چه‌ند حه‌فته له‌مه‌و پێش له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ نووسراوه‌ی چه‌ند به‌رێزێک له باره‌ی پرسی کورد، که له ماڵپه‌ره‌کاندا بلاۆ کرابوونه‌وه، به چه‌ند نازناوێک نه‌زه‌رات و تێبینییه‌کانی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌م نووسراوانه مه‌تره‌ح کردبوو، و باسی چه‌مکی سه‌روه‌ری سیاسی‌م، هێنابووه ئاراوه، که له ئه‌نجام دا چه‌ند به‌رێزێک له ماڵپه‌ره‌کاندا و زۆریش له دۆستان به ته‌له‌فوون و په‌یام داوایان لێکردم که ده‌رباره‌ی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
چه‌ند حه‌فته له‌مه‌و پێش له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ نووسراوه‌ی چه‌ند به‌رێزێک له باره‌ی پرسی کورد، که له ماڵپه‌ره‌کاندا بلاۆ کرابوونه‌وه، به چه‌ند نازناوێک نه‌زه‌رات و تێبینییه‌کانی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌م نووسراوانه مه‌تره‌ح کردبوو و باسی چه‌مکی سه‌روه‌ری سیاسی‌م، هێنابووه ئاراوه، که له ئه‌نجام دا چه‌ند به‌رێزێک له ماڵپه‌ره‌کاندا و زۆریش له دۆستان به ته‌له‌فوون و په‌یام داوایان لێکردم که ده‌رباره‌ی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، زنجیره بابێتێکی زانستی، وه له‌و ناوه‌شدا پرسی کورد و چۆنییه‌تی ساغ کردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ئاراسته بکه‌م، بۆ ئه‌وه که بکرێت و بتوانرێت، به هاوفکری هه‌موولایه‌کمان نووسخه‌یه‌کی مووناسیب بۆ ته‌داویی ده‌ردی پر له‌هێش و ئازاری کورد بدۆزینه‌وه، بۆیه‌شه به پێویستم زانی بابه‌ته‌که له نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزمه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م بۆ ئه‌وه که توانیبێتم ده‌ستپێکو به‌سته‌رێکی مووناسیبم بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه و لێدوان له پرسی سه‌روه‌ری سیاسی کورد، وه هه‌ر ئاواش چۆنیه‌تی ساغکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ۆڵه‌ت/ نه‌ته‌وه، ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی عه‌لاقه‌مه‌ند به‌م باسه کردبێ.
به‌و هێوایه که خاوه‌ن نه‌زه‌ر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مان باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ن.
1. خه‌ڵک وه‌ک تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ت.
له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا، وجوودی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک که خاوه‌نی هێندێک کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندی موشه‌خه‌س و دیاری کروان، وه‌ک پێویستێکی هه‌ره بنه‌ره‌تی و به‌ردی بناغه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێته نرخاندن.
له تاریفی خه‌ڵک دا، ده‌توانین چه‌مکی خه‌ڵک وه‌ک کۆمه‌له مرۆفێک که روو له ژووره‌وه خاوه‌نی هێندێک تایبه‌تمه‌ندی و مووشه‌خه‌ساتێکی هاۆبه‌ش و وه‌ک یه‌کن (تشابه روو له ژووره‌وه)، وه روو له ده‌ره‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شانه به نیسبه‌ت خه‌ڵکی دیکه و ده‌رو دراوسێ جێوازیان ده‌کا (نامتشابه روو له ده‌ره‌وه) پێناسه بکه‌یین.
دیاره ئه‌م کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه که له سه‌ر ئاستی خه‌ڵک و جێوازی نێوان ئه‌م خه‌ڵکه ده‌گه‌ل خه‌ڵکانی‌تر، رۆلی دیاریکه‌ر ده‌گێرن بریتین له : کو‌لتوور، نیژاد، زمان.
له ره‌وه‌نگه‌ی سوونه‌تیه‌وه مه‌سه‌له‌ی لێک به‌ستنی ئیده‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا له کانالی چه‌مکی نه‌ته‌وه را ده‌توانرێ ئیمکان په‌زیر بێت، به‌و مانایه که نه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌کی مووشه‌خه‌سی سیاسی ئیده‌ی خه‌ڵکه. بۆیه نابه‌جێ نابێت که لێره‌دا ئاماژه به سێ خال بکه‌م که ده‌توانن تیشکهاوێژ بن له سه‌ر چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له مێژوودا :
¢ نه‌ته‌وه له زۆر مه‌ۆرد دا له ئه‌نجامی یه‌ک واقعییه‌تی ئێتنیکی- کولتووری یه‌کده‌ست پێکهاتووه.
¢ زۆر له گه‌لان و قه‌ومه‌کان پێش ئه‌وه که خاوه‌ن شووناس و هووییه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بن، خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی بوون که دواتر له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ده‌وڵه‌تی مه‌ۆجوود، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه مسوه‌گه‌ر
بووه.
¢ وجوود و یان هه‌بوونی یه‌ک خه‌ڵک یان گرووپێکی نیژادی وه یان زمانی، ناتوانرێ وه‌ک بوونی یه‌ک نه‌ته‌وه وه یان ناسیۆنالیته(میلییه‌ت) بێته‌نرخاندن، چه‌مکی ناسیۆنالیته به‌رابه‌ره به نه‌ته‌وه وه خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه،به‌لام خه‌ڵک یان قه‌وم نه‌گه‌ێشتۆته ئه‌م قۆناغه که خاوه‌نی سازی و سه‌روه‌ری سیاسی خۆی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
2. ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی سیاسی.
لێره‌دا نه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی خۆپێگه‌یاندنی دا پێویستی به پایه‌یه‌کی ئه‌ساسی له چه‌شنی گرووپێکی ئێتنیکی وه‌ک واقعییه‌تێکی بیۆلۆژیکی وه یان سرووشتی نییه، به‌لکوو له یه‌ک قۆناغی موشه‌خه‌سی مێژوویی‌دا و له چوارچێوه‌ی جووغرافییای ئۆروپا دا، نه‌ته‌وه وه‌ک هێما و موعه‌رێفێکی ئیدیۆلۆژیکی بۆ دابین و مسه‌ۆگه‌رکردنی کارکردی ده‌ستگای ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌لده‌دا وه به‌م چه‌شنه هه‌موو ئه‌و که‌س یان که‌سانه که ئاویته‌ی)ئینتێگرال) ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوون له چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌کی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی دا کۆ ده‌کاته‌وه و ئه‌منییه‌ت، ئاسایش و به‌رژ‌وه‌ندییه‌کانیان روو له ده‌ره‌وه ده‌پارێزێ، لێره‌دا وه‌ک روونه چ له ئۆروپا و ئه‌مریکا وه چ له ئاسیا و ئه‌فریقا ئه‌م راستییه ده‌رده‌که‌وێ که ده‌وڵه‌ت ئه‌مرازی پێک هێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک به‌پێچه‌وانه. دیاره له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆنی ده‌وڵه‌تی واته به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ده‌وڵه‌ت دا چه‌ند فاکتۆرێکی سیاسی، ئابووری، کولتووری رۆلی دیاریکه‌ر ده‌گێرن که ده‌بێ گرینگیه‌تی ئه‌م فاکتۆرانه له ره‌وتی شکل‌گیری و پێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه دا له به‌رچاو بگیرێن.
به پێی مێژوو ئه‌وه جوغرافیای سیاسی ئوروپایه که یه‌که‌مین نه‌وعی ئه‌م نه‌ته‌وه سیاسی ده‌وله‌تیه‌مان پێ ده‌ناسێنێ، ده‌وڵه‌ته ئوروپیه‌کان نه‌ک هه‌ر دامه‌زرێنه‌ری سازی سیاسی بوون به‌ڵکوو هه‌ۆلی گه‌شه‌ی په‌یوه‌نده کولتوورییه‌کانیشیان داوه، جا ئه‌م کولتوورانه چ تازه خولقێندرابن وه یا خوود کولتوورگه‌لێکی ئه‌سلی و خۆماڵی ئه‌و گرووپانه بن که له سه‌ر خاکه‌که‌یان وجوودیان هه‌بووه، ره‌نگه هێنانه‌وه‌ی میسالێک له‌م بواره‌دا بۆ ته‌فهیمی باسه‌که نامووناسیب نه‌بێت، بۆ وێنه سه‌رهه‌لدانی نه‌وعێک نه‌ته‌وه‌ی سیاسی بریتیه له ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، به‌و کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه که هاوکات که دامه‌زرێنه‌ر و خولقێنه‌ری ئۆرگانیزاسیۆنێکه بۆ ئه‌نجامی ئیش‌وکار و ئۆتۆریته‌ی سیاسییه،دروست له‌هه‌مان کاتیش‌دا خه‌ریکی دۆزینه‌وه و زه‌قکردنه‌وه‌ی موشه‌خه‌سه‌یه‌کی ئێتنیکی، لینگویستیکی و کولتوورییه که بتوانرێ وه‌ک خاڵی هاوبه‌ش و جێگه‌ی برواو متمانه‌ی هه‌موو ئه‌و گرووپه نیژادی و زمانیانه بێت که پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنن، که‌وایه لێره‌دا باسی دۆزینه‌وه، ته‌قویه‌ت و گه‌شه‌دانی خاڵی هاوده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی (سۆلیداریته)یه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی په‌یکه‌رێکی ئۆرگانیکی و به یه‌ک گرێدراوه که ته‌نیا خاوه‌ن سه‌رێکی سه‌روه‌ر و ده‌نگ و ره‌نگێکی یه‌ک ده‌ست بێت نه‌ک په‌یکه‌رێکی چه‌ند سه‌رو چه‌ند ده‌نگ و چه‌ند ره‌نگ له‌چه‌شنی په‌وکه‌ری چه‌ند سه‌ری کوردی، که به‌داخه‌وه چه‌ند سه‌ری و چه‌ند ره‌نگی و ده‌نگی کۆمه‌لگای سیاسی کورد به هه‌موو ئه‌حزاب و ئیلیتی سیاسی و ئه‌کتۆره کۆمه‌لایه‌تی‌کانیه‌وه، په‌یکه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی کوردستانیان تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی کردووه و له‌مه‌ر شه‌رو ململانی شه‌خسی و رێکخراوه‌یی به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وا‌ییه‌تیدا، ئامانجی سه‌ره‌کیی و مێژوویی کوردیان که ساغکردنه‌وه‌ی ساورێنتی و سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کوورده له‌بیر خۆیان و خه‌ڵک بردۆته‌وه.
دیاره له باسی سۆلیداریته دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که سه‌رئه‌نجام ئه‌و هه‌ستی هاوده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی زه‌قکراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ویه که له پرۆسه‌ی زه‌مان و کاتدا، ریشه‌ی خۆی داده‌کوتێ وه له ئاکامدا ناسیۆنالیزمێک له سه‌ر ئاستی ئیده‌ی نه‌ته‌وه‌ی سیاسی به‌رهه‌م دێنێ. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه بگووترێ که له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن(سه‌ده‌کانی ناوه‌راست)دا، ده‌توانین بلێین که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه دووربوون له ئاراسته کردنی چه‌شنێک پێوه‌ندی له نێوان موشه‌خه‌ساتی کولتووری و سیاسی، وه ئه‌گریش هه‌مبه‌سته‌گیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ئارا دا بووبێ که ئه‌ساس و پاییه‌ی مه‌عنه‌ویی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی پێکهێنابێ دیسانیش ئه‌مه زۆر دوور بووه له پارتیکوولاریزمی ئێتنیکی و نیژادی.
3. ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی کولتووری
ئیده‌ی نه‌ته‌وه که له سه‌ر ئاستی واقعییه‌تێکی کولتووری خۆی ساز داوه، هه‌ر ئاوه‌ش وه‌ک واقعییه‌تێکی کولتووری و پێش سیاسی له چه‌شنی گرووپێکی ئێتنیکی دا خۆی ده‌داته ناسین ، دیاره ئه‌ۆ گرووپه ئێتنیکییه‌ش له چه‌شنی خه‌ڵک دا که به‌رپرسی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه دێته ئاراوه، گه‌ل وه یان گرووپی ئێتنیکی له کاتێکدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته حاله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی وه یان نه‌ته‌وه‌ی کولتووری، که به کۆمه‌ل ئیراده بکه‌ن بۆ سازدانی ئۆرگانیزاسیۆنێکی سیاسی که روو له ده‌ر‌وه خاوه‌ن که‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی بێت له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی و روو له ژوورێ خه‌ریک بێت به ته‌نزیمی پێوه‌ندییه‌کانی تاک و گرووپه‌کانی ناۆ کۆمه‌ڵگا و دارشتنی نۆرم و یاسا وه ته‌رح و پلانی ئابووی، کولتووری، ئه‌منییه‌تی، خه‌ده‌ماتی کۆمه‌لایه‌تی و.... هتد .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌مکی قه‌وم و قه‌ومییه‌ت بکه‌م که زۆرجار ده‌رباره‌ی کورد و گه‌لانی دیکه به‌کار ده‌هێندرێت، راسته که قه‌وم ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه وه له جێگه‌ی نه‌ته‌وه به‌کار دێت وه‌ک زۆرجار ده‌لێن ئه‌منی قه‌ومی(ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) یان منافع و مسالحی قه‌ومی(به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی) و ... ته‌نانه‌ت له سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیبیش دا ووشه‌ی قه‌وم به‌کار هاتووه جا ئه‌وه که مه‌به‌ست قه‌ومه (به مانا فارسیه‌که‌ی) یان نه‌ته‌وه‌یه (گوومانی تێدا نییه که مه‌به‌ست نه‌ته‌وه‌یه) بابه‌تی ئه‌م نووسراوه‌یه نییه، به بروای من قه‌وم ئه‌گه‌ریش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی که خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی نییه به‌کار بێت، ره‌نگه له جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌که شتێک که‌م نه‌کاته‌وه، هه‌ر چه‌ند ره‌نگیشه له‌لایه‌ن کوردی خاوه‌ن بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ته‌حقیری نه‌ته‌وه‌یی و به بچووک نرخاندن بێته هه‌لسه‌نگاندن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت کورد تا ئه‌و کاته‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت ئه‌گه‌ریش خاوه‌نی هه‌موو فاکتۆره‌کانی ساغکه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه بیین که هه‌شین(خاک، کو‌لتوور، زمان، نیژاد، مێژوو و داب و نه‌ریتی هاوبه‌ش ... و )، مادام خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بیین مه‌حاڵه بتوانین له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه بده‌ێنه ناسین، بۆیه پێویسته وه ده‌بێ خه‌باتی کورد پێش هه‌موو شتێک خه‌باتێک بێت بۆ سه‌روه‌ری سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی کۆنفێدراسیۆنێکی ئێرانی و یان ناوچه‌ییدا (دیاره ئه‌گه‌ر پێویست بێت له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ل پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی"حکوومه‌تێکی دێفاکتۆی/ ته‌وافووقی، ئینتیقالی و له ته‌بعید" دا بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که بتوانی خه‌باتێکی مه‌د‌ه‌نی و پاسیفیک له ژووره‌وه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی کورد رێبه‌ری بکا که بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌م ئارمانه‌ش، پێویسته و ده‌بێ ده‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به کێشه‌ی کورد یه‌ک له‌وان نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێته دیالۆگ و دانووستاندن، دێنینه به‌ر باس و لێدوان)
بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر‌و نیشاندانی گرینگییه‌تی له راده‌به‌ده‌ری چه‌مکی سه‌روه‌ی سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه کارتێکه‌ری ئه‌م چه‌مکه له پرۆسه‌ی دگه‌ردیسی له خه‌ڵک یان قه‌وم بۆ نه‌ته‌وه، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به قه‌ومی ئازه‌ری ئێران و نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری ئه‌و دیوی سنووره‌کان بکه‌م، قه‌ومی ئازه‌ری دیوی ئێران له مقایسه ده‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری کۆماری ئازه‌بایجانی سه‌روو له بواری ئێتنیکی، کولتووری، زمانی، مێژوویی، وه‌ک یه‌کن، به‌ڵام ته‌نیا جێوازی نێوانیان له‌وه‌دایه که ئازه‌رییه‌کانی ئه‌و دیوی سنوور خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یین بۆیه‌شه روو له ژوورێ خاوه‌نی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیانن، و روو له ده‌ره‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی که‌سایه‌تی سیاسی و حقوقی پێویست بۆ هه‌لس‌وکه‌ۆت و چالاکی دیپلۆماتیکن وه وه‌ک نه‌ته‌وه/ ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رییان له رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین ده‌بینین که ئازه‌رییه‌کانی ئێران له‌مه‌ر دارا نه‌بوونی سه‌روه‌ری سیاسی له هه‌موو ئه‌و که‌ساییه‌تیه حقووقی و سیاسیانه‌ی که برایانی ئه‌و دیوی سنوور لێی به‌هره‌مه‌ندن، بێبه‌ش و محرومن، که‌وایه ده‌توانین بێنه سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته که جیاوازی قه‌وم ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه له‌وه‌دایه که قه‌وم به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه که خاوه‌ن ساورێنتی سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه، خاوه‌نی که‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی نییه و، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به‌کار ده‌هێندرێت که خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له شکلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بلێم" قه‌وم واته نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت " ره‌نگه له جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بوونی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی م، یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌م نه‌کرد بێته‌وه.
که‌وایه کێشه‌ی کورد،کێشه‌یه‌کی خۆماڵیی و پرسی قه‌یرانی شووناس و هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه سه‌روه‌ری سیاسییه، نه‌ک ئه‌وه که به ئانقه‌ست وه به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌واییه‌تیمان، یار و نه‌یار نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک قه‌وم بێنه‌ناساندن، به‌ڵکوو له راستیدا به پێی تێئۆری حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی مادام کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه که‌وایه وه‌ک ته‌به‌عه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی و له نه‌تییجه دا وه‌ک نه‌ته‌وه حیسابی بۆ ناکرێ، ئاشکرایه که که‌ماسی پرسی کورد له‌م گیروداره‌ی قه‌یرانی هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا پرسی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه کۆمه‌لگای سیاسی کورد به هه‌موو حیزب و ئێ‌لیتی سیاسی و ئه‌کتۆره کۆمه‌لاییه‌تیه‌کانی، پێویسته به جێگه‌ی خۆ ماندوو کردن و به هه‌ده‌ردانی هێزو ته‌وانی مادی و مه‌عنه‌ویی و فیزیکی له پێناو شه‌ر و ململانی ئیدیۆلۆژیکی ورێکخراوه‌یی و چه‌مکگه‌لێکی لاوه‌کی(سێکۆلاریزم، کۆموونیزم، دێمۆکراسی و پلورالیزم ...)، هه‌ۆل بده‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی پرسی سه‌ره‌کی سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورددا چالاکی سیاسی و دیپلۆماتیکی خۆیان ئۆرگانیزه بکه‌ن تا به‌ڵکوو بتوانرێ له چوارچێوه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر تۆپی ئه‌م ئه‌رزه که‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی له چه‌شنی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه بۆ کورد مویه‌سه‌ر بکرێت.جا دوایی ئه‌وه که توانرا ماڵی و کیانی نه‌ته‌وه‌یی کورد دامه‌زرا و له محازری نێۆنه‌ته‌وه‌ی سه‌پت کرا، ئه‌و کات ده‌توانیین خه‌بات بۆ دێکۆری ناۆخۆی وه‌لاتی خاوه‌ن سه‌وه‌ری سیاسی کوردستان، به چه‌مکگه‌لی وه‌ک دێمۆکراسی و پلورالیزم و ... ئاراسته بکه‌یین.
له پرسی ساغکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی دا، ته‌بعه‌ن له باسی چۆنییه‌تی دروستبوونی ئه‌م ئیراده سیاسیه وه فاکتۆرگه‌لێکی ده‌خیل و کارتێکه‌ر له ره‌وتی چێکردن و پێگه‌یاندنی به ئه‌مری واقیع، ره‌نگه چه‌ند پرسیار مه‌تره‌ح بن، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بێت نه‌ته‌وه له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌ک ده‌توانێ به که‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی بگات که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له نه‌تیجه‌ی ئیدیۆلۆژی و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی خاوه‌ن ژێرخانێکی کۆمه‌لایه‌تی(چه‌مکی گه‌ل یان قه‌وم) خۆی پێگه‌یاندبێ،که له سه‌ر ئاستی ئه‌م ژێرخانه وه له کات و زه‌مانی پێویستدا بکرێت و بتوانرێت دیواری هێواوو ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی له سه‌ر هه‌ڵبچێندرێت، دیاره ئه‌م ژێرخانه یان پێگه کۆمه‌لاییه‌تیه نه‌ک وه‌ک فاکتۆرێکی دیاریکه‌ر بۆ ناسیۆنالیزم به‌ڵکوو زیاتر وه‌ک ژێرخانێکی یارمه‌تیده‌ر و مه‌واد و که‌ره‌سه‌یی خامی سه‌ره‌کی و پێویست بۆ پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی پۆزیتیو حیسابی بۆ ده‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت چاورێخشاندنێک به مێژووی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه سازیدا، بۆمان ده‌رده‌خا که سه‌ره‌رای فاکتۆری خۆماڵی، زۆر فاکتۆرگه‌لی ده‌ره‌کیش هه‌ن که له پرۆسه‌ی شکڵگیری و خۆپێگه‌یاندنی و سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وانه دا رۆلی سه‌ره‌کی و کارگه‌ر ده‌گێرن، بۆ وێنه گینزبێرگ له راستای کارتێکردنی فاکتۆرگه‌لی خۆماڵی و ده‌ره‌کی دا که له سه‌ر ئاستی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه رۆلی کارگه‌ر و دیاریکه‌ریان هه‌بووه، ئاماژه به حه‌وت7 نه‌وع نه‌ته‌وه ده‌کات:
¢ نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی رۆلی کارتێکه‌رانه‌ی زنجیره‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی بنه‌ماله‌یه‌ک پێک هاتوون.
¢ نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی یه‌کیه‌تی خاک و کولتوورێکی هابه‌ش وه له ژێر هێژموونی و ده‌سه‌لاتی یه‌ک حکوومه‌ت دا خۆیان پێگه‌یاندووه.
¢ ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی که له ئه‌نجامی په‌رشوبلاوی و روخانی ئه‌مپراتۆریه‌کان هاتوونه سازبوون.
¢ ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی که له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌گه‌لێکی جوودایخوازی ،که‌سایه‌تی
حقووقی و سیاسیان له چه‌شنی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه به‌ده‌ست هێناوه.
¢ نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیستعماری پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه‌یان سه‌رخستووه.
¢ نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی ده‌ستخستن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی زلهێزه‌کان سه‌ریان هه‌لداوه.
¢ حاله‌تێکی تایبه‌تی و ته‌رکیبی چه‌ند فاکتۆری، که ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌توانێ له مه‌ۆرید قه‌ومی یه‌هوود دا سادق بێت.
4. پرۆسه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌لدان وه شکل‌گیری(فۆرماسیۆن)سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
پرسی چۆنیه‌تی په‌ییدابوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌کرێ به‌چه‌ند شێوازی نه‌زه‌ری فۆرمووله بکرێت:
ئه‌لف/ شکل‌گیری(فۆرماسیۆن)،
ب/ خوولقاندن،
س/ دامه‌زراندن یان درووستکردن،
دیاره له هه‌موو ئه‌ۆ مه‌ۆریدانه‌دا پرۆسه‌یه‌ک مفرووزه، که له ره‌وت و درێژایی ئه‌م پرۆسه زه‌مانیه‌دا، ئه‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه خۆ دێنه‌سازدان، و به‌م ره‌واڵه هه‌ووییه‌ت و که‌سایه‌تی سیاسی خۆیان به‌ده‌ست دێنن، لێره‌دا هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌که خووڵقاندن و درووستکردن، به پێچه‌وانه‌ی شکل‌گیری(فۆرماسیۆن) پێویستیان به درووستکه‌ر و خوولقێنه‌ر هه‌یه، و بۆ ئه‌م کاره‌ش بوونی که‌س یان که‌سانێکی خاوه‌ن پرۆژه‌ی خوولقێنه‌رو هه‌ده‌فمه‌ند، وه‌ک پێویستێکی حاشاهه‌لنه‌گر دێنه‌به‌چاو، به‌ڵام شێوازی شکڵگیری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، شێوازێکه که له پرۆسه‌یه‌کی نێوترالدا و به‌بێ ته‌ئسیرپه‌زیری پرۆژه‌ی خوولقێنه‌ر و هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌م که‌س یان ئه‌ۆ که‌س له پرۆسه‌دا خۆ پێده‌گه‌یه‌نێ، به واته‌یه‌کی‌تر ئه‌م پرۆسه‌ی شکل‌گیری، پرۆسه‌یه‌کی ته‌عه‌مودی(ئینتێنسیۆنال) نییه به‌ڵکوو ره‌وتێکی سرووشتیه که به‌بێ ته‌داخوولی ئێ‌لیتی سیاسی و ئه‌کتۆرگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی، ورده‌ورده پرۆسه‌ی شکڵگیری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجامی نه‌هایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ.
کۆنسێپت و فه‌رزییه‌ی په‌ییدابوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی خۆپێگه‌یاندن(فۆرماسیۆن)، له چوارچێوه‌ی زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵناسیدا، په‌ێوه‌ندی به سوونه‌تێکه‌وه هه‌یه که زۆر له دووره‌وه هاتووه (تۆکێویلی، مارکس، وێبێر، سیمێز)وه ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێت هه‌ر په‌یره‌ویی لێده‌کرێ(مانن، تیلی) و که‌مره‌نگ نه‌بۆته‌وه، په‌یامی جه‌وهه‌ری ئه‌م بۆچوونه ده‌کرێ ئاوا وه‌ربگیرێت که: پرۆسه‌گه‌لێک که سه‌رئه‌نجام و به شێوه‌یه‌کی قه‌تعی و لێبراوانه له ره‌وتی گۆرانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، پێویسته وه‌ک ره‌ۆتێکی نێوترال و دوور له ته‌داخوولی ئاکسیۆنی هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌کتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌گره وه‌ک پرۆسه‌گه‌لێکی کوێرو نابینا که له بنه‌ره‌تدا له وه‌ڵامی کارکه‌ردی هیچ که‌سێکدا پێک نه‌هاتوون بێنه‌نرخاندن.
¢ دوو روانگه‌ی دروستبوونی سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دروستبوونی ساورێنتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌رو حاکم و سه‌ر خستنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه دا، دوو روانگه‌ی سرنج ڕاکێش هه‌ن که ئاماژه به ره‌وتی دگه‌ردیسی له ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه، وه له خه‌ڵک یان قه‌ومی(به مانا فارسیه‌که‌ی) خاوه‌ن پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی بۆ پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن:
- روانگه‌ی یه‌که‌م پێیوایه که له پرۆسه‌ی "ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه" سازیدا، به هۆی ئه‌وه‌که نه‌ته‌وه پێش درووستبوونی ده‌وڵه‌ت وجوودی هه‌بووه، که وایه ئه‌م نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته ده‌بێ، بکه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ئێستاتالیزاسیۆن واته به ده‌وڵه‌تی کردنی نه‌ته‌وه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی سترکتووری ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه به درێژایی دوو فازی سه‌ره‌کیدا وه‌ک فازی یه‌که‌م خوودئاگاهی و ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی، وه فازی دووهه‌م ئه‌ۆتۆئۆرگانیزه‌کردن له شکڵی ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ر ده‌بێ. (ئه‌مه نووسخه‌یه‌کی گونجاوه بۆ کێشه‌ی کورد، واته به ده‌وڵه‌تی کردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌وه‌یی کورد وه ساغکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه، به‌لام ...) له ده‌رفه‌تێکی دیکه دا ئه‌م باسه ده‌که‌ینه‌وه.
- روانگه‌یدووهه‌م به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی یه‌که‌م، پێیوایه که به هۆی ئه‌وه که ساختار‌و سازی و پێکهاته‌کانی ده‌وڵه‌تی پێش سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه وجوودییان هه‌بووه، که وایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێش ساخته ده‌بێ بکه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن واته به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ده‌وڵه‌تی مه‌وجوود، بۆ ئه‌وه که له ئه‌نجامی ساغکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه مسوه‌گه‌ر بکرێت.
دیاره له‌م بواره‌دا ده‌وڵه‌تی مه‌وجوود بۆ خۆ به نه‌ته‌وه‌یی کردنی تووشی گیروگرفتی شووناس و هووییه‌ت، و گه‌ران به دوای دۆزینه‌وه‌ی پێناسه و ماتریالی هووییه‌ت ساز له چه‌شنی: "ماتریالی مێژوویی، جووغرافیایی، بێۆلۆژیکی، حافزه‌ی جه‌معی، فانتاسیای که‌سایه‌تی، ئیلهاماتی مه‌زهه‌بی و ئایینی و ... هتد" ده‌که‌وێ، به‌ڵام دیسانیش دوای دۆزینه‌وه‌ی ماتریالی هووییه‌ت ساز، گرفتی گۆران و ته‌بدیلی ئه‌م ماتریاله به هه‌ست و نه‌ستێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان تبعه‌ی ده‌وڵه‌تی و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌لگاکان زه‌ق ده‌بێته‌وه، که ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رئه‌نجام له نه‌تییجه‌ی زه‌ختی ده‌سه‌لاتی مۆنۆپۆلی زۆری(هێز، زوور) مه‌شروعه‌ی ده‌وڵه‌تی، به هووییه‌ت و پێناسێکی نه‌ته‌وه‌یی وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌بدیل ده‌بێت.
¢ روانگه‌ی دووهه‌می ساغکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه، واته ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ستروکتۆری ده‌وڵه‌تی مه‌وجوود، له بوواری زانستی سیاسیه‌وه زۆرتر رێالیستی و له بوواری مێژوویی وه‌ک ره‌ۆتێکی گوونجاو ده‌گه‌ل باروودۆخی ئۆروپا دێته‌نرخاندن، له باری مێژووییه‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌وجوود، له ئه‌ساسدا له ئۆروپای رۆژئاوا ده‌ست پێده‌کا واته له سه‌ده‌ی 15 هه‌تا سه‌ده‌ی 18،وه له واقیعدا پرۆسه‌ی موشه‌خه‌سه‌ن ناسیۆنالیزاسیۆنی ده‌وڵه‌تی له کات و زه‌مانێکی پێش سه‌رکه‌ۆتنی شۆرشی فه‌رانسه (1789) ده‌ستی پێ‌کرد وه هه‌تا ئاخرووئوخری سه‌ده‌ی 20 ده‌وامی هێنا، حه‌ره‌که‌تێک که له ژێر ته‌ئسیرو کارتێکردنی پرۆسه‌ی به جیهانی بوون واته گلۆبالیزاسیۆن، خه‌ریکه عاله‌مگیر ده‌بێت.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م
درێژه‌ی هه‌یه