بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان, مانگرتنی ئاواره کورده‌کانی که‌مپی وه‌لید به‌رده‌وامه
محه‌مه‌د خورسه‌ندپور یه‌کێک له‌ئاواره‌کانی ئه‌و که‌مپه، له‌لێدوانێکدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"دوای گواستنه‌وه‌مان له‌که‌مپی ئاڵتاشه‌وه بۆ ئه‌م که‌مپه، به‌ڵێنمان پێ‌درابوو ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بکرێین، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێنه‌کراون.
Hawlati.info
بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان
مانگرتنی ئاواره کورده‌کانی که‌مپی وه‌لید به‌رده‌وامه
هاوڕێ که‌ریمی
به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان له‌که‌مپه‌که‌و داواکاری گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی سێیه‌م، ماوه‌ی چوار رۆژه ئاواره کورده‌کانی که‌مپی وه‌لید له‌سنور نێوان عێراق‌و سوریا، له‌به‌رده‌م بنکه‌ی UN له‌ناو که‌مپه‌که‌یاندا مانیانگرتووه.
محه‌مه‌د خورسه‌ندپور یه‌کێک له‌ئاواره‌کانی ئه‌و که‌مپه، له‌لێدوانێکدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"دوای گواستنه‌وه‌مان له‌که‌مپی ئاڵتاشه‌وه بۆ ئه‌م که‌مپه، به‌ڵێنمان پێ‌درابوو ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بکرێین، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێنه‌کراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان ماوه‌ی چوار ساڵه له‌که‌مپی ئاڵتاش له‌سنوری ئه‌رده‌ن‌و عێراق جێگربوونه‌و له‌بارودۆخێکی خراپ‌دا ژیاون، ئێستاش UN ده‌یه‌وێت بیاننێرێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
محه‌مه‌د خورسه‌ندپوور وتیشی"به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه، UN له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم رێککه‌وتوون بۆ گواستنه‌وه‌مان، له‌کاتێکدا ئێمه به‌دیندار زێباری نوێنه‌ری UNو که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێممان وتووه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان".
ئاواره‌کانی ئه‌و که‌مپه زیاتر له 181 که‌سن‌و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، دوای ئاواره‌بوونیان ماوه‌ی 4 ساڵ له‌که‌مپی ئاڵتاش بوون‌و دواتر گواسترانه‌وه بۆ که‌مپی وه‌لید.
Wednesday, November 18, 2009
2009-11-19 10:30:10
15 ساڵ و 11 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان