برووسکه‌ی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه برووسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاره‌سته‌ی ئافره‌تانی جیهان وبه‌تایبه‌تی کوردستان ده‌کات
خوشکانی به‌ڕێز
پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌ین وه هیوای ژیانێکی پڕ له ئاسووده‌یتان بۆ ده‌خوازین.
ئافره‌تانی نیشتیمان داگیرکراوی کوردستان هه‌میشه ڕۆڵێکی تایبه‌تییان هه‌بووه و هه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان، ئافره‌تانی کوردستان هه‌میشه پاڵپشتێکی پته‌و بوون له شؤڕشه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ها زۆر جاریش خۆیان چه‌کی شۆڕ‌شیان کردوه‌ته شانیان وله ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕۆڵی دیاری خۆیان بینیوه.
ئافره‌تی کوردستان زیاتر ڕووبه‌ڕووی چه‌وساندنه‌وه‌ی چێندهیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌نه‌ته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌موو تواناکانی ده‌خاته کار بۆ به دیهێنانی مافه ڕه‌واکانی ئافره‌تانی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دژی توندوتیژی و خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و هه‌موو جۆره زوڵم وچهوساندنهوهیهکین به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان.
پیرۆزبێت ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان
٨ی ئاداری ٢٠ ١١
2011-03-10 12:12:01
13 ساڵ و 8 مانگ و 11 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه