شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵی کوردمان له‌ باشوری کوردستان له‌مه‌‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراق.

پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵی کوردمان له‌ باشوری کوردستان له‌مه‌‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراق.

زۆرگرینگه نوێنه‌رانی کوردی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی ئێراق له هه‌ر پارت و لایه‌نێکدابن. پێش هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی حیزبی وتاکی، به‌وپه‌‌ڕی هۆشیارییه‌وه داکۆکی له مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، له‌وانه ماده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستور وگه‌‌ڕاننه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌رهه‌رێمی کوردستان.

پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵی کوردمان له‌ باشوری کوردستان له‌مه‌‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراق.

به ڕێزان کار به ده‌ستانی هه رێمی کوردستان، هێز ولا یه‌نه‌کانی باشوری کوردستان.
هه ڵبژاردن سه‌ره‌کیترین پێوه‌ری دێموکراسیه له‌هه ر وڵاتێکداو ئاکامی سه‌ره‌کی کێبه‌رکێی وخۆپێشاندانی هێزو لایه‌نه‌کان، ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی وه‌گه‌رخستنی هزر و سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ بۆ پێشکخستنی ڕامیاری و ئابوری وڵات. هه ر وه ک ئاگا دارن له به شێکی وڵاته‌که مان واته باشووری کوردستان هه ڵبژاردنی سه رانسه ری عێراق به‌رێوه چوو، لایه‌نه‌ کوردستانی وئێراقیه‌کان تا راده یه کی زۆر ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌کانی دیموکراسیان کرد، ئه م هه ڵبژاردنه به چاودێری زۆر وڵات و لایه‌نی ده‌ره‌کی وناوه‌کی بێهیچ کێشه‌یه‌کی ئه وتۆ کۆتایی پێهات. به‌ خۆشحاڵێیه‌وه‌ لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان توانیویانه‌ ده‌نگێکی باش له‌ ناوچه‌کانی هه‌رێم به‌ ده‌ست بێنن، که‌ هه‌رچه‌ند ئاواتی ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو هه‌موو هێزه‌ کوردستانییه‌کان به‌ یه‌ک لیست له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووسسازه‌دا به‌شداریان بکردایه‌. سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ده‌نگده‌ران و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان وبه‌ تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ سه‌ره‌که‌وتنیان به‌ ده‌ستهێناوه‌. ده‌کات وهیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر ی وڵات ئاواتمانه‌.
هاوڵاتیانی کوردستان: له ده ستوری بنه ڕه تی عێراقدا به تێکۆشانی کاربه‌ده‌ستانی کورد و پشتیوانی جه‌ماوه‌ر، به‌شێکی به‌ر چاو له مافه‌کانی گه‌له‌کدمان وه‌ک به‌ڵگه‌ له‌ یاسای ئێراقی نۆێدا چه‌سپاوه، به ڵام زۆر ماده‌ی گرینگی ده‌ستوری هه‌ن که هێشتا جێبه‌جێنه‌کراون و له لایه ن عه‌ره‌به شۆ ڤینسته‌کانه‌وه به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌کرێت، بۆیه زۆرگرینگه نوێنه‌رانی کوردی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی ئێراق له هه‌ر پارت و لایه‌نێکدابن. پێش هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی حیزبی وتاکی، به‌وپه‌‌ڕی هۆشیارییه‌وه داکۆکی له مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، له‌وانه ماده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستور وگه‌‌ڕاننه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌رهه‌رێمی کوردستان. نه‌یارانی کورد له‌به‌غدا ڕۆژ تا ڕۆژ به‌ فیتۆی وڵاتانی دیکه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان به‌ره‌و زیادبوون ده‌‌ڕۆن، وپێویسته‌ په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ به‌غدا زۆر یه‌کگرتووانه‌ و یه‌کگوتار له‌ ئاست ئه‌واندا ڕاوه‌ستن، ئه‌گه‌ر هێزه‌ کوردستانیه‌کان له‌ به‌غدا یه‌کده‌نگ و یه‌کگوتار نه‌بن ئه‌وا دۆڕاندنێکی گه‌وره‌ی گه‌لی کوردمان له‌ باشوری وڵات چاوه‌‌ڕێ ده‌کرێت. جارێکی دیکه‌ تکامان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ دۆستانه‌ و کوردانه‌ له‌ به‌غدا کاربکه‌ن، ڕق و کینه‌ی حیزبی وتاکی بخه‌نه‌ لاوه‌.
به بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی سه‌رکه وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی عێراقه‌وه جوانترین پیرۆزبایی له‌ کاربه ده‌ستانی هه رێمی کوردستان ونوێنه‌رانی هه ڵبژێردراوی گه له که مان ده که ین.
بۆ پێشه‌وه بۆ وه‌دیهێنانی ئاواته‌کانی له مێژینه‌ی گه‌له‌که‌مان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
www.psk2006.org
٢٠ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به‌ ١١-٣-٢٠ ١٠  ی زاینی-

2010-03-19 17:13:15

14 ساڵ و 8 مانگ و 6 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©