ماوه‌ی 16 ڕۆژ زیاتره سێ سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی "رۆژهه‌ڵات" ره‌زا عه‌لی پوور، فه‌رهاد ئه‌مین پوور و سامان سلێمانی له ئێران به‌شێوه‌یه‌کی دوور له ده‌وڵه‌تی یاسا بێ سه‌روشوێن کراون به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هیچ ئاکادارییهک سه‌باره‌ت ئه‌و ڕۆداوه بڵاوبکه‌نه‌وه. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که گوایه ئه‌و 3 نووسه‌ره په‌یوه‌ندیان به ده‌ره‌وه هه‌بووه.
هه‌فته‌نامه‌ی "رۆژهه‌ڵات" مۆڵه‌تی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی ئێرانی هه‌یه و ده‌سته‌ی نووسه‌رانێکی ناسرا و دێاریکراوی هه‌یه و به شێوه‌یه‌کی نهێنی کارناکات. بۆیه ئه‌و 3 نووسه‌ره هه‌موو مافێکی یاساییان هه‌یه و ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه چاره‌نووسیان ئاشکرا بکات و مافه قانوونیه‌کانیان بپارێزێت.
کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌وانانی کوردستان هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕۆژنامه‌وان له گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه به مافێکی سه‌ره‌کی کاری رۆژنامه‌وانان داده‌نێت نه‌ک به تاوان. ئه‌م خاڵه له بڕگه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامهوانادا هاتووه و ده‌بێ هه‌ر وه‌ڵاتێک ئاسانکاری بۆ ڕۆژنامه‌وانان دابنێت نه‌ک زندانییان بکات ئه‌گێنا پێشێلی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان ده‌کات.
له لای تره‌وه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئێران پارێزه‌ر بۆیان دابین بکات و له نێوان 72 کاتژمێردا ده‌بێ ماف به که‌سوکاره‌کانیان بدات سه‌ردانێ ئه‌وان بکه‌ن و ده‌قی توومه‌ته‌کان به به‌ڵگه‌وه ڕابگه‌یێنرێن.
بێ سه‌روشوێن کردنی ڕۆژنامه‌وانان به پێچه‌وانه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌وانییه و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی یاسای ئازادی ڕۆژنامه‌وانیی و بیر و ڕا، کار بکات.
له ژێر ڕۆشنایی خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه ئێمه له کۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌وانانی کوردستان داواکارین به زووترین کات و بێ هیچ قه‌ید و مه‌رجێک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕێگا بده‌ن پارێزه‌ران سه‌ردانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "رۆژهه‌ڵات" فه‌رهاد ئه‌مین پوور، ره‌زا عه‌لی پوور و سامان سلێمانی بکه‌ن و ئازاد بکرێن.
کۆمیته‌ی کاتیی به‌رگری له رۆژنامه‌وانانی کوردستان
[email protected]
2006-11-02 17:17:00
18 ساڵ و 5 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار