با هه‌موومان ئه‌م ڕۆژه دڵته‌زێنه بکه‌ین به ڕۆژی یه‌کڕیزی و ته‌بایی گشت گه‌لی کوردستانی داگیرکراومان، تا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران بێنین وکۆتایی به کۆیله‌داری و بنده‌ستی بهێنین.
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: له یادی ٢٢ساڵه‌ی کاره‌ساتی جینۆسایدی پڕژان و ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو!.
٢٢ ساڵ لهمهوپێش له کاتێکدا که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خاک داگیرکراوی کوردستان چاوه‌ڕیی هاتنی به‌هارو گوڵ و سه‌وزه‌ڵانی وشنه‌ی بای به‌هاریان ده‌کرد، له کاتێکدا ده‌شتی جوان وسه‌رسه‌وزی شاره‌زوور به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان له به‌ر کردبو، چاوه‌ڕوانی بۆن وبه‌رامه‌ی نهورۆزو ساڵی تازه‌یان ده‌کرد. کاتێکدا باڵنده‌کان بۆ پێشوازی له وه‌رزی به‌هار ئاوازی خۆشه‌ویستیان ده‌خوێنده‌وه، له کاتێکدا جه‌ماوه‌وری زوڵم لێکراوی کوردستان دوای تێپه‌ڕکردنی پڕ له ڕه‌نج وئازارو له ده‌ستدانی ئازیزان وخۆشه‌ویستانیان خۆیان بۆ پێشوازی له به‌هار ئاماده ده‌کرد، له ڕۆژانێکدا له گه‌نجان وتازه لاوانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی عه‌شق وخۆشه‌ویستی ده‌رهه‌ق به‌یه‌کتر له ده‌شت وکێوی ڕه‌نگینی شاره‌زوور خۆیان ده‌ڕازانده‌وه وسرودی ئازادییان ده‌وت، و تۆوی هێوا به دواڕۆژی نه‌خشاو به گوڵ وسهوزهڵانی له دڵیان‌دا چه‌که‌ره‌ی ده‌به‌ست. له ئاوا ڕۆژێکدا بوو که‌ڕق وقینی ئهژدههایی ڕژێمی به‌عسی شۆڤینیستی عێراق به فرۆکه سامرێژهکانیان هێرشیان کرده سه‌ر شاره جوانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و به گازی کیمیاوی به‌هار و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یان شه‌هید کرد.
ڕیژیمی دیکتاتۆره خوێنڕێژه‌که‌ی به‌عس بۆ له ناوبردنی به‌هارو گووڵ وشادی وخۆشی، مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر، ئاسمانی شینی هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ هه‌میشه ژاراوی کرد و گوڵاله سوره‌کانی ده‌شتی شاره‌زووری بۆ هه‌میشه ژاکاند وباڵندهکانی له خوێندن لاڵ کرد‌و گریانی منداڵی ساوای بۆ هه‌میشه له گه‌رویدا به‌ند کرد.
به‌ڵێ له ئاوا ڕۆژێکدا بوو که ڕژێمی به‌عسی ئێراقی له درێژه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه و دژه کوردی خۆیدا هه‌ڵه‌بجه‌ی کرده هێرۆشیما، و پێنج هه‌زار ژن ومنداڵ و پیاو وپیرو لاوی ئه‌م ناوچه‌ی کوردستانیان کۆمه‌ڵکوژ کرد. به‌و چه‌شنه یه‌کێک له دزێوترین و ڕه‌شترین لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی پڕ له سه‌رکوت وجه‌نایه‌تی خۆیان تۆمارکرد.
کێ بێ وێنه‌ی باوکێکی وه‌ک عومه‌ری خاوه‌ر له بیر بکات که بۆ پاراستنی کۆرپه‌که‌ی خۆی به سه‌ریدا دابوو? کێ بێ وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له پێش چاو نه‌بێت که له‌کاتی کایهوگهمه به چرکه‌یه‌ک کۆتایی به ژیان وجیهانی منداڵیی دیت. ئه‌مڕۆ له کاتێکدا پاش ٢٢ ساڵ یادی کاره‌سانی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه ڕێز لێده‌گرین وسه‌ری ڕێز‌و نه‌وازیش بۆ ئه پێنج ههزارمرۆڤه شه‌هید و بێتاوانانه داده‌نه‌وێنین، که به خۆشییه‌وه به‌شێکی زۆری تاوانباران له قه‌فه‌سی تاواندا سزای مه‌رگیان به سه‌ردا سه‌پاو و له سێداره‌دراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تا ئیستا ههڵبهجهییهکان وگه‌له‌که‌مان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن، که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک جێنوسایدی گه‌لی کورد به جیهانی بکرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: له‌م ڕۆژه گرنگه‌دا بانگێشه‌ی گشت لایه‌نێکی کوردستانی ده‌که‌ین، به تایبه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، که هه‌وڵی زۆر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٦ مارش بکرێت به ڕۆژی جینۆسایدی گه‌لی کورد.
با هه‌موومان ئه‌م ڕۆژه دڵته‌زێنه بکه‌ین به ڕۆژی یه‌کڕیزی و ته‌بایی گشت گه‌لی کوردستانی داگیرکراومان، تا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران بێنین وکۆتایی به کۆیله‌داری و بنده‌ستی بهێنین.
ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی تاکه چاره‌سه‌ره بۆ سه‌روه‌ری و ڕزگاری گه‌له‌که‌مان له کۆمه‌لکوژی وجینۆسید.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌موو شه‌هیدان وقوربانیانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان و خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
٢٣ ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوردی و١٦ی مارشی ٢٠ ١٠ زاینی
www.psk2006.org