کۆماری کوردستان قورساییه‌کی مێژووی خۆی هه‌یه، که هه‌ڵگری زۆر تایبه‌تمه‌ندی نوێ بوو له ده‌وڵه‌تداری کوردستاندا، وه‌ک له‌شکری کوردی، ڕێکخراوی ژنان، لاوان، چاپه‌مه‌نی، دادگا‌و ... زۆری دیکه،
به‌یاننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌کی ئه‌م جیهانه خاوه‌نی مێژوویه‌کی تایبه‌ته که پێناسه له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نه‌ته‌وه ده‌کات، ساڵانه به شکۆوه یاد له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، گه‌لی کوردیش له‌و ڕۆژه مێژووییه بێبه‌ش نییه، دووی ڕێبه‌ندان بۆ گه‌له خاکداگیرکراوهکهمان ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌یه که مێژوویه‌کی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی وه‌بیرمان دێنێته‌وه، هه‌رده‌م هانمان ده‌دات که بیر له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ینه‌وه.
کۆماری کوردستان قورساییه‌کی مێژووی خۆی هه‌یه، که هه‌ڵگری زۆر تایبه‌تمه‌ندی نوێ بوو له ده‌وڵه‌تداری کوردستاندا، وه‌ک له‌شکری کوردی، ڕێکخراوی ژنان، لاوان، چاپه‌مه‌نی، دادگا‌و ... زۆری دیکه، هه‌ربۆیه پێویسته ساڵانه به‌رده‌وام ئه‌م یاده مه‌زنه پیرۆز بکرێت و له لاپه‌ره‌کانی مێژوو گرنگی خۆی پێبدرێت، نه‌وه بۆ نه‌وه ئه‌م مێژووه پرشنگداره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان نوێ بکرێته‌وه.
هاوڵاتییانی به‌ڕێز! گه‌رچی ئه‌م کۆماره مه‌زنه‌ی کوردستان به‌داخه‌وه ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌بووه، به‌ڵام خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ناساندنی سه‌ربه‌خۆیی و به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تبوونی گه‌ڵێکی مه‌زنی وه‌ک گه‌لی کورد. کۆماری کوردستان بێجگه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانیوێتی کۆماری هه‌موو کوردستانیه‌ک بێت، نموونه ی هه‌ره به‌رچاو به‌شداری مه‌لا موسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی بووه له باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رله‌شکری کوردستان به جه‌نه‌ڕال بارزانی، که یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه زیندوانه‌ی کوردستانیبوونی ئه‌و کۆماره.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز، ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان به گه‌وره‌ترین ڕۆژی مێژوویی کوردستان ده‌زانێت و، ڕێبازی کۆماری کوردستان به هه‌وێنی ئیستای ستراتیژی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ناسێت و خه‌باتی بۆ ده‌کات.
هاوڵاتییانی به‌ریز، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موومان بتوانین کۆمارێک یا ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ی کوردستانی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به چاوی خۆمان ببینین و هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستیی ئازادی هه‌ڵمژین، پێویستمان به یه‌کیتی و ته‌بایی ڕیزه‌کانی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مان هه‌یه، پێویسته حیزب و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوور له هه‌ر چه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی حیزبایه‌تی، له‌بیری دروستکردنی شێوه‌یه‌کی گونجاو بۆ لێکنزیبوونهوهدا بن، تاکو بتوانین هه‌موومان پێکه‌وه پووچه‌ڵکه‌ره‌وه‌ی پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌مان بین.
له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا پارتیمان "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" بانگێشه‌ی گشت لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، که خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و دیپلوماتیان بۆ کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ ته‌رخانبکه‌ن و، به خه‌باتی به‌کرده‌وه‌و به ئیراده‌ی پۆڵاینه‌وه، ده‌نگۆی مه‌ترسیداربوون و خه‌یاڵاویبوونی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی پوچهڵبکهنهوهو، لێبڕاوانانه هه‌وڵی رزگاری و سه‌ربه‌ستی یه‌کجاریی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بده‌ن، که هه‌مان دیاریکردنی مافی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردییه.
شهکاوهو به‌رده‌وام بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌ست وسهربهخۆدا.
پیرۆز بێت ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ٢٠ ١٠ ی زاینی.
www.psk2006.org