لێکدانه‌وه و پێناسه‌کردنی هه‌ر دیارده‌یه‌ک پێویستیی به ناسینی بنه‌ما تیۆرییه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه. واته هه‌ر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی یا ... خاوه‌ن پێناسه‌یه‌که که زانایان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره بۆیان کردوه، ره‌نگه پێناسه‌کان له دیارده‌یه‌ک جیاواز بن و تاڕاده‌یه‌ک ئاڵۆززییهکیان پێوه دیار بێت به‌ڵام له پێناسه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا
لێکدانه‌وه و پێناسه‌کردنی هه‌ر دیارده‌یه‌ک پێویستیی به ناسینی بنه‌ما تیۆرییه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه. واته هه‌ر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی یا ... خاوه‌ن پێناسه‌یه‌که که زانایان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره بۆیان کردوه، ره‌نگه پێناسه‌کان له دیارده‌یه‌ک جیاواز بن و تاڕاده‌یه‌ک ئاڵۆززییهکیان پێوه دیار بێت به‌ڵام له پێناسه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا هه‌ندێک هێڵی گشتی له ئارادان که جێگای په‌سندی زۆرینه‌ی پسپۆڕان و توێژه‌رانی ئه‌و بواره‌ن . یه‌کێک له‌و دیارده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه، دیارده‌ی شۆڕش یان ئینقیلابه(revolution) که له کۆمه‌ڵێک روانگه‌ی لیبرالی و مارکسیستییه‌وه پێناسه کراوه. بۆ وێنه لیبرالگهلێکی وه‌ک پێتی، هانتینگتۆن، کووهێن و ... زۆرتر له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که شۆڕش به‌رهه‌می گۆڕانی بایه‌خ و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، واته به‌رهه‌می گۆڕان و سه‌روبن بوونه‌وه‌یه‌کی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تییه له ئوستووره‌ی زاڵ به‌سه‌ر هاوڕێکیی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. مارکسیسته‌کان زیاتر پێ له‌سه‌ر گۆڕانی پێکهاته‌یی کۆمه‌ڵ داده‌گرن واته شۆڕش به به‌رهه‌می گۆڕانی هاوسه‌نگیی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵ و شێوازه‌کانی به‌رهه‌مێنان ده‌زانن. دیاره بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی شۆڕش چ له بواری گشتی و چ له باری ورده‌کارییه‌کانه‌وه جیاواز و فره‌چه‌شنن، به‌ڵام ئه‌و هێڵه گشتییه که له زۆربه‌ی روانگه‌کاندا به‌دیده‌کرێ گه‌یشتن به ئازادی، دادپه‌روه‌ری و پێکهێنانی سیستمێکی نوێیه که "هانائارێنت" گوته‌نی چیرۆکێکی ته‌واو نوێیه که هیچکات نه‌گوتراوه و به زوویی ئاشکرا ده‌بێت. به بۆچوونی هانائارێنت، ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌توانین باس له شۆڕش بکه‌ین که گۆڕانێک به واتای ده‌سپێکێکی نوێ رووبدا، واته ئه‌وکاته که توندوتیژی به مه‌به‌ستی پێکهێنانی بیچمێکی ته‌واو جیاواز له حکوومه‌ت و دروستکردنی کۆمه‌ڵێکی نوێی سیاسی به‌کاربهێنرێت، کاتێک که ئامانجی رزگاربوون له زه‌بر و سه‌رکوت، لانیکه‌م سه‌قامگیرکردنی ئازادی بێت. دیاره گرینگیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه به پێی روانگه‌کان جیاوازه، بۆ وێنه لیبراله‌کان که زیاتر به دوای سه‌قامگیر کردنی دیمۆکراسییهوهن رێگاناده‌ن ئازادی فیدای دادپه‌روه‌ری ببێ له کاتێکدا که مارکسیسته‌کان بۆ پێکهێنانی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ئاماده‌ن ئازادی فیدا بکه‌ن ودیکتاتۆرییهکی پرۆلیتاریایی دابمه‌زرێنن.
شۆڕشی ئیسلامی له ئێران‌دا
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌کمان بۆ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هه‌بێت. با بزانین شۆڕشی ئێران به‌رهه‌می کام گۆڕانی هزری یا کۆمه‌ڵایه‌تی بوو و کام له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی شۆڕش واته پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ، ئازاد و یه‌کسانی هێناوه‌ته دی. ئه‌وه‌ی راستی بێت له لایه‌ک بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پێش شۆڕشی ئێران له چاو رابردوویدا تووشی گۆڕانێکی به‌رچاو هاتبوون که زۆرتر به‌رهه‌می گۆڕانی په‌روه‌رده‌ی ئێرانی بوون که که‌وتبووه ژێر کاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواییه‌وه که په‌روه‌رده‌یه‌کی عه‌قڵانی و زانسییه و به‌رهه‌مهێنه‌ری مرۆڤی ئازاد، ره‌خنه‌گر و پرسیارکه‌ره که هیچ بنه‌مایه‌ک به پیرۆز و هێڵی سوور نازانێ، له لایه‌کی دیکه‌ش کۆمه‌ڵگای فیۆدالیی ئێران گۆڕانێکی پێکهاته‌یی به‌سه‌رداهاتبوو واته شارنشینی و پیشه‌سازی تاڕاده‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندبوو و چینێکی بورژوا و ورده بورژوای شاری دروست ببون که داخوازیی ئابووری و سیاسیی جیاوازیان هه‌بوو.
ئه‌وانه هه‌م له باری کولتووری و هه‌م له بواری پێکهاته‌ییه‌وه بواریان بۆ شۆڕش و گۆڕانێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئێران‌دا ره‌خساندبوو. بۆیه زۆربه‌ی شاره‌زایان و زانایانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕش و گۆڕانێکی گه‌وره‌یان له ئێران‌دا ره‌چاو ده‌کرد. به‌ڵام به چ ئاقارێکدا? کۆمه‌ڵگای ئێران له باری کولتوورییه‌وه که‌وتبووه ژێر کاریگه‌ریی کولتووری رۆژئاوا که لیبرال و دیمۆکراسیخوازهو، له لایه‌کی دیکه‌ش چینێکی بورژوا و ورده بوۆژوای شاری سه‌ریان هه‌ڵدابوو که ئاواتیان پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دێمۆکرات بوو، که‌وابوو هه‌وێنی شۆڕشی ئێران له راستیدا خواستی ئازادی و دێمۆکراسی بوو و ده‌بوو به‌رهه‌مهێنه‌ری سیستمێکی دێمۆکرات بێت. که‌چی هه‌ندێک هۆکاری وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌گونجاوی چه‌ن گرووپێکی مارکسیستی که به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران و ئاراسته‌ی گوڕانکارییه‌کان خولیای کۆمه‌ڵگای بێ چینیان له سه‌ر دا بوو و که‌ڵکاژۆی ئاخونده‌کان و توێژه نه‌ریتییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران و که‌م ئه‌زموونیی خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، بوون به هۆی به‌لاڕێداچوونی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک و بێ ئاکام مانه‌وه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وکانه ئێران، به چه‌شنێک که ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا روویدا شۆڕش نه‌بوو به‌ڵکوو گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغێکی پێشتر بوو. به کورتی مه‌به‌ست و ئاکامه‌کانی شۆڕشی ئێران ته‌واو جیاوازبوون. مه‌به‌ست پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو نوێ و دێمۆکراتیک بوو واته هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کییه‌کانی شۆڕش (ئازادی، دادپه‌روه‌ری و نوێبوونه‌وه) بوو له کاتێکدا ئاکامه‌که‌ی نه‌ک هه‌ر نوێ بوونه‌وه نه‌بوو به‌ڵکوو گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمێکی هه‌ره دواکه‌وتووی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستی بوو، نه‌ک ئازادی و دادپه‌روه‌ری به‌دینه‌هات به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش له ئایدۆلۆژییه‌کی دواکه‌وتووی دینیدا به‌رته‌سک کرانه‌وه. که‌وابوو میراتگرانی ئه‌و به‌ناو شۆڕشه ده‌یانزانی که چ غه‌درێکیان له ئامانجه‌کانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای ئێران کردووه و خۆیان و ئامانجه‌کانیان به‌رامبه‌ر به شۆڕش و کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م چه‌نده نامۆ و ناڕه‌سه‌نن. ده‌یانزانی که پێکهاته و کولتووری نوێی کۆمه‌ڵگای ئێران ، ئه‌وان و ئامانجه‌کانیان هه‌رس ناکات. بۆیه به که‌لک وه‌رگرتن له زۆر و ده‌سه‌لات هه‌وڵێکی نه‌زۆکیان بۆ گۆڕینی کو‌لتوور و به‌ره‌و پاش بردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێران له ژێر ناوی شۆڕشی کولتووریدا ده‌ست پێ‌کرد.
شۆڕشی کولتووری (cultural revolution ) :
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناوی پرۆژه‌یه‌ک بوو که یه‌که‌مجار له لایه‌ن مائۆتسهتۆنگی رێبه‌ری چینه‌وه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی گۆڕانێکی بناغه‌یی له کۆمه‌ڵگای چیندا بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له 1966 تا 1969 به‌ڕێوه چوو. ئه‌م پرۆژه‌یه که بۆ گۆڕینی کو‌لتوور و ئاکاری خه‌ڵکی چین و به کاریزما کردنی که‌سایه‌تیی مائۆ به‌ڕێوه چوو له سه‌ر ده‌ستی "گارده سووره‌کان" و به توندوتیژییه‌کی زۆره‌وه جێبه‌جێکرا. ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیش به لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه، له ساڵی 1359 دا لێژنه‌یه‌کیان به ناوی "شورای ئینقیلابی فه‌رهه‌نگی" پێکهێنا و به داخستنی زانکۆکان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و گرتن و ده‌رکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی جیابیر له ژێر ناوی شۆڕشی کولتووریدا ده‌ستیان به سڕینه‌وه‌ی کولتووری مۆدێڕن و دێمۆکراسیخواز له کۆمه‌ڵگای ئێران کرد.
ئه‌م پرۆژه‌یه له جێ‌دا دوو ره‌خنه‌ی مانایی و پراکتیکی له سه‌ره : یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له باری ماناییه‌وه وه‌ک باسمان کرد شۆڕش گۆڕانێکه بۆ پێشه‌وه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی سیستمێکی ته‌واو نوێ که پێشتر له ئارادا نه‌بووه. له کاتێکدا مه‌به‌ستی شۆڕشی کولتووری ئێران گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی رابردوو و ئه‌و بنه‌ما کۆن و نه‌ریتییانه بوو که زۆربه‌یان له مێژ بوو له کارایی که‌وتبوون. هه‌روه‌ها گۆڕانه پێکهاته‌یی و کولتوورییه‌کانن که ده‌بنه هه‌وێنی شۆڕش، واته شۆڕش له خۆیدا به‌رهه‌می گۆڕانی پێکهاته‌یی و کولتوورییه نه‌ک ئه‌وه‌ی که شۆڕش بکرێ ئینجا به زهبروسهرکوت گۆڕانی پێکهاته‌یی و کولتووری گونجاو له‌گه‌ڵ سیستمی نوێ دروست ببێت. له راستیدا شۆڕش به‌رهه‌می گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که گۆڕانی سیاسیش به‌رهه‌م دێنێ. ئه‌وه روانگه‌یه‌کی به‌رته‌سکی ئایدۆلۆژیکه که هه‌وڵده‌دا جیهان و کۆمه‌ڵگا و گۆڕانه‌کانی له چوارچێوه‌ی جیهان بینییه‌که‌ی خۆیدا بگونجێنێ و له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ندێک چه‌مک و بیرۆکه‌ی وشک و ره‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کی یۆتۆپیایی به‌رهه‌م بێنێت.
به‌ڵام له باری پراکتیکه‌وه رژیم بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و مه‌به‌سته په‌نای برده به‌ر هه‌ندێک کرده‌وه‌ی وه‌ک:
¢ داخستنی زانستگه‌کان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ
¢ پاکتاوی مامۆستایان و خوێندکارانی جیابیر
¢ گۆڕینی ده‌قه وانه‌ییه‌کان به پێی ئایدۆلۆژیای خۆی
¢ دامه‌زراندنی هه‌ندێک ناوه‌ندی سیخوڕی و کۆنترۆلیی وه‌ک "حه‌راسه‌ت" ، "به‌سیجی خوێندکاری"
¢ "ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی وه‌لی فه‌قیه " و ...
¢ مۆنۆپۆلیزه کردنی سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردن و ده‌زگا کولتوورییه‌کان
¢ دانانی حه‌وزه‌ی عیلمییه وه‌ک ناوه‌ندی مه‌عریفه و زانست به جێگه‌ی زانکۆ و
جێبهجێکردنیپرۆژهی یه‌کگرتنی حه‌وزه و زانکۆ و به ئیسلامی کردنی زانکۆ
ئه‌مانه و هه‌ندێک کرده‌وه‌ی دیکه‌ش هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گونجاندنی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیای خۆی و ره‌وایی به‌خشین به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بوون. به‌ڵام وه‌ک باسمان کرد به پێی ئه‌وه‌ی که له جێ‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی شۆڕشی خه‌ڵکیان به تاڵان بردبوو و هیچ ته‌باییه‌کیان له‌گه‌ڵ ویست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکدا نه‌بوو، نه‌ک هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو نوبوون به‌ڵکوو هه‌م خۆیان و هه‌م کۆمه‌ڵگای ئێرانیان تووشی قه‌یرانێکی گه‌روه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کرد. راپه‌ڕینه خوێندکارییه‌کانی پاش 2 ی جۆزه‌ردانی 1377 پێشانیان دا که رژیم له گۆڕینی پێکهاته و کولتووری کۆمه‌ڵگا و نێوه‌رۆکی زانکۆکان و سیستمی په‌روه‌رده‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و شکستی هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئاکامی ئه‌م پرۆژه‌یه دا بوو به هۆی زره‌ر و زیانی کۆمه‌ڵگای ئێران، سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی وه‌ک : بێوازیی گه‌نجان، ئیلینیاسیۆنی کو‌لتووریی خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوانی ئێران، دابه‌زینی ئاستی په‌روه‌رده، دواکه‌وتنی ئێران له کۆمه‌ڵگای جیهانی له باری زانستییه‌وه، هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان، بێ به‌شبوونی به‌شێکی زۆری لاوان به تایبه‌ت لاوانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانی ئێران له خوێندنی به‌رز و... بوون.
ئه‌م ره‌وته له نێو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد دا کۆمه‌ڵێک خه‌ساری زۆرتر و گه‌وره‌تری لێکه‌وته‌وه، به شێوه‌یه‌ک که ده‌توانین بڵێین شۆڕشی کولتووری یا به واتایه‌کی دروستتر کوده‌تای ئایدۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی له کوردستاندا ره‌نگی ژینۆسایدێکی کو‌لتووریی به خۆوه گرت.
ئه‌و به‌ها و نۆرمانه‌ی که کۆماری‌ئیسلامی وه‌ک نۆرم و به‌های شۆڕش له سه‌پاندنیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا تووشی کێشههاتبوو و ناچار له به‌کارهێنانی زه‌بر و زه‌نگ ببوو، بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان زۆر نامۆتر و له‌گه‌ڵ نۆرم و به‌هاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا گه‌لێک ناته‌باتر بوون، بۆیه رژیم پاش ئه‌وه‌ی که له ژینۆسایدی جه‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پاکتاویان که کاره‌ساته‌کانی قارنێ، قه‌ڵاتان ، ئیندرقاش و ... له نموونه دیارهکانین، تا راده‌یه‌ک بێهیوا بوو، پیلانێکی دیکه‌ی داڕشت و هانای برده به‌ر سڕینه‌وه‌ی کولتووری کورد و تواندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له کولتووری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و له قاڵبدانی له ئایدۆلۆژیای به‌رته‌سک و دواکه‌وتووی خۆیدا. رژیم له‌و راستییه تێگه‌یشتبوو که ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی که ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ کولتووری کورده‌واریدا ناته‌بایه و ئاراسته‌ی کو‌لتووریی کۆمه‌ڵگای کوردستان رووی له هه‌ندێک ئامانجی رزگاریخوازانه و دێمۆکراتیکه که نه‌ک هه‌ر ئایدۆلۆژیای رژیم ره‌د ده‌کاته‌وه به ڵکوو له جێ‌دا ده‌سه‌ڵاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی یا هه‌ر رژیمێکی دیکه له کوردستاندا ده‌باته ژێر پرسیار و بوارێکی مه‌عریفی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕه‌خسێنێ. که‌وابوو له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رژیمه‌وه ژینۆسایدی کو‌لتووریی خه‌ڵکی کورد پێش مه‌رجی سه‌رکه‌وتووبوونی پرۆژه‌ی کوده‌تا ئایدۆلۆژیکهکهیان بوو.
ژینۆسایدی سپی (کولتووری)و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی له کوردستاندا:
ژینۆساید بریتییه له دوو وشه‌ی (Genos) به واتای ره‌گه‌ز و (caeder) به واتای فه‌وتاندن.وه‌ک له پێکهاته‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ژینۆساید به واتای فه‌وتاندنی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی نه‌ته‌وه‌یی ، ره‌گه‌زی یا ئایینیه. به‌ڵام شێوازی له نێوربردن و فه‌وتاندن به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و جیاوازییه‌کان فره‌چه‌شن و جۆراوجۆرن، وه‌ک ژینۆسایدی جه‌سته‌یی، بایۆلۆژی، ئابووری و کولتووری. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی ئێمه‌یه ژینۆسایدی کولتوورییه که وه‌ک دوکتۆر مارف عۆمه‌ر گوڵ له زمانی ئهندریوخینهوه ده‌ڵێ بریتییه له: قه‌ده‌غه‌کردنی زمان و رۆشنبیریی و شێواندنی مێژوو و فه‌وتاندنی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌هێشتنی یه‌کیه‌تیی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵک. هه‌روه‌ها وێرانکردنی شوێنه‌واره دێرینه‌کانی وه‌ک رووخاندنی په‌یکه‌ر و ئه‌شکه‌وت و مۆزه و گه‌ڕه‌ک و گه‌رماو و بازاڕ و مزگه‌وت و کڵێسه و هه‌موو شوێنه‌وارێک که پاشماوه‌ی کۆن یا نوێ بێت و به‌رهه‌می جۆری ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه بێت.
به پێی ئه‌م پێناسه‌یه ده‌توانین ئاماژه به دیارترین نیشانه‌کانی بوونی ژینۆسایدی کولتووری له کوردستاندا بکه‌ین. یه‌که‌م فاکته‌ر یا نیشانه‌ی بوونی ژینۆسایدی کولتووری قه‌ده‌غه کردنی زمان و رۆشنبیرییه که له ئاستێکی به‌ربڵاو له کوردستاندا به‌دیده‌کرێ. زمانی کوردی ئێستاشی له گه‌ڵ بێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له بنه‌مای 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامی‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه هێشتا هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه و له هیچ بنکه و ناوه‌ندێکی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تیدا نه ده‌گوترێته‌وه و نه به‌کارده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها رێگا به هیچ رێکخراوێکی رۆشنبیری سه‌ر به خۆ نادرێت که‌بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری و رۆشنبیریی خه‌ڵکی کورد دابمه‌زرێ ، ئه‌گه‌ریش ناوه‌ندێکی له‌و چه‌شنه بتوانێ خۆی به قۆناغی دامه‌زراندن بگه‌ێنێت، یا رێ له چالاکییه‌کانی ده‌گیرێت و کۆسپی ده‌خرێته سه‌ر رێ یا ئه‌وه‌ی که ناچار ده‌کرێ گوێڕایه‌ڵی پرۆژه و فه‌رمانه‌کانی رژیم بێت، زۆر به ده‌گمه‌ن رێکخراوێکی رۆشنبیری یا NGO یه‌ک به شوناسێکی کوردییه‌وه ده‌بینرێ که توانیبێی له به‌رامبه‌ر هه‌موو زه‌خته‌کانی رێژیم‌دا خۆی رابگرێ و واز له ئامانجه‌کانی نه‌هێنێ. سه‌باره‌ت به شێواندنی مێژوویی و فه‌وتاندنی نهتهویش نه‌ک هه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ڵکوو له مێژه رژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و کاری بۆ ده‌که‌ن. نکۆڵی کردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌یی کورد و پێناسه‌کردنی وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی به‌و بیانووه‌وه که کورده‌کانیش به‌شێک له ره‌چه‌ڵه‌کی ئاریایین و له به‌رچاو گرتنی ده‌سه‌ڵات و که‌سایه‌تییه مێژووییه‌کانی کورد وه‌ک به‌شێک له مێژووی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک نموونه‌شدا سوکایه‌تی کردن و شێواندنی راستییه‌کانی ژیانی ئه‌و که‌سایه‌تییه گه‌ورانه‌ی وه‌ک، شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری ، سمکۆی شکاک و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به مه‌به‌ستی شێواندنی مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر چاوێک به‌و ده‌قه مێژووییانه‌دا بگێڕین که وه‌ک ده‌قی وانه‌یی له خوێندنگاکانی کوردستاندا ده‌گوترێنه‌وه ده‌بینین که ئه‌وه‌ی باسی ناکرێ مێژووی کورد و که‌سایه‌تی و سیمبۆله مێژووییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه و له جێگای ئه‌وان مێژووی ده‌سکردی ئێران و که‌سایه‌تی و سیمبۆله‌کانی ئه‌وان به‌رجه‌سته ده‌کرێنه‌وه و به مێشکی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ده‌کرێن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن باس له سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی وه‌ک که‌ریمخانی زه‌ندیش بکرێ ئه‌وا وه‌ک ئێرانییه‌ک باسی ده‌کرێ و هیچ ئاماژه‌یه‌ک به شوناسه کوردییه‌که‌ی ناکرێت، ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری گه‌نجان و تازه‌لاوانی کورد له مێژووی خۆیان بێئاگابن و مێژوو و سیمبۆله ساخته‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست وه‌ک سیمبۆل و مێژووی خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر کو‌لتوور به کۆمه‌ڵه باوه‌ڕ و به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بزانین که له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌گوێزرێنه‌وه و له سه‌ر بنچینه‌ی پێنج بنه‌مای سه‌ره‌کیی زمان، هونه‌ر، ئایین، رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌کنۆلۆژیا دامه‌زراوه و هه‌ر دوو لایه‌نی ژیانی مادی و مه‌عنه‌وی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه، ده‌توانین بڵێین ژینۆسایدی کولتووری پرۆژه‌یه‌که بۆ ئیفلیج کردنی هزریی کۆمه‌ڵ یا نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست و ئینجا تواندنه‌وه‌ی له هزر و کولتووری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا. له‌م نێوه‌دا زمان سه‌ره‌کیترین بنه‌مای کولتووره به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانی خۆی له ده‌ستدا زۆر به ئاسانی ده‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ریی کولتوورێکه‌وه که زمانه‌که‌ی لێ وه‌رگرتووه. له مێژ ساڵه که پرۆژه‌ی شێواندن و ته‌نانه‌ت له نێوبردنی زمانی کوردی وه‌ک سه‌ره‌کیترین بنه‌مای شوناسی کو‌لتووریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێران و به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامییه‌وه پێڕه‌وی ده‌کرێ. ئه‌م سیاسه‌ته هه‌م له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێران و هه‌م له راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی ئه‌م رژیمه‌دا به دیدهکرێ، په‌روه‌رده و کو‌لتوور دوو بابه‌تی ته‌واو لێک گرێدراون، کو‌لتوور به بێ په‌روه‌رده ناتوانێ گشتگیریی و به‌رده‌وامی خۆی بپارێزێ، رژیمی کۆماری ئیسلامیش راست به مه‌به‌ستی ئیفلیج کردن و تواندنه‌وه‌ی کولتووری کورد و زمانه‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی رێگا به‌فێر کردن و گه‌شه‌ی ئه‌م زمانه نادات. شێواندنی زمانی کوردی و تێکه‌ڵکردنی وشه‌کانی بیانی به تایبه‌ت فارسی و عه‌ره‌بی به‌م زمانه له راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به زه‌قی وه‌به‌رچاو ده‌که‌ون. (دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست به‌رنامه‌ی ئه‌و که‌ناڵه ئۆستانییانهیه که له چوار پارێزگاکه‌ی کوردستاندا بڵاو ده‌بنه‌وه).
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆماری ئیسلامی بۆ نه‌هێشتنی یه‌کیه‌تی و هاوبه‌شیی نێوان خه‌ڵکی کورد هه‌وڵ ده‌دا خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه په‌راوێز بخات و که‌مڕه‌نگیان بکاته‌وه و به جێگای ئه‌وانه په‌ره به ئینتیما ناوچه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌دات، واته له لایه‌ک به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌زاره ناوچه‌ییه‌کانی کوردستان له که‌ناڵه ئۆستانیهکان و زه‌ق کردنه‌وه‌ی ورده جیاوازییه کولتوورییه‌کانی ناوچه‌کانی کوردستان په‌ره به ناچهگهری و لۆکالیزم ده‌دات و له لایه‌کی دیکه‌ش به زه‌قکردنه‌وه‌ی جیاوازییه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان هه‌وڵی تێکدانی یه‌کیه‌تی و هاوئامانجیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێکهێنانی دژایه‌تی له نێوانیان و راکێشانی کورده شیعه‌کان بۆ لای خۆی و ئایدۆلۆژیاکه‌ی ده‌دات.
به کورتی و وه‌ک له پێشدا ئاماژه‌م پێدا سیاسه‌تی کو‌لتووریی کۆماری ئیسلامی که به کوده‌تایه‌کی ئایدۆلۆژیک ده‌ستی پێ‌کرد و مه‌به‌ستی سه‌پاندنی به‌ها و نۆرمه‌کانی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بوو له کوردستاندا له به‌ر جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کولتووری نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ کولتووری کۆمه‌ڵگای ئێران و دژایه‌تیی قووڵی نۆرم و به‌هاکانی ئه‌و کۆلتووره له‌گه‌ڵ نۆرم و به‌هاکانی به‌ناو شۆڕشی ئیسلامی‌دا، فۆرمێکی توندتری به خۆوه گرت و له چوارچێوه‌ی ژینۆسایدێکی کولتووریدا هاته ئاراوه. ژینۆسایدێک که رژیم هه‌نووکه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و شێلگیرانه خه‌ریکی جێبه‌جێکردنیه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که رژیم چه‌نده له جێبه‌جێکردنیدا سه‌رکه‌وتوو بووه یا نه‌بووه باسێکی دیکه‌یه. که ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به کورتی ئاماژه‌یه‌کی پێبکه‌ین ده‌بێ بڵێین، هه‌ندێک فاکته‌ری وه‌ک، بوونی کۆمه‌ڵێک ئێ‌لیتی کولتووری و سیاسیی کورد، بوونی رێکخراوه سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک حیزبی دێمۆکرات، کاریگه‌ریی ئێلیت و حیزبه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، گۆڕانی بارودۆخی ناوچه و جیهان، به جیهانی بوونی راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان که بواری نه‌ته‌وه‌سازی و په‌روه‌رده‌ی کولتوورییان بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان ره‌خساند و هه‌روه‌ها رزگار بوونی باشووری کوردستان و بوونی ئه‌و پارچه‌یه به ناوه‌ندێک بۆ په‌ره‌دان به کولتووری کورد و بیری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ندێک فاکته‌ری دیکه‌ی له‌م بابه‌ته، رێگر بوون له به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی له به ئاکام گه‌یاندنی پرۆژه‌که‌یدا. ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیوه هزری کۆمه‌ڵگای کورد ئیفلیج بکات و له کولتووری خۆیدا بیتوێنێته‌وه به‌ڵام سیاسه‌تی ژینۆسایدی کو‌لتووریی رژیم و کوده‌تا ئایدۆلۆژیکه‌که‌ی کۆمه‌ڵێک زه‌ره‌ر و زیانیشی به کۆمه‌ڵگای کورد گه‌یاندووه که پێشتر ئاماژه‌م به هه‌ندێکیان کرد و پێویستیان به لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌یه‌کی بابه‌تیانه و وردتر هه‌یه که پێم وابێ له مه‌جالی ئه‌م وتاره‌دا ناگونجێ.
[email protected]