شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان- به‌ بۆنه‌ی یادی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌:

سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان- به‌ بۆنه‌ی یادی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌:

په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان- به‌ بۆنه‌ی یادی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌: 

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی به‌رپرس له‌ ئاست هه‌موو جۆره‌ ڕووداوێکی سیاسی و ناوخۆیی کوردستانی، بانگێشه‌ی خۆ ئاماده‌کردنی کوردستانیان به‌گشتیی وپارت ولایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، که‌بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌نه‌وه‌

په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان- به‌ بۆنه‌ی یادی ٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌:



کوردستانیانی خاک و زێد داگیرکراو: ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوبیران و لاینگرانی پارتیمان.
چوار ساڵ له مه‌و به‌ر له کاتێکدا که هه‌ست به پێویستییه‌کی مێژوویی ده‌کرا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ گڕو تینێکی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه‌ دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند. بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م پارته‌ کوردستانیه‌ له‌ کاتێکدا هاته‌ ئاراوه‌ که‌ چه‌ندین وه‌رچه‌رخانی مه‌زن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا هاتبوونه‌ ئاراوه‌، که‌ به‌شێک له‌و گۆڕانکارییانه‌ گرێدراوبوون به‌ چاره‌نووسی گه‌له‌ بنده‌سته‌که‌مان. ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ق وبه‌رچاو بوو ، ئه‌وه‌ بوو که‌ گه‌وره‌ترین دده‌سه‌ڵاتی دژی ئازادی گه‌لی کورد له‌باشور واته‌ ڕێژیمی به‌عسی ئێراقی ڕوخاوو ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ئێراق ماڵئاویی کرد. له م حاله دا چاوه ڕوانی گۆڕان له‌ جیهاندا به گشتی و رۆژهه ڵاتی ناوه راست به تایبه تی به دی ده کرا، ئه وه ی ده بینرا کۆده‌نگی وئاماده‌یی له‌و کاتانه‌دا له‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ دی نه‌ده‌کرا،که بانگی سه ربه خۆیی کوردستان به رز که نه وه.
چوار ساڵ پێش پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ ئامانج ومه‌به‌ستی خزمه‌تکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی ودروستبوونی بیروباوه‌ری دوور له‌ شک و گومانی تاکی کورد به‌ کوردستانێکی ئازاد وسه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا ، هه روه ها دروستبوونی ئه‌م جووڵانه‌وه‌ نۆییه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌پێناو هێندێک نۆێکاری له‌ناوجووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان، له‌ بواری جۆگرافیایی، دیپلوماتی، وپه‌نابه‌ران و ژنان و لاواندا به پێویست زانرا.
وه‌ک پرینسیپ و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، نێشتمانی کورد به‌ هه‌موو پارچه دابه‌شکراوه‌‌کانییه‌وه‌ به‌ یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ ده‌ناسێ. به‌ هۆی هیندیک هۆکارو پێویستیی ئه‌مڕۆیی وتایبه‌ته‌وه،‌ خه‌بات وتێکۆشانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ته‌رخانکردوه‌ بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته‌ کوردستانی بنده‌ستی ئێران.

هاوڵاتیانی به‌‌ڕێز: له‌ کاتێکدا که‌ ته‌مه‌نی ٤ ساڵه‌ی پارته‌که‌مان ده‌ست پێده‌کات، ٣١ ساڵ و چه‌ند ڕۆژ به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پڕ له‌ شه‌رم و جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تێده‌په‌رێت، که‌ به‌شی زۆری جینایه‌ته‌کانی ئه‌و ڕیژیمه‌ له‌و ٣١ ساڵه‌دا، گرتن، تیرۆر، کۆشتن، تۆقاندن ، زوڵم و زۆر و داگیرکاری بووه‌ بۆ سه‌ری گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران.
ئه‌م ته‌مه‌نه‌ پڕ له‌ شه رمه زاریه ی ڕێژیمی ئێران کارێکی وایکردووه‌ که‌ بێزارێیه‌کی زۆری جیهانی و ناوخۆیی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌وه‌ دروست بووه‌. نه ته وه ی کورد گه‌لانی دیکه ی ناو ئێران له‌ سه‌ره‌تایی هاتنه‌ سه‌ر کاری ئه‌م ڕێژیمه‌وه‌ خۆڕاگرانه‌ هه‌ڵوێستیان گرتووه‌، گه له‌که‌مان به‌رده‌وام له‌ پێناو دابینکردنی مافی ڕه‌وای نه ته‌وه‌یی و وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ری له‌ سه‌رخاکی کوردستان خه‌باتی کردوه‌.
گڕی ناڕه‌زاییه‌کان‌ به‌رده‌وام له‌و ساڵانه‌ دا به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر خۆی نواندووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ٨ مانگی پێشوو واته‌ له‌ پاش سینارێۆی هه‌ڵبژردانه‌کانی ده‌وره‌ی ده‌ییه‌می کۆماری ئیسلامی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، که‌ لایه‌نی به‌ ناو سه‌رنه‌که‌وتوو یا زوڵم لێکراو له‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ خۆیان شه‌ریکی ته‌مه‌نی پڕ له شووره‌یی کرده‌وه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌ بوون، سه‌رپه‌ره‌ستی خۆپێشاندانه‌کانیان ده‌کرد و ده‌ستییان دایه‌ ئاشکرا کردنی چه‌ندین فێڵ و نهێنی کاری خرابکارییه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه‌، هه‌روه‌ها به‌ به‌هانه‌ی به‌رێوه‌ بردنی ڕێوڕه‌سمی ئاینی ئاشورا ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی نۆێتر و جیاوازتر له‌ ڕێپێوانه‌کانی دیکه‌ په‌ره‌ی سه‌ند‌. دیاره‌ ڕۆژ له‌ پاش ڕۆژ ده‌نگه‌ ناڕه‌زایه‌کانی خه‌ڵک و ڕێکخراو ده‌وڵه‌تانی جیهانی له‌م ڕێژیمه‌ و کرده‌وه‌کانی زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ، وا نیشان ده‌درێت که‌ مزگێنی نه‌مان و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئه‌م ڕێژیمه‌ ئازادی کوژه‌ نزیکده‌بێته‌وه‌.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی به‌رپرس له‌ ئاست هه‌موو جۆره‌ ڕووداوێکی سیاسی و ناوخۆیی کوردستانی، بانگێشه‌ی خۆ ئاماده‌کردنی کوردستانیان به‌گشتیی وپارت ولایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، که‌بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌نه‌وه‌ و گشت هه‌وڵ و تواناو دڵسۆزی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ یه‌ک ده‌نگی وکۆده‌نگی له‌ بۆ ڕۆژی گه‌رانه‌وه‌مان بۆ نێۆ خۆی وڵات. بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ گه‌‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نێۆ خه‌ڵک و خاکمان به‌ به‌ مزگێنی ئاشتی وته‌بایی بێت، نه‌ک هه‌ڵگری په‌یامی ناکۆکی ویه‌ک قه‌بووڵ نه‌کردن بێت، ئه‌و جۆره‌ په‌یامانه‌ له ئاست خه‌ڵکی به زاڵه‌هاتووی ده‌یان ساڵه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیدا نیه. ته‌نیا یه‌کێتی ویه‌ک قه‌بووڵکردنه‌ ده‌توانێ خزمه‌تێکی باش به‌ ئاشتی وئارامی وئاوه‌دانی کوردستانه‌که‌مان بکات، ئه‌زمووونی ده‌یان ساڵه‌ی کاره‌ساته‌ ناخۆشه‌ ‌کانی کوردستان وه‌ک وانه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌ڵێنه‌وه‌.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ست به‌ کاربوونییه‌وه‌ تا به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی له‌ بیری ئه‌و ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا بوو که‌ چۆن و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بتوانرێت هێزه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبکرێنه‌وه‌، پسک له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆیدا چه‌ندین بڕیاری گرنگی دایه‌ ده‌ره‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌و بڕیارانه‌ بانگێشه‌ی دروستبوونی په‌رله‌مانێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌ له‌ تاراوگه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی دیاریکردنی پلاتفۆرمێکی سیاسی هاوبه‌ش وه‌ک ڕێنما بۆ به‌‌ڕێوه‌بردنی کوردستان له‌ دوای نه‌مانی ئه‌و ڕژیمه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه‌ ڕووداو مه‌ترسییه‌ک.
هاوکات پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێوه‌ندییه‌کی گه‌رم وگوڕی له‌ گه‌ڵ پارت ولایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی نێو ئێراندا هه‌یه‌، پارتیمان له‌و باوه‌‌ڕه‌دایه‌ که‌ دۆستایه‌تی و پێکه‌وه‌ کارکردن له‌ سه‌ر هیندێک خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست زیاتر خزمه‌ت به‌ یه‌کێتی وبرایه‌تی نه‌ته‌وه‌ دراوسێکان ده‌کات، و ڕیشه‌ی ناکۆکیه‌کان که‌ داگیرکه‌ران له‌ نێۆ نه‌ته‌وه‌کان دروستیان کردوه‌ ناهێڵێت، وه‌ک پسک پێشوازی له‌ دروست بوونی ڕێکخراوێکی تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست ده‌که‌ین که‌ له‌ سه‌ر بنه ره تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌ لایه‌نه‌مان بێت.

کوردستانیانی هێژا: ڕۆڵه‌کانی چاوه‌‌ڕوانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری کوردستان.
هه ر به م بۆنه وه و له‌ یادی ٤ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پارته‌که‌مان، که به پارتی هه موو کۆردێکی نه ته وه یی ده زانین ، دیسانه‌وه‌ مزگێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆخوازی و پێداگری له‌و مافه‌ ڕه‌وایه‌ی گه‌له‌مان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی پێمان وایه‌ که‌ ته‌نیا خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانێ چاره‌نووسی گه‌له‌مان به گشتی دیاری بکات. ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان که‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆیی خوازی خۆی دوورخستووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا خوازیاری مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی کورد بوون له‌ چوار چێوه‌ی ئێران و وڵاتانی داگیرکه‌ردا، که‌ هیچ ئاکامێکی سه‌رکه‌وتنی به‌ شۆێندا نه هاتووه‌ و بگره ئه‌م مه‌به‌سته ی دوورتر کردوه ته‌وه و ‌کوشتن وگرتن و نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان زۆر زیاتر بووه‌. ئێمه‌ له‌م ڕۆژه‌دا بانگێشه‌ی لاوان ، ژنان ڕوناکبیران وبه گشتی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستانی ده‌که‌ین، که‌ خه‌بات وتێکۆشانی خۆیان بگوازنه‌وه‌ نێۆ‌ ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و له‌م رێگا پڕ ئه‌سته‌مه دا یارمه تیده‌رمان بن تا بتوانین هه‌موومان پێکه‌وه‌ یه‌کگرتووانه‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌م ئه‌رکه‌ گرنگه‌‌ بده‌ین.

هاوڵاتیانی به‌ریز: له‌ کاتێکدا که‌ پارتیمان پێده‌نێته‌ ته‌مه‌نی ٤ ساڵه‌ی خه‌باتی، هه‌ڵبژرادنێکی گرنگ له‌ باشوری وڵاتمان "هه‌رێمی کوردستان" له‌ ئارادایه‌ واته‌ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئێراق، که‌ ئه‌و هه‌ڵبژراردنه‌ زۆر چاره‌نووس سازه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، داوا له‌ گشت خوشک و برایه‌کی کوردستانی ده‌که‌ین که‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دڵسۆزانه‌ به‌شداری بکه‌ن و که‌سانی شیاو و جێگه‌ی په‌سه‌ندی خۆیان هه‌ڵبژێرن، بۆ ئه‌وه‌ بتوانن له ئاست دابین کردنی مافه‌کانی گه له که ماندا بن و به تایبه ت ناوچه دابراوه‌کان بگه رێنه‌وه سه‌ر هه رێمی کوردستان.
ئێمه‌ هیوادارین که‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو بۆ گه‌له‌مان له‌ باشوری کوردستان بێته‌ ئاراوه‌.
به‌ ئاواتی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له‌ باکور و باشورو ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

پیرۆزبایی چواره‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌ خۆمان و هاوبیران و گشت سه‌ربه‌خۆخوازان وکوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین.

هه‌ر شه‌کاوه‌ بێت خه‌باتی به‌رده‌وام له‌ پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا.
هه‌زاران سڵاو له‌ گشت به‌ندییه‌ سیاسییه خۆراگره‌‌کانی کوردستان.
سه‌ری رێز و نوازش داده‌نۆێنی بۆ گشت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ڕێگای کورد و کوردستان.
بژی برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌مان.

سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

٢٨ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ١٧/٢/٢٠ ١٠  ی زاینی.
[email protected] .www.psk2006.org


2010-02-19 23:50:22

14 ساڵ و 9 مانگ و 23 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©