له میانه‌ی کار‌و چالاکی و پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کوردستان و ناوچه‌که, ڕێکه وتی1-3-2011 ی زاینی، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی و ئاهورا هه‌ورامی ڕاوێژکاری
له میانه‌ی کار‌و چالاکی و پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کوردستان و
ناوچه‌که, ڕێکه وتی1-3-2011 ی زاینی، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی و ئاهورا هه‌ورامی ڕاوێژکاری
تایبه تی سه رۆکی پارتیمان و زیره ک بۆکانی و فه‌رحان که‌ریمی له کادیرانی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له هه‌ولێر، سه‌ردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانیان له هه‌ولیری پایته‌خت کرد.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز پشتیوان سادق، به‌رپرسی لقی دوو و شاندێکی یاوه‌رییه‌وه، به گه‌رمی پێشوازیان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد.
له‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا، هه‌ردوولایه ن بیروڕایان له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان وناوچه که، به تایبه‌ت پلانی شۆفێنیستهکان و نه‌یارانی کوردیان له که‌رکوک تاوتۆێکرد. کاک عارف باوه‌جانی ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هێزه‌کانی پێشمه رگه و هێزی زێره‌ڤانی کوردستان کرد له بۆ ئه‌وه‌ی خۆڕاگرانه له که‌رکوک له م باروودۆخه هه‌ستیاره‌دا هێمنی و ئاسایشی هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و مه سیحی به باشی ده‌پارێزن وڕێگری ده‌که ن له سیاسه تی دوژمنان، که ده یانهوێت هه‌وێنی برایه‌تی گه‌لان له‌م شارهکوردستانیهدا له‌ناوبچێت.
له کۆتایی ئه‌م سه ردانهی شاندی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه ربهستیی کوردستان له لقی دووی پارتی دێموکراتی برادا، به‌رێز پشتیوان سادق و هاوڕێیانی به گه رمی ماڵئاواییان له شاندی پارتیمان کرد.
شایانی باسه هه مان ڕۆژ ئه م دیداره له کهناکی کوردستان تی ڤی بڵاو کرایه‌وه.