له کۆی گشتی ٣٨٣ ده‌نگده‌ر به‌شداریان هه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، له کۆی گشتی ١٠ کاندیداتۆر ئه‌و ٣ ئه‌ندامه ئه‌سڵه‌و ٢ جێگره ده‌نگی موتمانه‌ی خه‌ڵکیان هێنایه‌وه
له کۆی گشتی ٣٨٣ ده‌نگده‌ر به‌شداریان هه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، له کۆی گشتی ١٠ کاندیداتۆر ئه‌و ٣ ئه‌ندامه ئه‌سڵه‌و ٢ جێگره ده‌نگی موتمانه‌ی خه‌ڵکیان هێنایه‌وه.
په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگایی باریکه ئه‌نجوومه‌نی نۆێیان هه‌ڵبژارد.
تایبه‌ت به : ماڵپه‌ڕه‌کانی پسک و سه‌ربه‌خۆ. سیروان قوبادی. ئۆردوگای باریکه
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٩ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دیمۆکرات‌دا، به چاودێری نۆێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، و ڕێکخراوی( سی دی ئۆ) ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نۆیی ئۆردوگاکه‌یان، بۆ به‌ڕێوه‌ربردنی کاروباری نێۆ ئۆردوگاو ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا. ٣ی ئه‌ندامی ئه‌سڵ و ٢ جێگریان هه‌ڵبژارد.
که له سه‌ر ڕێنمایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک که خاوه‌نی یه‌ک فایلی په‌نابه‌رین خاوه‌نی یه‌کده‌نگبن، له کۆی گشتی ٣٨٣ ده‌نگده‌ر به‌شداریان هه‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، له کۆی گشتی ١٠ کاندیداتۆر ئه‌و ٣ ئه‌ندامه ئه‌سڵه‌و ٢ جێگره ده‌نگی موتمانه‌ی خه‌ڵکیان هێنایه‌وه.
ناوی هه‌ڵبژێراوانی تازه‌ی ئۆردوگای باریکه بریتین له
١-سه‌لاح حسێن یارحوسه‌ینی
٢-حه‌سه‌ن مه‌حمود موحه‌ممه‌دی
٣-سابیر عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمانپور.
ناوی جێگره‌کان
حه‌بیب سه‌لیم یوسفی
عه‌زیز نوری وه‌یسی
ئۆردوگای باریکه له نزیک شاری عه‌ربه‌تی سه‌ربه پارێزگایی سڵیمانی باشوری کوردستانه، که له ساڵی ٢٠ ٠ ٥ له سه‌ر داوای کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران له لایه‌ن ڕێکخراوی قه‌ندیل بۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که پێشتر له ئۆردوگای ئه‌ڵتاش ژیابون دروستکراوه.
٩ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧١٠ ی کوردی.
www.serbexo.com - www.psk2006.org