شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

چاوپێکه‌تنه‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌‌ڕێز ئیبراهیم جاف له‌ گه‌ڵ که‌نالی ئه‌لشه‌رقیه‌.

ئاماده‌کردن: ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
چاوپێکه‌تنه‌که‌ی  جێگری سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌‌ڕێز ئیبراهیم جاف له‌ گه‌ڵ که‌نالی ئه‌لشه‌رقیه‌.

نموونه‌ی به‌رچاو سزای له‌ سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد، و ڕایگه‌یان هه‌ر یه‌ک که‌سمان لێشه‌هید بکه‌ن، ده‌یانکه‌س دێته‌ نێۆ شۆرشه‌که‌وه‌، تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری واز له‌ خه‌بات ناهێنین. که‌ وه‌ک نموونه‌ له‌ سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی ئازادیخوازانی کوردستان باسکرد

هه‌ر یه‌ک له‌ به‌‌ڕێزان ئیبراهیم جاف جێگری سه‌رۆکی گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان و به‌‌ڕێزان مه‌حمودئه‌حمه‌د ئه‌حوازی سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیمۆکراتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی و مه‌حمود به‌شاری سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، له‌ کاتژمێر 5 ی ئێواره‌ تا 7 له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لشه ر‌قیه‌‌ پانێلیان هه‌بوو.

جێگری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌‌ڕێز ئیبراهیم جاف له‌ نۆره‌ی خۆی به‌ باشی باسی له‌ زوڵم وزۆره‌کانی ئێران به‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان کرد.

وه‌ک نموونه‌ی به‌رچاو سزای له‌ سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد، و ڕایگه‌یان هه‌ر یه‌ک که‌سمان لێشه‌هید بکه‌ن، ده‌یانکه‌س دێته‌ نێۆ شۆرشه‌که‌وه‌، تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری واز له‌ خه‌بات ناهێنین. که‌ وه‌ک نموونه‌ له‌ سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی ئازادیخوازانی کوردستان باسکرد.
ناوبراو ڕایه‌گه‌یاند که‌ تا ئیستاش به‌ ده‌یان ڕۆڵه‌ی کورد له‌ ژووری چاوه‌‌ڕوانی سزای له‌ سێداره‌ن. هه‌روه‌ها باسی جینایه‌ته‌کانی یه‌که‌م ساڵی هاتنه‌ سه‌رکاری ئه‌و ڕێژیمه‌و کوشتن و عه‌تڵ و عامی قاڕنێ و قڵاتان و شاندی کوردی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆمه‌ینی، هه‌روه‌ها فه‌توا به‌ناوبانگه‌که‌ی خومه‌ینی خوێنمژ حه‌ڵالکردنی کوشتنی کورد. ناوبراو باسی جینایه‌تی هه‌ر 4 ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکاره‌که‌ی کرد، که‌ هه‌ر کامیان به‌ شێوه‌یه‌کی جیاواز زیان به‌ گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێت.هه‌روه‌ها باستی خواستی گه‌لی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌که‌ی، به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان وه‌ڵامی بانگه‌وازی ئاشتیخوازی کوردیان‌ به‌ کوشتن و کۆمه‌ڵکوژی و شه‌هیدکردنی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک شه‌هید قاسملۆو سه‌رکر‌ده‌کانی تری کورد که‌ له‌ سه‌ر مێزی ئاشتی شه‌هید کران.

به‌‌ڕێز ئیبراهیم جاف سووربوون و پێداگری سه‌ربه‌خۆخوازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی شۆسیال دیموکراتی کوردستان/ کۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر چاره‌ی خۆنووسینی کوردستانیان و گه‌لانی بنده‌ستی تری ناوچه‌که‌ وه‌ک تاکه‌ چاره‌سه‌ری گونجاوی کێشه‌کان ڕاگه‌یاند.

که‌ لێره‌دا به‌ 3 به‌ش ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستتان.
به‌شی یه‌که‌م :
1-http://www.youtube.com/watch?v=YzwI_HYmw2I

به‌شی دووه‌م:
2-http://www.youtube.com/watch?v=0aYwcVM-Ugg

به‌شی سێهه‌م :
3-http://www.youtube.com/watch?v=wdVnm3P76h8








2011-02-17 04:08:25

13 ساڵ و 9 مانگ و 18 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©