سەرکەوتنی بەشێک لە ئامانجەکانمان لە باکووری وڵاتدا بە چاوی خۆمان بینی، کاتێک بە کۆدەنگیی لایەنەکان ژمارەیەکی ئێجگار زۆرتر لە جارانمان لە دەنگەکانی ناو سندووقەکان بۆ کورد مسۆگەر کرد و یەکڕیزیی ماڵی کوردیشمان کرد بە رمبێک بۆ چاوی دوژمنان.
پیرۆزبایی لە گەلی یەکدەنگ و شۆڕشگێڕی باکووری کوردستان دەکەین
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
خەڵکی شۆرشگێرو کۆڕ و کۆمەڵە مافخوازەکانی باکووری کوردستان
لەگەڵ سڵاوی سەرکەوتن و هاوئاهەنگی نەتەوەیی و ژیانەوە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاهەنگی ماڵئاوایی لە دیکتاتۆرییەت و پاشەکشەکردن بە رەوتی داگیرکاریی لە باکووری ئافریقاوە هەتا رۆژهەڵاتی ناوین، مزگێنیی ئەوەی بە کوردستانیانی چوارپارچە دەدات، کە خەریکە داری ئازادیی ئێوەی مافخوراو بەر دەدات و پەیماننامە شوومە نێودەوڵەتییەکانیش هەرەس دێنن.
سەرەتای دەیەی دووهەمی هەزارەی سێهەمی مێژووی شارستانییەتی مرۆڤ ، هەڵگری پەیام و حیکایەتێکی تازە بۆ ئێمەی کورد بوو: دیکتاتۆرە زەبەلاحەکانی ناوچەکە هەرەس دێنن و ئێوە بە سەربەستی و مافە رەواکانتان دەگەن!
ئەو پەیامە دڵخۆشکەرە سەرەتا دەنگی خۆی لە ناوەندی دەسەڵاتی سووریاوە وەدیار خست و هەڵبژاردنەکانی ١٢/٦/٢٠ ١١ وڵاتی تورکیایش ئەم راستییەی بۆ پشتڕاست کردینەوە.
دوێنێ بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیادا، کورد بە کۆدەنگییەکی ئێجگار بەهێزەوە پێی نایە نێو گۆڕەپانی ململانێی سیاسیی وڵات و زیاتر لە هەموو کات و ساتەکانی تەمەنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی تورکەکان مەزڵوومییەتی خۆیان بۆ ڕای گشتیی دنیا نواندو سیاسییە پانتورکیستەکانی تووشی کارەسات کرد. یانی وای لێکردن کە گوێڕایەڵی فەرمانی گەل بن. ئەم تۆمارکردنە پێوانەییەش بە کۆدەنگیی لایەنەکان و بە یەکیەتیی نێوان پیکهاتەکانی وڵات و دیاریکردنی ئامانجی ستراتێژیک ، کە هەمانا یەکخستنی دەنگەکان و نەهێشتنی بە فیڕۆچوونی ئەو دەنگانە بوو، بەدەستهات.
یەکێک لە خواستەکانی "هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان"دروستکردنی کۆدەنگیی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی ناوڕیزی خەبات و ململانێی سیاسیی کوردستان بۆ بەدەسهێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەکەمان بووە و لەو راستایەشدا سەرکەوتنی بەشێک لە ئامانجەکانمان لە باکووری وڵاتدا بە چاوی خۆمان بینی، کاتێک بە کۆدەنگیی لایەنەکان ژمارەیەکی ئێجگار زۆرتر لە جارانمان لە دەنگەکانی ناو سندووقەکان بۆ کورد مسۆگەر کرد و یەکڕیزیی ماڵی کوردیشمان کرد بە رمبێک بۆ چاوی دوژمنان.
هەر بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزیایی لەگەلی باکووری کوردستان به بۆنەی ئەو دەستکەوتە مەزن و مێژوویییەوە، هیواخوازین، لە داهاتوودا کوردی هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ پاراستنی یەکڕیزیی ماڵی کورد و بۆ دابینبوونی مافە رەواکانمان، لە یەکڕیزدا و بە یەکگرتوویی هەنگاو هەڵبگرن. هەر لەم راستایەشدا داوا لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، دەست لە پەرتەوازەیی هەڵبگرن و لە یەک هاوپەیمانیی گەورەدا هێزەکانیان بۆ رزگاریی وڵاتەکەمان لەدەست رژێمی دڕندەی ویلایەتی فەقیه کە داگیرکاری کوردستانە چڕ بکەنەوە.
جارێکیتر بە ناوی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان"ەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی یەکدەنگ و شۆڕشگێڕی باکووری کوردستان دەکەین و هیوادارین بە زووترین کات ببن بە دەروازەی شکانی بازنەی رەنجی مێژوویی کوردان و بە مافەکانیان کە هەمان سەربەستیی و سەربەخۆیی وڵاتەکەمانە، شاد ببنەوە.
ههرشهکاوه بێت یهکریزی و یهکدهنگیی گهل.
هاوپهیمانی سهربهخۆخوازانی رۆژههڵاتی کوردستان: که بریتین لهم حیزبانه
کۆمهڵه - پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
٢٣ی جۆزهردانی ٢٧١١ی کوردی . ١٣/٦/٢٠ ١١