جه‌ماوه‌ری کوردستان
که‌س و کاری قوربانیان
حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان
پارت و لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کان
وه‌ک ئاگادارن پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی سه‌دام و هاوکارانی له‌م ڕۆژانه‌دا به قۆناغێکی زۆر چاره‌نووسساز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، نه‌خشه‌ی ئه‌وه هه‌یه سه‌دام حسێن له پای تاوانی دوجهیلدا ئیعدام بکرێت و کۆتاییه‌کی کۆمیدی به پرۆسه‌ی دادگاییه‌که بهێنرێت .
هه‌رچه‌نده هه‌ر له ده‌ستپێکدا پرۆسه‌ی دادگاییه‌که به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا ده‌ستی پێ‌کرد ، به‌مه‌ش ناڕه‌وایه‌تییه‌کی گه‌وره به قوربانیانی کوردستان کرا ، کاتێک دادگاییکردنه‌که به دۆسییه‌ی دوجه‌یل ده‌ستی پێ‌کرد ، ئێستا به نیازن تاوانێک گه‌وره‌تر به‌رامبه‌ر به قوربانیان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام بده‌ن ، به‌وه‌ی سه‌دام حسێن و به‌شێک له هاوکارانی به تاوانی دوجه‌یل ئیعدام بکه‌ن ، دیاره درێژه کێشانی دادگاییه‌که به بێ ئاماده‌یی سه‌دام حسێن و هه‌موو هاوکارانی له هۆڵی دادگا ، هیچ گرنگییه‌کی یاسایی و سیاسی نابێت .
بۆیه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک زۆر به توندی دژ به جێبه‌جێکردنی هه‌ر بڕیارێکی له‌و چه‌شنه ده‌وه‌ستینه‌وه‌و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین ، هاوکات داوا ده‌که‌ین له جه‌ماوه‌ری کوردستان به گشتی ، وه که‌س و کاری قوربانیان به تایبه‌ی و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه ، گه‌رمیان ، بارزان ، سه‌رده‌شت ، قه‌ڵادزێ ، که‌رکووک ، کۆیه ، گۆپته‌په ، شێخ وه‌سانان ، قه‌ره‌داغ ، ڕه‌واندز ، وه‌رێ ، شه‌قڵاوه ... هتد دژ به‌م بڕیاره ناڕه‌وایه بوه‌ستنه‌وه ، به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی جۆراوجۆر بێنه مه‌یدان ، نابێت ڕێگه به ون بوونی دۆسییهکانتان بده‌ن ، ون بوونی دۆسییه‌کان ون بوونی خوێنی ئازیزانمان و قوربانیانه .
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانی کورد له هانده‌ران ده‌که‌ین ، ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی 21-8 دوباره بکه‌نه‌وه ، ، به چونه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپی و په‌یوه‌ندیکردن به ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانه‌وه ، پرۆتستۆی ئه‌م بڕیاره بکه‌ن .
درێژه نه‌کێشانی پرۆسه‌ی دادگا تاکو کۆتایی و ئاماده نه‌بوونی تاوانکارانی سه‌ره‌کی له هۆڵی دادگا ، گه‌وره‌ترین شکستی سیاسی و یاساییه به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی دادگاییهکهو هه‌موو گه‌لی کورد .
بۆیه با هه‌موو پێکه‌وه به دروشمی :
-کاک مه‌سعود و مام جه‌لال داوابکه‌ن تا دوا دۆز سزاکه جێبه‌جێ نه‌کرێت .
- پێویسته تا کۆتایی دادگا ، سه‌دام و هاوکارانی له هۆڵی دادگا بمێننه‌وه .
-هه‌ر بڕیارێک دژ به سه‌دام و هاوکارانی ده‌رده‌چێت ، ده‌بێت تاکو کۆتایی پرۆسه‌ی دادگاییه‌که جێبه‌جێ نه‌کرێت .
ناوه‌ندی چاک 5-11-2006