کاک شاهۆ سنه‌یی که ته‌نیا کوردێکی به‌شداری ئه‌و ماراسۆنه بوو، به پۆشینی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ببوه جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و ماراسۆنهو هه‌زاران ته‌ماشاگه‌ری
کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاڵای کوردستانه‌وه له ماراسۆنی ٧٥٠ ٠ نه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیان به‌شداری کرد.
له چه‌ند ڕۆژ پێشدا له کێبهرکێێهک له ژێر ناوی ( ٦ کارستادت ماراسۆن هاڵب ماراسۆن) له پارێزگای (NRW ن ڕ و ) ی ئه‌ڵمانیا به به‌به‌شداری ٧٥٠ ٠ نهفهرو به درێژایی ٢٢ کیلۆمیتر ڕێوه چوو.
کاک شاهۆ سنه‌یی که ته‌نیا کوردێکی به‌شداری ئه‌و ماراسۆنه بوو، به پۆشینی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ببوه جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و ماراسۆنهو هه‌زاران ته‌ماشاگه‌ری سه‌رشه‌قامه‌کانی ئه‌ڵمانیا، کاک شاهۆ یه‌کێک بوو له‌و ده‌یان که‌سه‌ی که له ڕیزی یه‌که‌مه‌وه سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا، ناوبراو به یه‌ککاتژمێر و ٥٨ خوله‌ک ئه‌و ٢٢ کیلۆمیترهی بڕیوه،
شایانی باسه کاک شاهۆ سنه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، وه‌ک ئاماده کاری ئه‌م ڕێپۆرتاژه پیرۆزبایی گه‌رم له کاک شاهۆ و گشت هاوبیران و گه‌لی کورد ده‌که‌ین، هیوادارین هه‌ر کوردێکی په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران له هه‌ر بوارێک‌دا توانایی هه‌یه، و له کێبه‌رکێکانی وڵاتاندا به‌شداری ده‌کات، هه‌وڵبدات به پێشاندانی پێناسه‌ی وڵاته‌که‌ی وه‌ک ئاڵا یا هه‌ر سیمبولێکی دیکه بوونی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌که‌ی پێشان بدات.
ماردین کوردستانی ، ئه‌ڵمانیا
جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی
2009-05-29 15:41:51
15 ساڵ و 5 مانگ و 7 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار