په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 5 ساڵه‌ی دامهزراندیییهوه.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
هاوڵاتییانی وڵاتداگیرکراو. کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانپه‌روه‌ر، 5 ساڵ پێش له کات و ساتێکی پێویست و گونجاو‌دا هاته نێۆ گۆره‌پانی سیاسی و به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که به‌رده‌وام شەپۆلی گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلهکهمان له لایه‌ن ڕێژیمی داگیرکه‌ری ئێران بێڕاوەستان درێژه‌ی هه‌یه. پۆل پۆل له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له بووه‌ته مانشێتی ڕۆژنامه‌کانی کوردستانی و جیهان.
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 5 ساڵه‌ی دامهزراندیییهوه.
هاوڵاتییانی وڵاتداگیرکراو. کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانپه‌روه‌ر، 5 ساڵ پێش له کات و ساتێکی پێویست و گونجاو‌دا هاته نێۆ گۆره‌پانی سیاسی و به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که به‌رده‌وام شەپۆلی گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلهکهمان له لایه‌ن ڕێژیمی داگیرکه‌ری ئێران بێڕاوەستان درێژه‌ی هه‌یه. پۆل پۆل له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له بووه‌ته مانشێتی ڕۆژنامه‌کانی کوردستانی و جیهان. به‌ڵام بۆ چرکه‌ساتێکیش له‌و کوشتن وگرتن وتۆقاندنانه، خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی ئەوڕێژیمه به چۆکدا نه‌هاتووه. له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نۆێدا خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێگه‌ی مانگگرتن و دوکانداخستن و کوژاندنەوەی ڕووناکی ماڵەکان، و به ده‌یان شێوه‌ی دیکه‌ی خه‌بات وڵامێکی دەمکووتانەی ڕێژیمیان داوه‌ته‌وه. به یه‌کده‌نگی و خۆراگری پێیان ڕاگه‌یاندوون که باشبزانن گەلەکەمان لە ئاست ئەو جینایەتانە بێدەنگی پێشاننادات. له کرده‌وه مه‌ترسیداره‌کانی ئێوه‌ش هه‌رگیز له کوردایه‌تی کۆڵناده‌ن و واز له مافه‌ڕه‌واکانیان ناهێنین.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی دژه مرۆڤانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد درێغی نه‌کردوه. بگره به‌وه‌ش کۆڵی نه‌داوه به‌ربووه‌ته ژینگه‌ی کوردستان وبه‌رده‌وام به بیانوو هێنانه‌وه زۆربەی گوندەکان و شاخ و بێستانەکانی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستانی له ڕێگه‌ی تۆپباران و ئاگردانه‌وه سووتاندوه. هه‌ر له‌و ڕێگه‌شه‌وه بە دەیان هاوڵاتیان شەهید وبریندار کردوە. بە دەیان هەزار هیکتار زەوی و دارستان و کشت و کاڵی که به‌رهه‌می ڕه‌نجی جووتیاران و گووندنشینانی کوردستانه تێکیانداوە. وه بە هەزران کەسیان لە ماڵ و زێدی خۆیان ئاوارە کردوە. دیاره ئه‌مه‌ش روونه که هه‌مان شێوه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی به‌عسی پێشووه بۆ چؤڵکردنی گونده‌کان، و به‌ڵام ئه‌مان به‌م شێوه‌یه دهیاننهوێ خه‌ڵکه‌که ناچاربکه‌ن و بیانگوازنه‌وه نێو ئۆردوگاکانه‌وه. یا ناچاریان بکه‌ن بۆ کرێکاری ڕووکه‌نه شاره فارس نشینه‌کان و له زێد ومه‌ڵبه‌ندی کورده‌واری دووریان خه‌نه‌وه.
له ڕێگه‌ی دیکه‌وه ماوه‌یه‌که کۆماری ئیسلامی ئێران له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته کاری تروریستی و ته‌قینه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستیان ناشیرین کردنی خه‌بات و جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه له پێش چاوی جیهان و خه‌ڵکی ناوچه‌کانی بنده‌ستی ئێران. بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن که گوایا لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانییه ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتیانی خۆشەویست!
له سه‌رده‌مێکدا پارتیمان یادی پێنجساڵه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه، که شه‌پۆلی نه‌مانی دیکتاتۆره‌کانی جیهانی و به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێکردوه. ئه‌وه‌ته ده‌بینین که به چرکه‌ی شۆرش له تونسه‌وه سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار به هه‌ڵاتن کرد، له میسر به خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری که‌م وێنه‌ی 2 حه‌فته‌یی حوسنی موباره‌کی ناچار به وازهێنان له ده‌سه‌ڵاتکرد، تا ئیستاش گری ئه‌و ئاگره جه‌ماوه‌رییه له وڵاتانی یه‌مه‌ن و هیندێک ووڵاتی خه‌ریکه خۆش ده‌بێت.
بێگۆمان خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستیش له ئێران له‌م کات و ساته‌دا چاوه‌رانی گری ئه‌و ئاگره جه‌ماوه‌رییه ده‌که‌ن بگاته نزیکی ئه‌وانیشه‌وه، تا کاتی به‌ستنی ئه‌م ساڵیاده‌ی ئێمه، له شاره‌کانی ئێرانیش وه‌ک تاران و مه‌شهه‌د و شیراز و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له کرماشانی پایته‌خت ده‌ستی پێکردوه. له ڕوانگه‌ی ئێمەوه وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌کانی ئێران له ژێر ناوی شۆرشی سه‌وز نه‌بێت، و شوعار و ڕێنمایه‌کان نه‌مان بۆ ڕێژیم و نه‌مان بۆ دیکتاتۆر بێت، ئه‌وا ده‌توانێت وه‌ک شۆره‌شه‌کانی تونس و میسر سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له لادانی گروپێکی ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیم بێت و هاتنه سه‌رکاری گروپی دیکه بێت له ژێر ناوی چاکسازی، ئه‌وا زیانی زیاتر به جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌به‌ست له زیانیش ئه‌وه‌یه که چیدیکه ناسناوی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ر له سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه نامێنێت، و به ناوی گۆران یا ڕێفۆرم له ناو ڕێژیم‌دا ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فه‌قی درێژه به ته‌مه‌نی ده‌دات و هه‌موو ویسته‌کانی گه‌لان پێشێل ده‌کرێن و نائۆمێد ده‌بن.
یا به واتایه‌کی دیکه ده‌بێ بلێین که ئێرانی بوون و به شێوه‌ی دیکه به سه‌رماندا ده‌سه‌پێندرێت. بۆیه ئێمه پێمان وایه کهڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشت دەزگاکاناییەوە، کلیلی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. ڕاپرسی سه‌رتاسه‌ری له نێوان گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست له ئێران‌دا بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی تاکه رێگه چاره‌یه.
هه‌ڵس و که‌وتی سیاسی و نیزامی ئه‌م ڕێژیمه چ له ئاست ناوخۆ و چ له ئاست ده‌ره‌وه کاری وایکردوه که بێزاری یه‌کجار له ناوخۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ریان زیاد بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌مان پێده‌دات که ڕێژیم و ده‌سه‌ڵاتی ئیستای ئێران به‌ره‌و نه‌مان نزیک ده‌بێته‌وه.
تێکۆشه‌رانی کورد و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان.
یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ ڕێکخستنی گه‌لمان له پاش نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه، کۆده‌نگی و پێکه‌وه کارکردنه بۆ چاککردنی ژیانی گه‌له‌که‌مان له هه‌لومه‌رجی سه‌ره‌تایی پاش کۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌وه‌ی له‌م رۆدا نگرانی له نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان دروستکردوه، دووری و دابرانی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له یه‌کتری، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری نه‌بوونی له یه‌کتێگه‌یشتن و یه‌کگوتاری بۆ هه‌ر ڕووداو گۆرانکارییه‌ک له ناوه‌چه‌که‌دا.
پارتی سەربەستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی به‌رپرس له ئاست دۆزی گه‌له‌که‌ی، هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە لەسەر ئەو باوەردابووە وهەر لەم سالیادهش دووپاتی دەکه‌ینەوە، کە پێویستە بە زووترین کات شێوە لێکنزیکبوونەوەیەکی سەرتاسەری لە نێۆ گشت لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێتە ئاراوە، کە لە بەرژەوەندی گشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای ئه‌وه‌ی کار و چالاکیمان به هۆی تایبته‌وه گرێدراوه به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه به دیدێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیه‌وه چاودێری هه‌ل ومه‌رجی سیاسی گشت به‌شه‌کانی ده‌کات. به تایبه‌ت ئه‌و ده‌ستکه‌وته مێژووی باشوری کوردستان به چرایه‌کی رووناکی بۆ گشت به‌شه‌کانی کوردستان ده‌زانێت، و ئاماده‌یی بۆ هه‌ر جۆره هاوکارییه‌ک بۆ ئه‌و ده‌ستکه‌وته پێشانده‌دات.
هاوبیرانی بەڕێز و هاوڵاتیانی خۆشەویست.
له ساڵیادی 5 ساڵه‌ی دامه‌زراندی پارتیمان، پیرۆزبایی ئه‌م ساڵیادهمان ئاراسته‌ی خۆمان وگشت خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، و داوایان لێده‌که‌م که وا شێلگیرانه‌و یه‌کگرتووانه له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران خاوه‌ن هه‌ڵویست بن، و په‌یام و فشارهکانیشتان بۆ سه‌ر دروستکردنی دۆستایه‌تی لایه‌یه‌ن سیاسیه‌کان زیاتر بکه‌ن. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که خۆی به پارتی ئێوه گشت چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت. له‌م بۆنه‌وه پیرۆزه‌وه بۆ جارێکی دیکه په‌یمان له گه‌ڵ خه‌ڵکی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نۆێدهکاتهوه، که له خه‌بات و تێکۆشانی دڵسۆزانه بۆ ڕزگاری خاک و نیشتیمان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی وسه‌روه‌ری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تهنیاڕێگهی چاره‌سه‌ری ده‌زانێت، و خوازیاری ئه‌وه نیه که کورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته ده‌ستی تاران. ئاوات وئاره‌زوی ئێمه ئه‌وه‌یه که کرماشانی پایته‌خت بکه‌ین به ناوه‌ندی بریاردان بۆ چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
جارێکی دیکه پیرۆزبێت پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌مان له خۆمان و له گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەباتی بەردەوام لە پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆ و سەربەستدا.
.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
28 ی ڕێبه‌ندانی 2710 ی کوردی- 17 / 2/ 2011 ی زاینی
2011-02-17 05:08:25
13 ساڵ و 9 مانگ و 17 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه