به هاوکاری و پشتیوانی که‌سانی شاره‌زا و ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه‌ی پێویست ویاسایی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژوویه، له هه‌وڵی ناساندنی زیاتری ئه‌و کاره‌ساته ده‌بین بۆ ناساندنی تاوانباره سه‌ره‌کییه‌کان، که ئیستا هیندێکیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن
به‌ڕێزبێت یادی٣٠ ساڵه‌ی به‌رگری دلێرانه‌ی خه‌ڵکی شاری سنه له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان
هاونیشتمانانی به ڕێز !
سی سال له مه‌وبه‌ر له مانگی خاکه لێوه ی٢٦٨٠ ی کوردی، رژیمی تازه به ده‌سه ڵات گه یشتووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ داگیر کردنه وه‌ی کوردستان له ژێر به ڕێوه به ری پارته کوردیه کان و خه ڵکی کوردستان هێرشێکی به‌ربڵاوی ده‌ستپێکرد.
پایته‌ختی مێژووی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌لان که له ڕابردووی ناوچه‌که و کورددا جێگایه کی ئه وتۆی هه یه، سنه ی خوێناوی ، ده ستپێکی ئه م هێرشکردنه دڕندانه یه بوو. ئه‌م هێرشکردنه له پێشدا به‌گه مارۆی ئابووری و پاشان هێرشی چه کداری سوپا داگیرکه ره که یه وه به بێره حمانه ترین شێوه ده ستی پێ‌کرد. له م پلاماره دا هه موو شوێنه کان به بێجیاوازی و بێبه زه ییانه کرانه ئامانج و به سه دان که س له هاووڵاتیانی شاری سنه بوونه قۆربانی که یاد و ڕێگایان له مێژوی کورددا قه د له بیر ناچێت.
له م په لاماردانه ی کۆماری ئیسلامی‌دا پێشمه رگه قاره مانه کان و خه ڵکی خۆڕاگری شاری سنه ماوه‌ی ٢٤ ڕۆژ ئه‌وپه‌ڕی به‌رنگاریان نواند.
ئێستا دوای سیسال له تێپه‌ڕبوونی ئه‌م کاره‌ساته‌ی کۆماری ئیسلامی به دژی گه لی کورد، تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان بۆ گه یشتن به‌مافه ڕه‌واکانی درێژه‌ی هه‌یه و به دڵنیائیه‌وه سه‌رکه‌وتن هه‌ر مسۆگه‌ر ده‌بێت . ئێمه وه ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کۆرستان یادی ئه‌م به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی شاری سنه‌ی خوێناوی به رز ڕاده‌گرین و هه ردهم له یادی ناکه ین، به هاوکاری و پشتیوانی که‌سانی شاره‌زا و ده‌ستکه‌وتنی به‌ڵگه‌ی پێویست ویاسایی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مێژوویه، له هه‌وڵی ناساندنی زیاتری ئه‌و کاره‌ساته ده‌بین بۆ ناساندنی تاوانباره سه‌ره‌کییه‌کان، که ئیستا هیندێکیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن و خۆیان به نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ناسێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشانه ئاراسته‌ی ئه‌و کوردستانییانه ده‌که‌ین که هه‌ستاون به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه مێژووییه له چه‌ندین وڵاتی ئوروپایی وئه‌مریکایی.
بۆ پێشه‌وه بۆ وه‌ده‌سهێنانی کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٢٩ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٠ ی کوردی. ١٨-٤- ٢٠ ١٠ ی زاینی
www.psk2006.org