شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌یادی 23 ساڵه‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی ئه‌نفال- دا

سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌یادی 23 ساڵه‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی ئه‌نفال- دا

که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاکراوه‌کان.. کوردستانیانی ووڵاتداگیرکراوی خۆشه‌ویست.
ئه‌مڕۆ 23 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفال دا تێپه‌‌ڕده‌بێت، که‌ له‌ ساڵی 1988 له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس، به‌پێش چاوی دونیای عه‌ره‌ب‌وئیسلامی و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، گه‌له‌که‌مان روبه‌‌ڕووی کاره‌ساتێکی بێوێنه‌ له‌ دڕه‌نده‌یی‌و قڕکردن و کۆمه‌ڵکوژی بووه‌و له‌ئه‌نجامیشدا زیاتر له ‌182 هه‌زار که‌سی مه‌ده‌نی له ‌ژن‌و منداڵ‌و پیرو په‌ککه‌وته‌و گه‌نجی تێدا بووه‌ قوربانی،جیهانیش چاوو گوێچکه‌ی خۆیان له‌ ئاستی ئه‌م تاوانه‌ بێوێنه‌یه‌ داخستبوو وه‌ بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.

ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ ته‌نیا به‌ له‌ناوبردن‌و بێسه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری هاووڵاتیانی سڤیلی له ‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستان به ‌دڵڕه‌قترین شێوه‌ کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکو کاریگه‌ریی‌و جێده‌ستی له‌سه‌ر جه‌سته‌وده‌روونی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێستاش درێژبۆته‌وه‌.
له‌یادی 23 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال دا، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان جارێکی تر به‌رپرسیارێتی سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌م پرۆسه‌ به‌دناوو دژ به‌مرۆڤایه‌تییه‌ له ‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێراق و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیش له‌ ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وجیهانی عه‌ره‌بی، به‌ تایبه‌تی ووڵاته‌ زلهێز‌ه‌کان، له‌‌ڕێگای خزمه‌تکردنی زیاتری که‌سوکاره‌کانیان‌و هه‌وڵدانی زیاتر بۆ ناساندنی وه‌کو پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵکوژی که‌ ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌بێت.

که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاله‌کان، جه‌ماوه‌ری کوردستان
له‌کاتێکدا هه‌موومان به‌دڵته‌نگییه‌وه‌ یادی ئه‌م کاره‌ساته‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، دڵیشمان به‌وه‌ خۆشه‌ که‌ دوای که‌متر له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌ک له‌م کاره‌ساته‌، به‌ هۆی لێهاتووی و پێداگری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، له ‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق دا ئه‌م تاوانه‌ وه‌ک جینۆساید ناسێندراو به‌شێک له‌ سه‌رانی رژێمی به‌عس‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفال به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان گه‌یشتن، ‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریش وه‌ک نوێنه‌ری هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق ئه‌م پرۆسه‌ به‌دناوه‌ی به‌جینۆساید ناساند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاوخه‌باتی‌و پێکه‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان‌و هێزه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆدا خاوه‌نی ئه‌زمونێکی حوکمڕانی خۆبه‌خۆی کوردین له‌ باشووری کوردستان که‌ پێچه‌وانه‌ی رۆژانی سه‌رده‌می ئه‌نفال که‌ جیهان چاویان له‌ ئاستی به‌کۆمه‌ڵکوشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان داخستبوو. ئه‌مڕۆ هه‌ست‌و سۆزی دونیا به‌رانبه‌ر کورد گۆڕاوه‌، جیهان پشتیوانیمان لێده‌کات‌و ده‌رگاکانیان به‌سه‌ردا واڵاکردووین، دۆست‌و پشتیوانی گه‌وره‌ له‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان دروست بوون‌و ده‌توانرێت له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان، ئه‌م په‌یوه‌ندی‌و دۆستایه‌تی‌و پشتیوانیه‌ی جیهان به‌ئاڕاسته‌ی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م کاره‌ساته‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بخرێته‌ کار، وه‌ بۆ به‌ نێوده‌وڵه‌تیکردنی کێشه‌ی کوردستان وهه‌وڵه‌کان بۆ دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ. ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌م یاده‌دا دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌وڵ‌و تواناکانمان ا ده‌خه‌ینه‌ کار له‌ ناوخۆی کوردستان بۆ یه‌کڕیزی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان له‌ هه‌موو پارچه‌ داگیرکراوه‌کانی کوردستان، وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا داوا له‌ به‌‌ڕێزانی ئۆپۆزیۆسیۆن له‌ باشووری کوردستان ده‌که‌ین به‌رپرسیارانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان بکه‌ن‌.
هه‌ر له‌م یاده‌شدا جارێکی تر پێداگری خۆمان‌ له‌‌ یه‌کڕیزیی ‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، خه‌ڵکی کوردستان له‌ باکوورو ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوای کوردستان ڕووبه‌‌ڕووی دڕنده‌ترین ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که‌و بگره‌ جیهانیش ده‌بنه‌وه‌ بۆ به‌ دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
هه‌روه‌ک به‌ هاوخه‌باتی‌و پێکه‌وه‌ کارکردنیشمان ده‌توانین زووتر پشتیوانی کۆمه‌ڵی نێووده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنین بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ی هه‌موو تاوانه‌کانی تری دژ به‌ کورد وه‌ک تاوانه‌کانی ده‌رسیم وقارنێ وقامیشلی و تاوانه‌کنی تر به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کوردستان ئه‌نجامدرا.

سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفال له‌ کوردستان، نه‌مان و ڕسوایی بۆ گشت ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
14.4.2011
2011-04-15 14:20:29

13 ساڵ و 7 مانگ و 9 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©