هاتنی هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە دەکەین
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆست و بەرپرسیارە جیهانییەکان
بەرپرسانی کۆماری عێراقی فێدراڵ
ماوەیەکە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکەر بە بیانووی بوونی جموجۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە ئێران خەریکی دەستدرێژیکردنن بۆ سەر کەرامەت و ئازادییەکانی خەڵکی کورد لە باشووری کوردستان، و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وێڕای تۆپبارانکردنی خەستی ناوچە سنوورییەکان و ئاوارەکردنی خەڵکێکی زۆر لە دانیشتووانی گوندنشینی سەر سنوور، زیانێکی زۆریان بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سیاسیی و ئاشتیانە ئیدانەی ئەو ئاکارە نامرۆڤانەیەی سوپای ئێرانی کردووە و داوای کردوە دەست لە کاری لەو جۆرە هەڵبگرن.
بێدەنگی لێکردنی حکوومەتی کۆماری عێراقی فێدراڵ وا نیشان دەدات کە رێککەوتنێکی ئەمنی نێوان ئەو سێ وڵاته لە بێدەنگیی و ڕانبەگەیەندراویدا ئەنجام دەدرێت، و دیسانەوە مهترسی ڕێکهوتنێکی نهێنی وهک رێککەوتنامە شوومەکان لە وێنەی ”سەعدئاباد“ و ”ئەلجەزاییر“ لە ئارادایە.
ههر بۆ سهلماندنی ئهو راستییە بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییهکان، دەستدرێژیی سوپای ئێران بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی هێزەکانی تورکیاش دەکرێت کە خاوەنی ئەزموونێکی زیاترە لەو بوارەدا. سەرەڕای پەیادکردنی چەندین ملیارد دۆلار ساڵانە لە باشووری کوردستان، هێشتا دەوڵەتی تورکیا بەو شێوەیە هەم لەگەڵ ئێران هاوکاریی دەکات و هەم سیخوڕ و بەکرێگیراو ساز دەکات و بە تەمان لە سەر خوێنی کورد دووبارە ئیمپراتۆری عوسمانی ئیسلامیی دروست بکەنەوە.
بە پیشاندانی ئەم راستیە و هەڵوێست گرتن لەسەر ئەو ئاکارە نائینسانییانەی لەگەڵ کورد و کوردستانییاندا بە بێ جیاوازی دەکرێت، و هەموو رۆژێک بە شێوازێکی تازە مافەکانی ئەم نەتەوە بندەستە پێشێل دەکرێت. داوا لە ڕای گشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت و هێزەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەین، زەخت لە هێزە داگیرکارە هاوبەشەکانی کوردستان بکەن کە لە ناو خاکی کوردستان بکشێنەوە تا ئارامی بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە، و با چیدیکە خەڵکی بێ تاوانی کوردی سەرسنوور نەبنە قوربانیی پیلانگێڕانی حکوومەتهکانی داگیرکاری کوردستان.
ئێمه وهک هاوپهیمانی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان وێرای دهستخۆشانه له ههڵویستی حکومهتی ههرێمی کوردستان له بهرامبهر تۆپباران و پێشێلکارییهکانی ئێران، و دهستخۆشانه لهو پێشمهرگه کوردانهی سهرشاخهکان بۆ بهرهو رووبوونهوهی هێزهکانی داگیرکهر ئامادەن، هاوکات ئامادهیی و پشتیوانی خۆمان بۆ ههر جۆره هاوکارییهکای سیاسیی و نیزامی بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی بهشی باشووری وڵات، واته ههرێمی کوردستان، دهردربڕین.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای سەربەخۆییخوازی
نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان
شەرمەزاری بۆ پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی کورد لە هەموو شوێنێکی ئەو جیهانەدا
هاوپهیمانی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان
کۆمهڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
[email protected].
١٧/٧/٢٠ ١١ ی زاینی. ٢٦ی پوشپهڕی ٢٧١١ ی کوردی