ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 5 /3/2011 به مه‌به‌ستی به سهرکردنهوهو ده‌ستخۆشی له‌گه‌نجێکی ئه‌ندازیاری کوردله شاری هه ولێر، که له یه ک ساڵی ڕابردوودا توانیبووی له دوای 21 ساڵ ماندووبوون و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام فرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌رهه‌م بێنێت.

سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ئاماده‌بوونی شاندێکی پارتیمان ڕێزیان له هه‌وڵدانی ئه‌م گه‌نجه به توانیه ی کورستان گرت، و به بایه‌خدان و گرنگی پێدانی ئه‌م هه‌وڵه‌ی کاک نه‌ریمان پیلۆت ، ده‌ستخۆشی له ماندووبوون و سه‌رکه‌وتنی له دروستکردنی فرۆکه‌دا، جه‌خت له هاوکاری به‌رده‌وام و ناساندنی به کۆرو کۆمه‌ڵه نێو نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها کۆمپانیا پێشه سازییهکانی ئوروپا کرا له لایه‌ن پارتی
سه‌ربه‌ستییه‌وه به مه‌به‌ستی ناسادنی ئه‌م گه‌نجه کورد به کۆمه‌ڵگای ژیهانی و درخستنی ئاستی زانیاری و زانستی گه نجانی کورد.
له لای خۆشیه‌وه کاک نه‌ریمان پیلۆت ڕایگه‌یاند له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌وڵده‌دات به که‌مترین نرخ و به باشترین پرۆگرام، داهێنانی نۆێتر له بواری به‌رهه‌م هێنانی فرۆکه‌دا له کوردستان ئه نجام بدات.
له کۆتاییدا ناوبراو خۆشحاڵی خۆی له دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌ربری، و هیوای خواست گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له بواری به‌رهه‌مهێنانی پیشه ییدا ، پێشه‌وه چوون به خۆوه ببین و هه‌موو لایه‌ک ببنه هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری تۆێژی گه‌نجان له بواره جیاجیاکانی پێشکه‌وتن و نۆێخوازیدا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
14ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2710 کوردی
5/3/2011 زایینی