شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

با هه‌رگیز ئه‌نفالی شووم له‌ یاد نه‌که‌ین و هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ین به‌ که‌یسێکی جیهانی- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
با هه‌رگیز ئه‌نفالی شووم له‌ یاد نه‌که‌ین و هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ین به‌ که‌یسێکی جیهانی-  پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

داوا له‌ گشت ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین، که‌ چۆن جوله‌که‌کان و ئه‌رمه‌نه‌کان وکۆسۆڤۆیه‌کان و زۆر نه‌ته‌وه‌یی دیکه، ‌هه‌وڵیانداوه‌ که‌ کێشه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانیان بکرێت به‌ که‌یسی جیهانی و خه‌سارکردیان بۆ ببرێته‌وه‌،

با هه‌رگیز ئه‌نفالی شووم له‌ یاد نه‌که‌ین و هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ین به‌ که‌یسێکی جیهانی- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان


هاوڵاتیانی خاک وزێد داگیرکراو!

له‌ درێژایی مێژوودا گه‌له‌ بنده‌سه‌ته‌که‌مان له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی دڵته‌زێن ڕووبه‌‌ڕوو بووه‌، که‌ یه‌کێک له‌و کاره‌ساته‌ گه‌ورانه‌ی جیهان کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌. ئه‌نفال ئه‌و کاره‌ساته‌ شوومه‌یه‌ که‌ سه‌دان هه‌زار له‌ خه‌ڵکه‌که‌مانیان به‌ره‌و نه‌مان برد، سه‌دان هه‌زار مناڵایان بێ باوک و دایک کرد، هه‌زاران باوک و دایکیان بێ مناڵ کرد، ده‌یان هه‌زار ده‌زگیران و تازه‌ زاواو وبووکیان له‌ یه‌کدابڕاند. به‌ هه‌زاران گوند و قووتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و شۆێنه‌ ئاینییه‌کان و باخ و بێستان و کشت و کاڵێان لێ وێرانکردین وسووتاندنیان، به‌ ملۆینان گیانله‌به‌ر‌ وسه‌ره‌وه‌تی دیکه‌ی کوردستانیان تاڵانکرد.
١٨٢ هه‌زار نه‌فه‌ر له‌ جیهاندا ژماره‌یه‌کی که‌م نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخه‌ که‌ تا ئیستا نه‌ له‌ ئێراقی نۆێدا و نه‌ له‌ هیچ کام له‌ ڕێکخراوه‌ گه‌وره‌کانی جیهاندا ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی کورد نه‌کراو به‌ که‌یسی ژین و سایدی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی.
بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ په‌رله‌مانی هیندێک وڵاتی ئوروپایی چه‌ند په‌له‌مانتارێک پشتیوانیان ده‌ربڕێوه‌، به‌ڵام له‌ هیچ وڵاتێک وه‌ک بڕیار نه‌دراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. بێگۆمان ئه‌م پرۆسه‌ کاری دیپلوماتی لێزان و بودجه‌ی به‌ هێزو و ماندووبوونی زۆری ده‌وێ.

ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕۆژی ٢٥ی خاکه‌لێوه‌ واته‌ ١٤-٤- به‌ ڕۆژی ئه‌نفال و قڕکردنی گه‌له‌که‌مان ده‌زانین. له‌م ڕۆژه‌دا به‌ هه‌زاران پارچه‌ گوڵی سورو زه‌ردو سپی و سه‌وز ئاراسته‌ی گڵکۆی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی باشوری کوردستان ده‌که‌ین، و هیوای سه‌بوری و دڵگه‌وره‌یی بۆ که‌س و کاری کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال ده‌خوازین.

داوا له‌ گشت ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین، که‌ چۆن جوله‌که‌کان و ئه‌رمه‌نه‌کان وکۆسۆڤۆیه‌کان و زۆر نه‌ته‌وه‌یی دیکه، ‌هه‌وڵیانداوه‌ که‌ کێشه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانیان بکرێت به‌ که‌یسی جیهانی و خه‌سارکردیان بۆ ببرێته‌وه‌، با ئێمه‌ی کوردیش یه‌کده‌نگ له‌ ئاست جیهاندا که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت و سه‌دان کاره‌ساتی دیکه‌ بکه‌ین به‌ که‌یسێکی جیهانی. به‌ تایبه‌ت پێویسته‌ که‌ فشار بخرێته‌ سه‌ر حکومه‌تی نۆیی ئێراقی که‌ میراتگری حکومه‌ته‌که‌ی پێشووی ئێراقه‌، که‌ ئه‌وان پێش هه‌موو وڵاتێک دان به‌و تاوانانه‌ وه‌ک که‌یسی جیهانی بنێن و داوای لێبوردنیش له‌گه‌لی کورد بکه‌ن.

سه‌ربه‌رزی بۆ گشت شه‌هیدانی ئه‌م کوردستانه‌ داگیرکراوه‌مان.
هه‌ر شه‌کاوه‌ بێت خه‌بات له‌ پێناو کوردستانێکی ئازادو دیمۆکرات وسه‌ربه‌خۆدا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
- ٢٥ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٠  ی کوردی، به‌رامبه‌ر به‌ ١٤-٤- ٢٠ ١٠  زاینی www.psk2006.org

2010-04-15 09:57:29

14 ساڵ و 7 مانگ و 12 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©