وێرای ئاراسته کردنی پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان، هیواخوازین که جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینییه‌کانی دیکه‌ی
پیرۆزبایی کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان .
خوشک و برایانی موسڵمانی وڵات داگیرکراوی کوردستان !
به ناوی کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئێوه ی به‌ڕێز ده‌که‌ین.
وێرای ئاراسته کردنی پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان، هیواخوازین که جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ،ببنه ڕۆژی ئاشتی وته‌بایی وبرایه تی له نێۆ خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان دا،کاریگه‌ر بێت له دروست کردنی ڕۆحێکی یه‌کگرتووی وبرایانه وهانده‌ر بێت بۆ ڕزگار کردنی خاک و نیشتمانمان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : وه‌ک پارتێکی ناوه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،به ئه‌رکی نیشتمانی خۆی ده‌زانێت که ڕێز له فره ئاینی و فره کلتوری خه‌ڵکی کوردستان بگرێت.
هیوادارین به‌هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان خێر وخۆشی وئارامی بکه‌وێته‌وه نێۆ خه‌ڵکی کوردستان و خاکی داگیرکراومان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران ڕزگاری بێت.
دووباره جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان لێ پیرۆز بێت.
کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
يه‌ک‌شه‌مه 30 ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی .