ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١/ ساڵیادی ڕاپه‌ڕین دژی ڕژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر.
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان، ڕزگاربوونی کورد له باشووری کوردستان، له به‌هاری ساڵی ١٩٩١.
ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١/ ساڵیادی ڕاپه‌ڕین دژی ڕژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر.
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان، ڕزگاربوونی کورد له باشووری کوردستان، له به‌هاری ساڵی ١٩٩١.
له به‌هاری ساڵی ١٩٩١، خه‌ڵکی نه‌به‌زی کورد له باشووری کوردستان، دژی داگیرکه‌ر و چه‌وساندنه‌وه ڕاپه‌ڕین.
ڕاپه‌ڕینی کوردستان، که له ناوچه‌کانی بێتوێن و شاری ڕانیه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵکی نه‌به‌ردی کورد توانیان له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا
دژی داگیرکه‌ری به‌عس ڕاپه‌ڕن و کوردستانی باشوور به‌ته‌واوی ئازاد بکه‌ن.
خه‌ڵکی خۆراگری کوردستان، یه‌ک ده‌نگ دژی داگیرکاری ڕاپه‌ڕین، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ش بوو به‌هۆی دروستبوونی ده‌رفه‌تێکی
زێڕین بۆ کوردستانیان له هه‌موو جیهان. ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کورد، ئه‌وه‌ی بۆ دوژمنان سه‌لماند که هه‌ر کاتێک هێزه سیاسیه‌کان و هه‌موو چینه‌کانی میلله‌ت یه‌کگرتوو ڕاپه‌ڕێ، دوژمن هه‌ر چه‌ند به هێزبێت
له ئاستی تووڕه‌یی میلله‌تی خۆی ناگرێ. ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه، بووه نموونه‌ی خۆبه‌ختی له جیهان دیسانه‌وه بوونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه له هه‌موو دونیا باسکرا.
گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان و ڕووخانی دیکتاتۆره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک، ئازادی باشووری کوردستان وه‌ک ئه‌زموونی ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌یی هێزه شۆڕشگێره‌کان، له شاخ و له ناو شاره‌کاندا پێداگرتنی کوردستانیانی نیشتیمانداگیرکراوی له به‌رده‌وامی خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ده‌رفه‌تێکی زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هار ئه‌م ساڵ ببێته به‌هاری ڕاپه‌ڕینی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان.
خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر دژی داگیرکه‌رانی فارس،تورک و عه‌ره‌ب و دژی کورد کوژان له ڕۆژهه‌ڵات و باکوور‌و ڕۆژئاوای کوردستان گه‌یشتۆته ئاستێکی زۆر به‌رز، به‌لام پێویستی به یه‌کڕیزی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانه له به‌ره‌یه‌کی کوردستانی یه‌کگرتوودا.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای ڕاپه‌ڕین
به پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
سه‌رکه‌وتن بۆ کورد و سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٥ ی مارس ٢٠ ١١