هاوکات داوا له گشت ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان ده‌کات، که له ئاست ئه‌م قه‌تڵ و عامه‌ی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی کورد بێده‌نگ نه‌بن
ڕاگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له مهر له سێداره‌دانی لاوێکی دیکه‌ی کورد، به ناوی حسین خزری.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، ڕێکخراوانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستانی جیهانی.
کۆماری ئیسلامی ئێران به پێشچاوی جیهانه‌وه رۆژانه ڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌م گه‌له مافخواز و خاکداگیر کراوه له سێداره‌ده‌دا. هێشتا برینی له سێداره‌دراوه‌کانی پێشوومان سارێژ نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ 25 ی به‌فرانباری 2710 ی کوردی، و15.01.2011 زاینی. له‌کاتژمێر 5 ی سه‌ر له به‌یانی هه‌واڵی له سێداره‌دانی لاوێکی دیکه‌ی کورد به ناوی حسێن خزری، به تاوانی کوردستانی وبوون و دڵسۆزی بۆ نیشتیمانه‌که‌ی بڵاوکرایه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه جوانه‌مه‌رگه، و گشت خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان ده‌کات. هاوکات داوا له گشت ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان ده‌کات، که له ئاست ئه‌م قه‌تڵ و عامه‌ی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی کورد بێده‌نگ نه‌بن، و به زووترین کات فریای گیانی 16 که‌سی دیکه بکه‌ون که ئه‌وانیش حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ براوه‌ته‌وه.
ئێمه پێمان وایه که کاتی ئه‌وه هاتووه لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م هه‌موو کاره‌ساته دڵته‌زێنه که‌ڵک وه‌رگرن، و ڕۆحی دۆستایه‌تی و پێکه‌وه کارکردن بکه‌نه تاکه چه‌کی به‌ره‌نگار بوونه‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان.
هیواخوازین هه‌موو لایه‌نه‌کان و هه‌موو کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات یه‌کده‌نگ هه‌وڵبده‌ن، و هاواری گه‌له‌که‌مان و مه‌ترسی گیانی ئه‌و لاوانه‌ی دیکه له به‌ندیخانه‌کان به گۆی جیهان بگه‌یه‌نن. به تێکڕا داوا بکه‌ن که گیانی ئه‌و 16 لاوه‌ی دیکه له به‌ندیخانه‌کانی ئێران له مه‌رگ ڕزگار بکه‌ن.
مردن و نه‌مان بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر و بکوژ و سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ، که گیان و ژیانی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا بپارێزرێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
25 ی به‌فرانباری 2710 ی کوردی، و15.01.2011 زاینی.
www.psk2006.org
[email protected]