چه‌ند قه‌شه‌یه‌کی سویدی داوا له کهنیسهکاکانیان ده‌که‌ن ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنرێت
ئاماده‌کردنی : چاک دژی ئه‌نفالی کورد و جێنۆسایدی کورد
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌که‌مان له‌وڵاتی سوید هه‌ڵسا به سازدانی کهمپینهک بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید، ئاسۆ بیاره‌یی ئه‌ندامی چالاکی چاک و ئه‌م که‌مپینه، جگه له‌وه‌ی له زانکۆی خێڤده له‌سوێد ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ی چاکی بۆ کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکار و مامۆستای زانکۆ له دکتۆر و پرۆفیسۆر ناردوه ، له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا داوای له یه‌کێک
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌که‌مان له‌وڵاتی سوید هه‌ڵسا به سازدانی کهمپینهک بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید، ئاسۆ بیاره‌یی ئه‌ندامی چالاکی چاک و ئه‌م که‌مپینه، جگه له‌وه‌ی له زانکۆی خێڤده له‌سوێد ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ی چاکی بۆ کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکار و مامۆستای زانکۆ له دکتۆر و پرۆفیسۆر ناردوه ، له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا داوای له یه‌کێک له قه‌شه ناوداره‌کانی سوید(که ناوی بریتا بۆلمانێس له شاری تیبرۆ) کردوه که پشتگیری له‌م که‌مپینه بکات.
دوای خوێندنه‌وه‌ی یاداشته‌که زۆر هاوسۆز بووه له گه‌ڵ کێشه‌ی گه‌لی کورد دا، بۆیه بڕیاری داوه خۆی و هاوڕێکانی پشتگیری له‌م که‌مپینه بکه‌ن و ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ش بنێرن بۆ زۆربه‌ی که‌نیسه‌کانی سوید تا ئه‌وانیش لای خۆیان ئیمزای بکه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌مان قه‌شه بڕیاری داوه له ڕێکه‌وتی19/11/2006 ماوه‌ی 30 خوله‌ک له کاتی خۆی بدات به ئاسۆ بیاره‌یی بۆ باسکردنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆساید.
شایه‌نی باسه تائێستا چه‌ندین که‌سایه‌تی سویدی و کوردی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆساید، ئیمزا کردوه که له نێویاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مان و رۆژنامه‌نوس، که له وانه زۆر که‌سایه‌تی دیاری کوردی تیایه که له وڵاتی سوید ڕۆلیان هه‌یه له نێو دام‌و ده‌زگاکاندا.
2006-10-17 23:09:05
18 ساڵ و 1 مانگ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار