له 16ی مارسی 1988 ڕژێمی فاشیستی به‌عسی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری کورستان ئه‌نجام دا .
ڕژێمی فاشستی به‌عسی عیراق هه وڵی جینۆسایدی خه‌ڵکی باشووری کوردستان به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو دا له شاری هه‌له‌بجه که زیاتر له 5000 خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری شه‌هید بوون و به‌هه‌زارانیش برینداربوون، ڕژێمی فاشیستی به‌عس به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و ده‌یان برینداری ئه‌و کاره‌ساته‌ی کوشت و زینده به چاڵی کردن.
له 16 مارسی 1988 ڕژێمی فاشیستی به‌عسی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری کورستان ئه‌نجام دا .
ڕژێمی فاشستی به‌عسی عیراق هه وڵی جینۆسایدی خه‌ڵکی باشووری کوردستان به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو دا له شاری هه‌له‌بجه که زیاتر له 5000 خه‌ڵکی سیڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری شه‌هید بوون و به‌هه‌زارانیش برینداربوون، ڕژێمی فاشستی به‌عس به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و ده‌یان برینداری ئه‌و کاره‌ساته‌ی کوشت و زینده به چاڵی کردن.
کاره‌ساتی هه ڵه‌بجه دڕنده‌ترین تاوان بوو پاش شه‌ڕی جیهانی و کاره‌ساتی هێرۆشیما و ناگازاکی له ژاپۆن.
له 16 ی 3ی 2011، 23 ساڵ به سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تێده‌په‌ڕی و به سه‌دان بریندار و لێقه‌وماوی ئه‌نفال تا ئێستاش به ده‌ستی کاریگه‌ری ئه‌و تاوانه گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنن و بێ چاره‌سه‌ری پزیشکی ماونه‌ته‌وه، ده‌یان منداڵی بێ باوک و دایکی قوربانی ئه‌و کاره‌ساته تا ئیستاش به چاوه‌روانی دیتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان ماونه‌ته‌وه، ڕێژیمی تازه‌ی عێراقیش ئاوڕیان لێناداته‌وه و به‌ڵکو مافی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌شیان پشتگوێ خستووه.
ئه‌م کاره‌ساته دڕنده‌یی داگیرکه‌رانی هه‌رچورپارچه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به کورد و کوردستان ده‌یسه‌لمێنێ که ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی تاکه چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی کورد، پێکه‌وه ژیان له گه‌ڵ داگیرکه‌ر نابێت، داگیرکه‌ران هیچ مافێک بۆ کورد به ڕه‌وا نازانن.
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و دڕنده‌یی ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی ئێران و فاشیستی توورانیه‌کان و فاشیسته به‌عسیه‌کانی سوریا و پاشماوه‌کانی به‌عس و شۆڤینیه‌کانی عێراق، سورن له بنه‌برکردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پچڕپچڕ گۆڕینی دیمۆگرافی کوردستان و به عه‌ره‌بکردن و به تورککردن وبه فارسکردنی ناوچه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و موسڵ و کرماشان و ئیلام و ورمێ و ڕه‌قه و حه‌سه‌که و سێواس و ئه‌رزه‌ڕوم و باتمان و ناوچه‌کانی تری کوردستان، ده‌بێت ئه‌وه ببێته وانه‌یه‌ک، بۆ کوردستانیان که ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه.
با خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به فیڕۆ نه‌ڕوات و ئاواتی شه‌هیدان بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان به یه‌کڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بهێنینه دی.
سه‌رفرازی بۆ هه‌موو شه‌هیدان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
16 مارس 2011