به‌ڵام له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و به هیمه‌تی به‌رزی به درخانیه کان کوردیش له‌و بواره‌دا هاته نیۆ پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان و یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی له‌سالی ١٨٩٨ به ناوی کوردستان به
پیرۆزبێت یادی ١١٢ ساله‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردییه‌وه.
رۆژنامه گه‌ری جیهانی هه‌ر له‌کاتی ده‌سپێکردنی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه که بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتانی وه‌ک فه‌رانسه، بریتانیا وچه‌ند وڵاتی دیکه‌وه چاپ وبڵاوکرایه‌وه، به پێی پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌رده‌م ڕۆژنامه‌گه‌ری به زوربواردا تێپهریهوهو گه‌شه‌ی سه‌ندووه. له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا کوردستان به‌هۆی سه‌ربه‌خۆ نهبوونییهوهو مانه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌راندا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌م بواره‌دا دواکه‌وت.
به‌ڵام له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و به هیمه‌تی به‌رزی به درخانیه کان کوردیش له‌و بواره‌دا هاته نیۆ پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان و یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی له‌سالی ١٨٩٨ به ناوی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز مێقداد به درخان له قاهیره پایته‌ختی میسر به هه‌زاران کیلۆمیتر دوور له کوردستان ده‌رچوو، که چه ندین بابه‌تی ئه ده بی، کۆمه ڵایه تی و هونه ری له خۆ ئه‌گرت، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له وڵاتانی بریتانیا و میسر و دواتر تورکیه بڵاو ده کرایه‌وه، و تا سالی ١٩١٨ به‌رده‌وام بووه و بۆشایه‌کی گه‌وره‌ی له که‌لێنی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له سه‌رده‌می پێویستدا پڕکرده‌وه.
به‌هۆی وڵاتداگیرکراوی و فشارهێنانی داگیرکه‌رانی کوردستان چه‌ندین جار پچر پچر ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بۆ چه‌ندین ساڵ راوه‌ستاوه، و دیسانه‌وه له هه‌ر شۆێن و ئه‌شکه‌وتێکدا هه‌ڵێک ههوڵکهوتبایه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه‌ی پێدراوه، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا ڕۆژنامه گه‌ری کوردی پێێ نایه قۆناخێکی تایبه‌تییه‌وه و چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤاری ئازاد له نێۆ خه‌ڵکدا بڵاوکرانه‌وه.
به‌ڵام مخابن له پاش تێکچووونی کۆماری کوردستان، دیسانه‌وه ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی پێێ ناوه‌ته‌وه نێۆ قۆناخه‌کانی نهێنی و گوازراوه‌ته‌وه بۆ شاخ، و له لایه‌ن پارته سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه درێژه‌ی هه‌بووه. به خۆشییه‌وه ئیستا ده‌بینین له به‌شێکی نیمچه ئازادکراوی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌زاران ڕۆژنامه‌و گۆڤاری جۆراوجۆر و ڕۆژنامه‌ی ئیلیکترۆنی کوردی بڵاو ده‌بێته‌وه. کتێبخانه‌و شه‌قامه‌کانی کوردستان به ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ده‌گه‌شێنه‌وه. به‌و هیوایه ئه‌و گه‌شه‌ی ڕۆشنبیری و ڕۆناکاییهش له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌هۆی ڕزگاری وڵاته‌که‌مانه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات و کوردیش شانبه‌شانی وڵاتانی جیهان له پێشخستنی کۆمه‌ڵگای خۆیدا بێت له بواری ڕاگه‌یاندن و پێشکه‌وتنه‌وه.
وه‌ک ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌م ڕۆژنه مه‌زنه له گشت ڕۆژنامه نووسانی کوردستان و خۆمان پیرۆز ده‌که‌ین.
به‌ڕێز وبهرزبێت یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌ڕێز بێت یادی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌کان
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه ربه ستیی کوردستان
٢ی گوڵانی ( بانهمهرڕی ) ٢٧١٠ ی کوردی.
٢٢-٤-٢٠ ١٠ ی زاینی .