شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا/ پشتگیریی لە کۆنفرانسی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بنده‌ستی ئیران بکەن!

hawpeimani
ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا/ پشتگیریی لە کۆنفرانسی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بنده‌ستی ئیران بکەن!

کۆنفرانسەکە، بە دوو چالاکی کۆتایی پێ دێت، یەکەمیان ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣٠ /٧/٢٠ ١١ خۆپێشاندان ده‌بێت له‌به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران، و هەروەها یەکشەممە

پشتگیریی لە کۆنفەرانسی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بنده‌‌‌ستی ئیران بکەن!
هاووڵاتیانی کوردستانیی
ئازادیخواز و مافخوازانی کوردستان
کوردستانیانی ئاواره‌‌‌ و نیشته‌‌‌جێی وڵاتی به‌‌‌ریتانیا

خەڵکی کوردستان لە درێژەی دەسەڵاتی داگیرکەردا لەمێژە دووچاری چەوساندنەوەی نەتەوەیی و ئابووریی و سیاسیی و کولتوریی و کۆمەڵایەتیی هاتووە. بێ لەوەی کە کوردستان پارە و سامانێکی زۆری لێ دەدزرێت و خەڵکی کوردستان وەکو هێزێکی کاری کۆیلە و هێزێکی کاری ڕێسەرڤەکراو لێی دەڕووانرێت و بە ئەنقەست و بە پیلان و پلانی سیاسیی هەوڵ دەدرێت لە هەر جۆرە پێشکەوتنێک وەدوابخرێت.
سەرەڕای خەباتی ئاشتیانە و سیاسیانە و داواکردن بۆ دیالۆگ و چارەسەری سیاسیی، وەڵامی داگیرکەر هەمیشە بەکارهێنانی ئاگر و ئاسن بووە لەو پەڕی وەحشیگەریی و بێ عەیارییدا. خەڵکی کوردستان شەڕێکی بە سەردا دەسەپێندرێت کە ناتوانێت خۆی لە دەست رزگار بکات. داگیرکەران دەیانەوێت کورد لە نێوان دوو ئەڵتەرناتیڤدا یەکێک هەڵبژێرێت: تەسلیمبوون یان مردن.
ئەم ڕاستییە تاڵە سەبارەت بە نەتەوەکانی دیکەیش لە ئێران دروستە کە چەندین ساڵە، بەتایبەتی لە میژووی مۆدیرنەوە، پاش جەنگی جیهانیی یەکەم، هەموو دووچاری هاتوون.
ئێمە، وەکو کوردستانیانی سەربەخۆیخواز دەزانین کە خەڵکی کوردستان شایستەی سەربەخۆییە و خەباتی ئازادیخوازیی دەبێت بە مانای دروستی خۆی بێت. لە باوەڕی تەواومان بە دیموکراسیی و بە رێزگرتن لە ئارەزوو و خواست و ویستی خەڵکی کوردستان، داوای ڕیفەرندۆم بۆ خەڵکی کوردستان دەکەین، تا لە ڕێگای هەڵبژاردنی ئازادەوە بتوانێت بریاری خۆی بدات.
لەو بارەوە شانبەشانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە خەباتی ساڵی پاردا توانیمان “Oppressed Nations Unity - Iran یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران“ دابمەزرێنین و لەو چەند ڕۆژەی داهاتوودا کۆنفرانسی دووهەمی ئەم یەکێتیە بگرین.
کۆنفەرانسەکە، بە دوو چالاکی کۆتایی پێ دێت، یەکەمیان ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣٠ /٧/٢٠ ١١ خۆپێشاندان ده‌‌‌بێت له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌رکی سه‌‌‌فاره‌‌‌تی ئێران، و هەروەها یەکشەممە، ڕێککەوتی ڕۆژی ٣١/٧/٢٠ ١١ له‌‌‌ Polish Cultural Centrre, Kings Road, Hammersmith, London
له‌‌‌ ناو سه‌‌‌نترالی له‌‌‌نده‌‌‌ن تەرخان دەکەین بۆ وەڵامدانەوە و گفتوگۆی هەر کەس و گرووپ و ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێر و شێوەیەکی دیکەی ڕاگەیاندن کە لەوێ لە لەندەن لە شوێنی دیاریکراو ئامادە بێت.
هاتن و پرسیار و باستان دەنگی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بندەست زیاتر بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە. له‌‌‌ کۆتاییدا داواکارین له‌‌‌ گشت کوردستانیانی به‌‌‌شدار له‌‌‌ خۆپێشاندانه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ر ده‌‌‌رکی سه‌‌‌فاره‌‌‌تی ئێران و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ گشتییه‌‌‌که‌‌‌ش که‌‌‌ ته‌‌‌نیا ئاڵای کوردستان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆیان بێنن نه‌‌‌ک‌ ئارمی حیزبی.
زۆر بەخێر بێن!
ناونیشان و زانیاری ته‌‌‌واو ئاسانکاری بۆ دیتنه‌‌‌وه‌‌‌ی شۆینی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌.ئادره‌‌‌س Polish Social & Cultural Association=238-246 King Street. Hammersmith, London W6 0RF
ڕێکه‌‌‌وت : رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه 31.7.2011 کات 13.30 تا 1730 پاشنیوه‌‌‌رۆ.
که ‌هه‌‌‌ردوو هێڵی شه‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌فه‌‌‌ری ژێر زه‌‌‌وی نزیک له‌‌‌ ناو سه‌‌‌نتراڵی ده‌‌‌تهێنێته‌‌‌ ئه‌‌‌و شۆێنه‌‌‌وه‌‌‌Underground) Ravenscourt و Hammersmith District Line
هه‌‌‌روه‌‌‌هاتن له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی ئوتوبوسه‌‌‌کانی ژماره‌‌‌ 266و 27 ده‌‌‌توانن بگه‌‌‌نه‌‌‌ ئه‌‌‌و شۆێنه‌‌‌وه‌‌‌ . بۆ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ زانیارییه‌‌‌کی زیاتر ده‌‌‌توانن له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ژماره‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فون و ئیمه‌‌‌یلانه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندی بگرن .
44(0)7564906375 [email protected] شه‌‌‌ممه‌‌‌ری
704613092 0046 سوید [email protected] مه‌‌‌سعود فه‌‌‌ریقی
دانا 00447761385061 [email protected]ئیمه‌‌‌یل
بەسپاسەوە
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
٢٢/٧/٢٠ ١١
2011-07-11 15:31:18

13 ساڵ و 4 مانگ و 6 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©