون بۆ خاکێک . به‌ڵام ئێوه له‌سه‌ره‌تاوه زانیوتانه چی ده‌که‌ن بۆیه ئێوه‌ش له‌م نیشتمانه بێنازه‌ی ئێمه‌دا ئاوازێکن مرۆڤی کورد ئه‌ڕشێنێته‌وه‌و خه‌ڵکی ئازادی خوازی دنیا قێزتان لێ ئه‌کاته‌وه ئه‌ی سه‌رمایه‌داری نه‌خوێنده‌واری له‌پێستی پرۆلیتاردا . ئێوه سه‌رگوزه‌شته‌ی فلیمێکن مه‌ردمی ژیر جوان تێده‌گا و کۆتایی فلیمه‌که‌تان لێوان لێو ده‌زانێ سیخوڕی بووه ، که‌چی تازه به تازه ئێمه‌ی ناحاڵی له‌سه‌ر کوتله‌و کوتله بازیتان یه‌کتر بریندار ده‌که‌ین . به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ مرۆڤ که ئه‌مڕۆ ووانه‌ی دووێنێ فێر نه‌بووبێت بۆ سبه‌ی . ئیدی ئێوه‌ش بڕۆنه‌وه ئه‌وه‌ی ویستان بۆ خۆتان جێ به‌جێ بوو ، ئه‌م فلیمی جه‌نگ و غه‌دره‌ش که سیناریۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکی یه به‌قازانجی خۆتان ته‌واو کردوو پاره‌و ماڵێکی خه‌یاڵی بۆته مۆته‌که‌و خه‌ریکه سه‌رتان ده‌خوات و هه‌رچی یه‌کیشتان کرد بۆخۆتان بوو .. نه‌ک بۆ میلله‌ت . ده بڕۆنه‌وه خوا بتانگرێ ئه‌و ووڵاته جوانه‌تان به‌ناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی یه‌وه کرد به‌تاریکستان و جه‌نگه‌ڵ و لێ بوونه‌وه ، که‌چی به‌ناوی نوێ خوازی و مه‌ده‌نی یه‌ته‌وه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران به تفه‌نگ و گووله ده‌ده‌نه‌وه . ئاخر کێ دیوێتی له هه‌موو دنیا که دۆستی دووژمنی گه‌لێک خه‌باتگێڕی ئه‌و گه‌له‌بێت ... ! کۆنه ( .. ) و مه‌لای مزگه‌وت و نه‌خوێنده‌وار ئه‌ندام په‌رله‌مان و نماینده‌ی میلله‌تێک بێت . ئێوه دووژمنی ئێمه‌ن دووژمنی په‌که‌که‌ن دووژمنی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتن که‌چی ئێوه دۆستی دوژمنانن و به‌ئاشکراو به‌بێ په‌رده ، ماچی ئه‌تاتوورک و ، به‌ئاشکرا فرمێسک بۆ قه‌بری خومه‌ینی هه‌ڵه‌ڕێژن ، ئه‌وه بۆ کاکیشم له‌به‌غداد له‌سێ داره نه‌دانه‌که‌ی مسۆگه‌ره و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیشیا کۆبوونه‌وه کراوه ئه‌گینا پارێزه‌رێک چۆن ئه‌تووانێ بڵێ : ( ئێمه که‌له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی قسه‌مان کرد پێی ووتین : کاکه گیان ئه‌گه‌ر ئێوه باسی هه‌ڵه‌بجه نه‌که‌ن ئێمه هه‌ر بیرمان چووه‌ته‌وه .. ! ) توخوا شه‌رم نی یه مرۆڤ له‌ئازارێک و برینێکی واگه‌وره که بێگانه‌کان به‌حه‌سره‌ته‌وه‌ن یارمه‌تیمان بده‌ن یارمه‌تیشیان داین .. ! به‌ڵام به‌داخه‌وه لوش درا .
بۆیه به‌قسه‌ی من بکه‌ن و بڕۆنه‌وه ئه‌م ئیشه هی ئێوه نی یه هه‌تا ئێستا خواردوتانه گه‌ردنتان ئازا بێت له‌و ملیۆنانه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه کۆتان کرده‌وه‌و ژیانی نوێ و بانکی دنیاتان لێ پڕکرد ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ن ئاقیبه‌تیش سه‌خته کوڕینه کێ زوو ده‌ست هه‌ڵگرێ براوه‌یه .
ده‌بڕۆنه‌وه یاخوا نۆشی گیانتان بێت هه‌رچی یه‌کتان خوارد‌و برد ، ئه‌زانن بۆ?
چونکه ئێوه شۆڕشگێر نه‌بوون .. هه‌م خۆتان و خێزانتان په‌رته‌وازه کرد ، هه‌م ئێمه‌شتان له خۆتان کرد ، هه‌ستن ناوی خوای لێبێنن ده‌ست له‌گه‌ردنی ئه‌م میلله‌ته به‌رده‌ن ، ده بڕۆنه‌وه بۆ ئه‌وروپا .
هه‌تا ئه‌وانه‌ی دڵسۆز بوون و ده‌رتان کردن. بێنه‌وه بۆ ناو دڵی شار. ئه‌زانن ئێوه چه‌ند گه‌وره‌و جوان بوون له‌لامان .. ! هه‌تا نه‌هاتبوونه‌وه ده‌مان په‌رستن ... !! . به‌ڵام به‌داخه‌وه . !! .
تانه‌هاتبوون .. یه‌ک ماڵی له‌ش فرۆش له‌م شاره‌دا نه‌بوو ..! ئێستا ماڵ و کوچه‌و میوانخانه‌کان به‌رناکه‌ون ... !! .
تانه‌هاتبوون .. یه‌ک جاش و به‌عسی ئاوا ده‌می هه‌راش نه‌بوو ..!
ئێستا فایلدارو سیخوڕ‌و جاسووسه‌کان ده‌میان له‌هه‌مووان گه‌رمتره ... !! . ئه‌و ماسته‌ش مویه‌کی تێدایه .
تانه‌هاتبوون .. نیشتمانی تاریکستانمان نه‌دیبوو .. ! دایکی شه‌هیدێک دووکه‌ڵی چراو فانۆسه کۆنه‌که‌ی که‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵه چاوی کوێر کردووه ، که‌چی ماڵه‌کانی خۆتان چراخانه .
تانه‌هاتبوون .. یه‌کمان خۆشده‌ویست و بۆ یه‌کتری ده‌مردین .. ! که‌چی که ئێوه هاتن و یاتان به‌یه‌کا ، ژن و میرد له‌یه‌ک بوون ، خێزان له‌یه‌ک بوون ، برا تفه‌نگ له‌برا هه‌ڵده‌گرێ . فێری ڕک و کینه‌و دووژمنایه‌تی و برا کوژی بووین .
تانه‌هاتبوون .. وامانده‌زانی ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌نیشتمانی خۆی بکات ده‌بێ سزا بدرێ .. ! که‌چی هه‌ر فایلدارو جاسووسه له‌شانی ڕاستی سه‌رکرده‌کانه‌وه داده‌نیشن و له‌جارانیش پاسه‌وانیان زیاتر‌و ئابووریشیان باشتره .
تانه‌هاتبوون .. وامانده‌زانی ده‌ووڵه‌ت میری یه‌و له‌هه‌موو کارێک و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی ئه‌م ووڵاته به‌رپرسه ... !! .
تانه‌هاتبوون .. نه‌مانده‌زانی مه‌نسوول به‌ڕه‌خنه پێده‌که‌نێ و باکی نی یه‌و لووتی به‌رزه و ڕه‌خنه‌ی نووسه‌ران ناخوێنێته‌وه .. !!.
م . حه‌مید عه‌زیز
توخوا هه‌ستن بڕۆنه‌وه بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی که هیچی لێ فێر نه‌بوون و هه‌تا ئێستاش زمانه‌که‌ی نازانن . چونکه ئه‌گه‌ر زمان و کلتوری ئه‌وروپاتان بزانیایه واتان له‌و میلله‌ته قوڕبه‌سه‌ره نه‌ده‌کرد . ده توو سه‌ری خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه با ئه‌وانه‌ی که دڵسۆزن و ده‌رتان کردوون یان له‌به‌ر ئێوه ڕۆشتوون بگه‌ڕێنه‌وه لامان و هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخه‌ی له دووری غوربه‌ت هه‌ڵمژن چونکه غوربه‌ت نه‌خۆشی و ده‌ردو ژانه .
2006-11-05 13:20:24
18 ساڵ و 9 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار