به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی،
مێژووی نه‌ورۆز له‌و ٢٧١٠ ساڵه‌وه وه‌ک جێژنێکی کۆنی کورده‌کان وماده‌کان له‌وکاته‌وه تا ئه‌مڕۆش پشتا و پشت هاتووه و سه‌ره‌ڕای هێڕشی دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان له مێژوی ئه‌م
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی،
نه‌ورۆز جێژنی به‌هار، جێژنی سه‌ری ساڵ، جێژنی نۆێبوونه‌وه و نوێکردنه‌وه له هه‌مو گه‌لی کوردستان پیرۆز بێت
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێکی کۆنی کورده به خۆشی که هاته‌وه
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو: ئه‌ویندارانی ئازادی و شادی و سه‌ربه‌ستیی!
وا ئه‌م ساڵیش کوردستانه داگیرکراوه‌که‌مان به‌ره‌و پێشوازی نه‌ورۆزێکی نۆێ واته نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی ده‌ڕوات. ئه‌و نه‌ورۆزه مێژوویه‌ی که به هاتنی بزه‌ی شادی و خۆشی ده‌خاته سه‌ر لێوی گشت خه‌مباران و کۆتایی به ئاسمانی به‌فراوی و زستانی دژاوار دێنێت، ئه‌و زستانه‌ی که ئه‌فسانه‌که‌ی نه‌مانی خۆێنمژێکه به ده‌ستی مرۆڤێکی تێکۆشه‌ر. نه‌ورۆز و ڕۆژانی پاش نه‌ورۆز یه‌کێک له‌و ڕۆژانه‌ن که گه‌له وڵاتداگیرکراوه‌که‌مان وێرای هه‌موو کاره‌ساتێک، نه‌ورۆز ده‌یانهێنێته سه‌رشاخ وسهیرانگا خۆشه‌کانی کوردستان، و ئه‌و چه‌ند رۆژه به شادی وخۆشی پێشوازی له ساڵی نۆیی خۆیان ده‌که‌ن.
مێژووی نه‌ورۆز له‌و ٢٧١٠ ساڵه‌وه وه‌ک جێژنێکی کۆنی کورده‌کان وماده‌کان له‌وکاته‌وه تا ئه‌مڕۆش پشتا و پشت هاتووه و سه‌ره‌ڕای هێڕشی دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان له مێژوی ئه‌م گه‌له‌دا، هه‌مو ساڵێک گه‌رم و گوڕتر له ساڵی پێشوتر ڕێزی لێگیراوه و به کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز نه‌یانهێشتوه که ئه‌م سوننه‌ته له بیر بکرێته‌وه.
زۆر جاران به هێرشی دڕندانه‌و بێبه‌زه‌ییانه په‌لاماری کوردیان داوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیانداوه که که‌لتور و مێژووی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان له بهینبهرن، که جه‌ژنی نه‌ورۆز یه‌کێک له‌و ڕۆژه گرنگانه بووه، داگیرکه‌ران له‌و هێرشانه‌یاندا توانیویانه مخابن به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بکۆژن، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه ئیراده‌ی پیرۆزیان بکوژن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ورۆز بزه‌ی شادی ده‌خاته نێۆ کوردکانهوه، زۆر جاران له لایه‌ن هیندێک حیزبی ناشیونالیستی فارسیسزمهوه، له‌م سه‌رده‌مه نۆییهشدا هێرشی توندی ته‌بلیغاتی کراوه‌ته سه‌ر نه‌ورۆز و داواکراوه ئه‌و ڕۆژه مێژویه که‌م بایه‌خ بکرێته‌وه، به وته‌ی خۆیان له‌و ڕۆژه‌دا بیری جوداخوازی لای کورده‌کاندا دروست ده‌بێت.
هه‌موو ساڵێک له پێشوازی هاتنی نه‌ورۆزی کورده‌واری، ناوچه‌کانی کوردستان له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه میلیتاریزه ده‌کرێت و ترسێکی زۆر له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه دروست ده‌بێت.
که‌وابێت با هه‌موومان له پێشوازی نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی، وه‌ک سوونه‌ته‌کانی نه‌ورۆزی دوژمن تۆقێن هێزی ته‌بایی و یه‌کێتی به خۆمان بده‌ین، و یه‌کگرتووانه له هه‌وڵی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌ماندا بین. با ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رفراز به ئازادانه له سه‌ر چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان یادی نه‌ورۆز بکه‌ینه‌وه.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست.
به خۆشییه‌وه له چه‌ند مانگی پێشوودا و له ئاکامی تێکۆشانێکی زۆری چه‌ند لایه‌نێکی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بڕیاردرا که جه‌ژنی نه‌ورۆز بکرێت به جه‌ژنێکی جیهانی، دیاره ئه‌مه به لایه‌کدا ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویه بۆ کورد وبه له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مه‌ترسی دوورخستنه‌وه‌ی نه‌ورۆز له کورد ده‌بینرێت، دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و پلانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام زۆر ناشیونالیستی فارسی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، هه‌میشه له کاره‌کانی خۆیاندا نه‌ورۆزیان به جه‌ژنی په‌رسیا(پرسیا) به جیهان ناساندوه. گومانیش له‌وه‌دا نییه که به سه‌دان ڕاپۆرتیان له‌و بواره‌دا به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دابێت. هه‌ر بۆیه پێویسته که ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نووسه‌ران و زمانزانانی کوردستانی، هه‌موو به گشتی له هه‌وڵی به کوردستانی ناسینی نه‌ورۆزدا بن، چوون له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆێندنه‌وه له سه‌ر نه‌ورۆز له لایه‌ن هیندیک شاره‌زایی جیهاندا زیادی کردوه.
له کۆتاییدا پیرۆزبایی هاتنی نه‌ورۆز له خۆمان و گشت گه‌له‌که‌مان و ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ش که له نه‌ورۆزدا شادی ده‌گێرن پیرۆز ده‌که‌ین.
به تایبه‌ت پیرۆزبایی له گشت به‌ندییه سیاسییه‌کان و دایک وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کورد و کوردستان ده‌که‌ین.
هه‌مو ڕۆژێکتان نه‌ورۆز بێت و نه‌ورۆزتان لی پیرۆز بێت.
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
نه‌ورۆزی ٢٧١٠ ی کوردی. ٢٠ ١٠ ی زاینی
www.psk2006.org
2010-03-26 17:15:35
14 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه