شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

بۆ کورد ببێته قوربانی نه‌ته‌وه‌ی دیکه?!

نووسینی به‌‌ڕێز: یونس حه‌مه‌د
بۆ کورد ببێته قوربانی نه‌ته‌وه‌ی دیکه?!

دێمه‌ سه‌ر پرسی گه‌لی کورد که‌تا ئێستا نه‌یتووانیوه بگاته قۆناخێک له‌قۆناخه‌کانی سه‌رخۆبوون ، ئه‌مه‌مه‌شیان به‌بیانۆی جۆراو جۆر له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه تێکچوونی باری ئارامی له‌ناوچه‌که یاخوود هه‌‌ڕه‌شه کردن له‌هه‌ر سێ

تێکۆشان و خه‌باتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک قوربانییدانه بۆ به‌د‌ه‌ستهێنانی مافی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت، ئه‌مه‌ش بێگوومان مافی سه‌ر‌خۆبوون ده‌سه‌لمێنێت ، جا له‌و ڕه‌وانگه‌یه‌وه چه‌ندین گه‌ل ومیلله‌ت به‌هۆی قوربانیدان تووانیان ئاستی خه‌بات‌به‌ره‌و سه‌ر‌خۆبوون ببه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو میلله‌تێک به‌بێ جیاواز مافێکی شه‌رعی و درووسته
. له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌تووانین بڵێن له‌هه‌ڵمه‌تێکدا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی سه‌ر زمین دووچاری شکستی سیاسی و ئابووری هاته‌وه ئه‌وه‌بوو ئاکامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌‌ی لێکه‌وته‌وه و ترازانه‌که‌ش پازده کۆمارو ده‌وڵه‌تی لێ درووست بوو، به‌ڵێ کۆماری سۆڤیه‌تی پێشوو و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌به‌‌ڕێوه‌بردن و ئاستی کۆمه‌نیستی ئه‌و ووڵاته بوو که‌نه‌یتووانی بگاته سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و ڕووخا ، ته‌نها مۆسکۆی وه‌ک پایته‌خت بۆ مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیکه‌ی وه‌ک سیسته‌می کۆمنیستی و مێژووه‌که‌ی و وێڕای ئه‌زموونی حوکمڕانی سه‌ده‌یه‌ک هه‌موو ماڵئاوایان له‌و ووڵاته کرد و هه‌ر یه‌که‌و سه‌ر‌خۆبوونیان هه‌ڵبژارد و بێ ئه‌وه‌ی ووڵاتێک بتووانێت وه‌ک ناڕه‌زا خۆی نیشان بدات ، ئه‌وانه‌ی وه‌ک نموونه به‌رچاویان ده‌خه‌یه‌ن، ئه‌رمینیا و ئه‌زربێجان و ئۆکڕاینا و جۆرجیا و له‌لایه‌نی ئاسیاش کازاخستان و تاجیکستان.
دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش ووڵاتێکی دیکه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ئاستی ڕامیاری و سیسته‌می کۆمه‌نیستی و هه‌روه‌ها دامه‌زێنه‌ری ووڵاتانی بێ لایه‌ن یاخوود بڵێین یۆگۆسلافیا ئه‌و ووڵاته‌ش وه‌ک برا گه‌وره‌که‌ی سۆڤیه‌ت دووچاری شکستی هه‌مه‌لایه‌نه هات ویه‌ک له‌دوای یه‌کدا کۆماره‌کان جاری سه‌ربه‌خۆیان به‌رزکرده‌وه، وه‌ک کڕواتیا و بۆسنه و ماکدۆنیا دواجاریش مۆنتینیگرۆ واش چاوه‌‌ڕوان ده‌کرێت کۆسۆڤۆش له‌دیدارێکی نیزیکدا مافی سه‌ر ‌خۆبوون بۆ خۆی یه‌کلابکاته‌وه ، ئه‌مانه نموونه‌ی ئه‌وروپان جا لێره‌دا نابێت هه‌رێمی تیموری رۆژهه‌ڵات له‌یاد بکه‌ین ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆ بوونیان کرده ئامانج له‌کیشوه‌ری ئاسیا، سه‌باره‌ت به‌ئه‌فریقیاش سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌ریتیریا و هه‌روه‌ها نامیبیای لێ که‌وته‌وه بێ گوومانیش هه‌ر یه‌ک له‌و ووڵاتانه به‌خه‌بات و تێکۆشانێکی به‌رچاو تووانیان ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن و گه‌ل و ووڵاتیان له‌ده‌ست زووڵم و زۆرداری رزگار کرد.. له‌ئاستێکی دیکه‌وه دێمه‌ سه‌ر پرسی گه‌لی کورد که‌تا ئێستا نه‌یتووانیوه بگاته قۆناخێک له‌قۆناخه‌کانی سه‌رخۆبوون، ئه‌مه‌مه‌شیان به‌بیانۆی جۆراو جۆر له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه تێکچوونی باری ئارامی له‌ناوچه‌که یاخوود هه‌‌ڕه‌شه کردن له‌هه‌ر سێ ووڵات و نه‌ته‌وه‌ی داگیرکری وه‌ک تورک و فارس و عه‌ره‌ب به‌واتای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئاماژه‌پێکراو تاهه‌تاهه‌تایی کورد نابێت باس له‌و مافه‌بکات و نه‌وه‌ک هه‌ر باس به‌ڵکوو نابێت بیریشی لێ بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورد بگه‌‌ڕێنه‌وه باوه‌‌ڕ ناکه‌م هیچ له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ پێشتر ئاماژه‌م پێکرد یاخوود چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیکه‌ش بۆ نموونه ووڵاتانی که‌نداو وه‌ک گه‌ل و میلله‌تی کورد خه‌بات و قوربانیان نه‌داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌‌ڕه‌واکانی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر لاواز ده‌بینرێت ئاستی ئه‌و داوایانه‌ی ئێمه‌ی کورد نه‌گیشتۆته رووحیه‌تی سه‌رخۆبوون، به‌ڵکو هه‌میشه داوامان ئه‌وه بووه که‌له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و ووڵاتانه بمێنینه‌وه ، ئه‌مه‌ش وای لێمان کردووه هه‌میشه ووڵاتانی داگیر که‌ر بکه‌ینه‌ خاوه‌ن ماڵی خۆمان و خۆشمان بکه‌ینه میووان یاخوود شریکه ماڵ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران ، به‌مه‌ش ناتووانین هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و ئاستێکی ڕووناک ببه‌ین ، چونکه هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاوه ئاخۆ توورک و عه‌ره‌ب و فارس چیمان لێ ده‌که‌ن یا چیمان به‌سه‌ر دێنن .
به‌‌هه‌ر حاڵ چه‌ند زوو بتووانین خۆمان چاره‌سه‌ری خۆمان بکه‌ین و له‌ناو یه‌کتردا ڕێز له‌یه‌کتر بگرین و ماڵی خۆمان ڕێک بخه‌ین ، چونکه ئێستا زۆر به‌روونی دیاره تاچ ڕاده‌یه‌کی زۆر دووژمنمان زۆره‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌ ڕه‌تکه‌ینه‌وه که‌بڵێن نابێت له‌به‌ر ئه‌و ووڵات و ئه‌و نه‌ته‌وه، کورد ببێته ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ، بۆ ببینه قوربانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه?!
تێ بی نی : ئه‌م وتاره‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ ڕۆژی 30.10.2006 بڵاو کراوه‌ته‌وه‌
2006-10-22 22:55:19

18 ساڵ و 1 مانگ و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©