ئه‌زموونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هه‌موو که‌م وکورییه‌که‌وه زۆر باشه، له پاش کۆماری کوردستان ئه‌وه بۆ دووه‌م جاره که له سه‌ر خاکی کوردستان^ کورد بۆ خۆی نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بێت، من هه‌میشه وتوومه که هه‌ریمی کوردستان وه‌ک بوخچه‌یه‌کی نه‌کرایه‌وه
عارف باوه‌جانى بۆ ئالآى ئازادى
پاره‌مـــــــــــــــــــــــــــــــان له‌که‌س وه‌رنه‌گرتووه،
ديدارى ديارى محمد((ئه‌م ديداره له‌لاپه‌رإه((١٠ )ى ئالآى ئازادى ژماره ٨٠ ٤دا بلآوکراوه‌ته‌وه
( عارف باوه‌جانی ) کوردێکی خۆرهه‌لاتی کوردستانه‌و خزمه‌تکارێکی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه، له‌دایکبووی (4)ی نه‌ورۆزی 2673ی کوردی 1973 ی زانی له‌گوندی ( به‌رکور )ی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه‌پارێزگای کرماشان.
زۆربه‌ی ژیانی منداڵی‌و گه‌نجایه‌تیم له‌ئۆردوگا زۆره ملێیه‌کان بردووه‌ته‌سه‌ر، دواتر له‌ته‌مه‌نی (7)ساڵیداو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان (عێراق - ئێران ) به‌خێزانی ئاواره‌ی عێراق بووین تاساڵی 1997 له‌ئۆردوگای زۆره‌ملێی (ئه‌ڵتاش)ی نزیک پارێزگای ئه‌نبار له عێراق به‌سه‌ربردووه، به‌لا٠ێم له‌ساڵی 1987 تاساڵی 1991پێشمه‌رگه‌بوومه له‌نێو ڕیزی حزبی دیموکراتی کوردستان، له‌ساڵی 1997 به‌خێزانی له‌ڕێگای کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ک په‌نابه‌رێکی سیاسی له‌ولاتی ( نه‌رویج ) جێگیربووین، عارف باوه‌جانی ژیانی خۆشی و ئازادی ئه‌وروپای دوور له ولاتانی داگیرکه‌ری کوردستان ته‌رخان نه‌کرد بۆخۆم به‌ڵکو ئازادی و دیموکراتی ئه‌م ولاتانه ده‌مباته هزری زیاتر بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربه‌ستی ولاته‌که‌م، وه هه‌میشه به‌تاسه‌ی ڕۆژێک بووم که ولاته داگیرکراوه‌که‌م ڕزگارببێت و بگاته‌ئاستێک که له‌م ولاتانه ئه‌زموون وه‌ربگرێت ، له‌ولاتێکی وه‌کو(نه‌رویج) که‌زیاتر ده‌ستت ئاوه‌لایه‌و بێسانسۆر ده‌توانی خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری ولاته‌که‌ت بکه‌یت، من له‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرم و به‌هه‌موو توانایه‌کم بۆ نیشتمانه‌که‌م خزمه‌تده‌که‌م هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و وه‌ک درێژه‌پێدانی خزمه‌تم به‌باشم زانی له‌گه‌ڵ پارتێکی سیاسی نه‌رویجی کارابم، وه بۆ ماوه‌ی (4)ساڵیش له‌لیستی ئه‌وپارته‌دا له نه‌رویج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسلۆ بووم ، له‌ڕاستیدا ئه‌و ئه‌زموونه‌م له‌نه‌رویج بووه مایه‌یی زیاتر هاندانی کورده‌کان له‌و ولاته‌دا که خۆیان تێکه‌ڵی پارت و لایه‌نه نه‌رویجییه‌کان بکه‌ن زۆرخۆشحاڵم ئێستا له ولاته‌دا ده‌یان کوردی به‌رچاو هه‌یه توانیویانه چه‌ندین چالاکی ئه‌نجام بده‌ن، وه من خه‌مخۆری په‌نابه‌رانی کوردم له‌و وڵاته‌دا، وه‌ک په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و سه‌رسنوری نێوان ئێران - عێراق و ئوردن و تورکیا‌و باشوری کوردستان و کورده‌کانی خۆرهه‌لات له سوریا‌و په‌نابه‌رانی کورد له‌نێو ولاتی نه‌رویج، هه‌روه‌ها توانیومانه ده‌یان کێشه‌ی کوردی بگه‌یه‌نینه نێو په‌رله‌مان و ده‌زگا حکومی‌و حزبیه‌کانی نه‌رویج ،به‌رهه‌می چه‌ند ساڵه‌م له‌گه‌ڵ پارتێکی کوردستانی وپێنچ ساڵیش ئه‌ندامێتی له‌حزبێکی‌نه‌رویجی ده‌که‌مه هه‌وێنی دامه‌زراندنی پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ونوێخواز بۆخۆرهه‌لاتی کوردستان به‌ناوی (پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان)
*ده‌کرێت بپرسين پارتى سه‌ربه‌ستى چيه و که‌ى بۆچى دامه‌زراوه?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پارتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له ١٧/٢/٢٠ ٠ ٦ به مه‌به‌ستی خه‌بات له پێناو به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کوردی بنده‌ستمان که‌سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجارییه، و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرؤکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وباوه‌ڕی ته‌واوی تاکی کورد بۆ خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا دامه‌زراوه.
*به‌لآم تائێستا وه‌کو پێويست له‌شانۆى رإووداوه سياسيه‌کان رإۆڵى نه‌بووه? ئه‌مه هۆکاره‌که‌ى چيه?لاوازى ديبلۆماسى?يان نه‌بوونى که‌ناڵى ته‌له‌فيزيۆنى?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : له‌وه‌ی که ده‌فه‌رمووی له بواری دیپلوماسییه‌وه چالاک نین نه کاکه گیان وانییه، له‌وانه‌یه به‌ڕێزتان نه‌تانبینی بێت ده‌نا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به شایه‌تی خه‌ڵکی کورد یه‌کێکه له‌و پارته ناسراوه‌نه به کاری دیپلوماسییه‌وه، ئێمه پیوه‌ندییه‌کی باشی دیپلوماسیمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارت ولایه‌ن و ڕێکخراوی جیهانی هه‌یه، به‌رده‌وامیش سه‌ردان و دیدارمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه، و زۆربه‌ی چالاکیه‌کانیشمان هه‌م له ماڵپه‌ری ڕه‌سمیی خۆمان وهه‌م له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌ومیدیا کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له ڕووداوه سیاسییه‌کانیشدا به پێی توانای خۆمان ڕۆڵمان هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکخستنی باشمان هه‌یه‌و ڕۆژانه ئاگامان له گشت جم و جۆلێکی سیاسی له‌ناوچه‌که هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک بۆ خۆتان ئاماژه‌تان پێ‌کرد که به هۆی نه‌بوونی کاناڵێکی به هیزی ڕاگه‌یاندنی وه‌ک ته‌له‌فزوێن، له‌وانه‌یه وه‌ک پێویست ئێمه و چالاکیه‌کانمان نه‌گه‌یشتبێت به‌رگۆی هیندێک که‌س، به‌ڵام به خۆشییه‌وه ئێمه له نێۆ چین وتۆێژی ڕۆشنبیری ناوخۆی وڵات وخۆێندکاران وچالاکوانان وه‌ک پارتێکی نۆی و گه‌نجانه ناسراوین، ڕۆژانه هاوبیرانمان به‌رو زیادبوون ده‌ڕۆن، دروشمی ئێمه دروشمی ڕاستی خه‌ڵکه، ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیش کۆتایی به‌گشت کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان دێنێت.
*وه‌کو بيستومانه له‌ماوه‌ى داهاتوودا کۆنگره‌ى ده‌به‌ستن چاوه‌رإوانى ئه‌وه ناکه‌ن وه‌ک پارته کورديه‌کانى رإۆژهه‌لآت هيچ حالاتێکى دووله‌ت بوون رإووبدات?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : وادیاره هه‌ر حیزبێکی کوردی کۆنگره ببه‌ستێت چاوه‌ڕوانی دووله‌تبوونی لێده‌کرێت، زۆربه‌داخه‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له نێۆ کورددا ڕوویداوه، که له باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چاوه‌ڕێی گۆڕانکاری سیاسی وپلان و پرۆژه‌ی تازه وه‌گه‌رخستنی حیزبه‌کان، یه‌کسه‌ر مه‌ترسی له‌تبوون له کۆنگره‌کان چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، به خۆشییه‌وه له نێۆ ئێمه‌دا ئه‌و کێشانه‌مان نییه، هه‌موو خۆمان بۆ کۆنگره ئاماده‌کردوه، واته خۆمان ئاماده کردوه بۆ ڕێک وپێکترکردنی ڕێکخستن وکۆمیته‌کان، وهه‌روه‌ها نۆیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتیمان تا کۆنگره‌ی داهاتوو، ئاماده کردنی هیندێک بریارات و بڕیارنامه‌وهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیه‌کی تازه.
*له‌سالآنى رإابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريکا برإێک پاره‌ى خه‌ياڵى بۆ به‌ديموکراتيکردنى ئێران ته‌رخان کرد له‌و پاره‌يه هيچ به‌رئێوه نه‌که‌وت?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : نه خه‌یر ئه‌و پاره وبریارانه پێش دروست بوونی ئێمه بووه، پاشان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه مانان زانیومانه زیاتر ئوپوزوسیونی ئێرانی چاوساخی ئه‌و کارانه‌یه، ئێمه‌ش بۆ ملیارد دولاریش ئاماده نابین واز له دروشم و پرینسیپی پارته‌که‌مان بێنین، با به‌و حاڵه‌و به‌بێ ئێمکانات بمێنینه‌وه به‌ڵام لای خه‌ڵکه‌که‌مان ڕاست گۆ وسه‌ربه‌رز بین، ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه له زۆر شتی دیکه.
*به‌رإێزت زۆر باس له‌وه ده‌که‌يت که‌په‌يوه‌نديتان باشه له‌گه‌ڵ پارته کورديه‌کان به‌لآم له‌رإووى مه‌يدانيه‌وه هيچ شتێک به‌ديناکرێت?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : من نازانم له ڕووی مه‌یدانییه‌وه چی شتێک کراوه تا ئێمه لێێ دوور بین و له‌گه‌ڵیان نه‌بووبین، به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی کوردستانی کێشه‌مان نییه‌و ناشمان بێت، به‌ڵام شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و کاکردنمان له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن جیاوازه وئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه، له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن نزیکایه‌تی باشمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هیندێک لایه‌نیش به‌س پێوه‌ندییه‌کی ئاساییه، ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ دواڕۆژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بنێن، ئه‌وا ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه له‌وهه‌نگاوانه به‌شداری ده‌که‌ین، و ئێمه له‌به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆشمان ئاماژه‌مان پێکردوه که هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی سیاسی که بۆ کورد هه‌ڵکه‌وێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگی پێبده‌ن، ئێمه‌ش پشتیوانی لێده‌که‌ین، وبه‌ڵام وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی خۆمان، واته ئێمه کارێک ناکه‌ین له خه‌ڵک وحیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات خۆمان به دوور بزانین.
*له‌کاتێکدا په‌يوه‌نديتان به‌هێزه له‌گه‌ڵ پارته کورديه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا په‌يوه‌نديتان هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا به‌لآم ئه‌مريکا دوو پارتى کورده خستونه‌ته ليستى تيرۆره‌وه ئێوه وه‌ک سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى هيچ کاتێک باسى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌تان کردووه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مريکيه‌کان?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ پارتێکی کوردستانی به تروریست نازانین، نازانم بۆ ده‌بێت به لایه‌نێک بوتریت تروریست که خه‌بات ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کورد چه‌کی پێ بێت بۆ پاراستنی گیانی خۆی پێی ده‌وترێ تروریست، به‌ڵام داگیرکه‌ران به پیسترین چه‌ک و ئاگر وئاسن وشکه‌نجه وڵامی کورد ده‌ده‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وان تروریست نین. حه‌تا تورکیا ساڵێک پێش له بناری قه‌ندیل کیمیایی به کار هێنا، به‌ڵام ویژدانه خه‌وتووه‌کان هه‌ر باسیشیان لێنه‌کرد، من له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر له کاره‌کانی ئه‌و ٢ حیزبه کوردستانییه ڕازی نه‌بم، پێشم وایه ئه‌و ٢ لایه‌نه به‌ریزه ده‌بێت بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که چی شێوه خه‌باتێک بۆ گه‌له‌که‌مان زیانی هه‌یه با نه‌یکه‌ن. هه‌وڵبده‌ن زیاتر سه‌رنجی جیهان بۆ پشتیوانی کێشه‌کانمان ڕاکێشن،با به‌هانه‌ی ته‌بلیغاتی خراب بۆ دوژمنانمان دروست نه‌بێت و له پێش چاوی جیهاندا به‌خرابی پێشان نه‌درێین. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که من له ئه‌مریکا و شۆێنه‌کانی دیکه ئه‌وه‌م باسکردبێت، من له دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه تا کاتی ئه‌م وتووێژه ٤ جار سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکام کردوه، هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ که‌سان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌مریکی دیدارم هه‌بووه، هه‌موو جارێکیش داوای نه‌زه‌ری منیان له‌سه‌ر پێ‌کاکا کردوه، من به سه‌راحه‌ت پێم وتوون که هیچ حیزبێکی کوردستانیم پێ تروریست نه‌بووه‌و ناشبێت، پێم وتوون فه‌رموون ئێوه به ئێمه بڵێن تا ئیستا کام حکومه‌تی داگیرکه‌ری کورد ئاماده بووه به قسه و دیالۆگ کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کورد چاره‌سه‌ر بکات، تا کورد ئاماده نه‌بوبێت و ڕه‌دی کردبێته‌وه، کورد هه‌رگیز شه‌رخواز نه‌بووه و به‌شکو شه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پاوه. به بۆچوونی من ڕۆژێکیش دێت ئه‌و هێزه کوردیانه‌ش له‌و لسیته بهێنرێنه ده‌ره‌وه، بۆ که‌س ولایه‌نێک که تۆسقالێک له سیاسه‌ت تێبگه‌ن ڕوون و ئاشکرایه، که ئه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر خاتری ڕازی کردنی لایه‌نێکی به هێزی ناتۆ بووه، نه‌ک ئه‌وه‌ی به ڕاست ئه‌و لایه‌نه کوردییه به کرده‌وه وابێت. تورکیا باس له‌وه ده‌کات با کورده‌کان واز له چه‌ک بێنن و گوایه بچنه‌وه له تورکیا به ئازادی سیاسه‌ت بکه‌ن، ئێ که‌وابێت بۆ چاوی به سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌ته‌په‌دا نایه‌ت، تا ئیستا به‌سه‌دان که‌سی له ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له شاره کورد نشینه‌کان گرتووه، ڕۆژانه به بیانووی جیاواز کاره‌سات له باکور ده‌خولقێنێت. من ئه‌و ڕاستیانه‌م له هه‌موو شۆێنێک وتووه‌و ده‌شلێم، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی خۆشمان ئاراسته‌ی شێوه خه‌باتی لایه‌نه کوردییه‌کان دڵسۆزانه کردوه، به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوه‌یه که دوژمن که‌ڵکی خرابی لێوه‌ربگرێت. له مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠ ٠ ٦ که‌له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا له ئۆتاوا ئێمه‌و چه‌ند لایه‌نیکی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به ڕه‌سمی ده‌عواتکرابووین، که له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران باس بکه‌ین، کۆبوونه‌وه‌که له چه‌ندین کانالای ته‌له‌فزۆێنی که‌نه‌دی و جیهانی بڵاو ده‌کرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی یه‌کێک له حیزبه ئازه‌رییه‌کانی بنده‌ستی ئێران ته‌وهین به سه‌رۆکی پێ‌کاکا به‌ریز ئۆجه‌لان کرد، من یه‌کسه‌ر قسه‌کانم پێبڕی وڕێگام نه‌دا درێژه به‌و قسانه‌ی بدات، و پێم وت ئێوه درێژه‌ده‌رانی ئایدولۆژیایی ئه‌تاتورک تروریستن، نه‌ک کورد.
*ئێوه چۆن ده‌رإواننه ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستان?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: ئه‌زموونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هه‌موو که‌م وکورییه‌که‌وه زۆر باشه، له پاش کۆماری کوردستان ئه‌وه بۆ دووه‌م جاره که له سه‌ر خاکی کوردستان^ کورد بۆ خۆی نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بێت، من هه‌میشه وتوومه که هه‌ریمی کوردستان وه‌ک بوخچه‌یه‌کی نه‌کرایه‌وه، واته حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی ته‌واوه به‌ڵام ڕانه‌گه‌یاندراوه، ئه‌زموونه‌کانی هه‌رێم له له ساڵی ١٩٩٤ وه تا نزیکی ٢٠ ٠ ٣ زۆر باش نه‌بووه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه له ٢٠ ٠ ٣ بۆ سه‌ره‌وه زۆر به‌ره‌و باشی چووه، زۆر کاری باشکراوه وچاوه‌رێی باشتریشیان لێده‌کرێت.
*ئه‌ى چ جۆره لێکدانه‌وه‌يه‌کتان هه‌يه بۆ تيکچونى په‌يوه‌نديه‌کانى هه‌رێم وبه‌غدا?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: تا ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم هۆکاری تێکچوونی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی ئێراقه له به‌غدا، ئه‌وانیش وه‌ک باقی ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان چاویان به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌و 3 پارێزگای باشوری کوردستاندا نایه‌ت، که ده‌بینن ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌من وئاسایشی باشی هه‌یه، ڕۆژانه کۆمپانیاو ڕیکخراوه‌کانی جیهانی سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، خه‌ریکی وه‌گه‌رخستنی وزه‌و سه‌رمایه‌کانن له کوردستان، ئه‌مانه هه‌موو بوونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له به‌غداوه بڕوبیانوو به کورد بگرن. یا جاری وایه ده‌بیسینه‌وه گوایا داواکاری ئه‌وه‌ن که هیزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، به‌ڵام بۆخۆیان له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا تازه هێزی عه‌شایری سه‌حوه دروست ده‌که‌ن. به کورتی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه که با چیدیکه کورد له باشوری کوردستان بیر له بنیادنانه‌وه‌ی ئێراقێ نۆی که به‌و شێوه‌و شکڵ کورد ده‌یهه‌وێ نه‌یکه‌نه‌وه، چوون هه‌رگیز ئه‌و ئێراق وئێرانه‌ی ئێمه‌ی کورد خه‌یاڵی پیوه‌ده‌که‌ین نابێت و ناکرێت، له‌به‌ر هۆکاری فه‌رهه‌نگی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه.
باشتر وایه تێکۆشه‌ران ولێهاتووانی کوردستانی وبه‌ڕیزانی حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له هه‌وڵی به جیهانی کردن و له‌وه زیاتر ناساندنی کوردستان بن، زیاتر کوردستان خۆی ئاماده بکات بۆ ئه‌گه‌ری هه‌رکاتی جیابوونه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له ئێراق. واته هه‌وڵبدرێت کوردستان به وڵاتێکی ئارام وئاشتی ودیمۆکراتی و په‌یڕه‌وی له یاساکانی مافی مرۆڤ بناسرێت. من هه‌میشه وتوومه‌و ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که کوردستان وه‌ک وڵاتێکی ئاماده‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی واته وه‌ک بوخچه‌یه‌کی نه‌کراوه‌یه، هیوادارم کاتێک ئه‌و بوخچه‌کرایه‌وه وه‌ک بوخچه‌که‌ی کۆسۆڤۆ بێت.
*کاک عارف بريار بوو له‌هه‌ولير کۆنفرانسێکى نه‌ته‌وه‌يى سازبکرێت بۆ ئه‌وه‌ى داوا له‌په‌که‌که بکه‌ن چه‌ک دابنێت به‌رإێزت وه‌ک سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى چۆن ده‌رإواننه به‌ستنى ئه‌م جۆره کۆنفرانسه?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: دیاره له‌سه‌ر ئه‌م کونفرانسه‌و مه‌به‌سته ئاشکرا‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه شتێکی ڕه‌سمی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، بێجگه له‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس ده‌کرا، بۆچوونی من له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه به‌م دوو شێوه‌یه،
1.ئه‌گه‌ر کۆنفرانسێک بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی وله پایته‌ختی باشوری کوردستان ببه‌سرێت، بۆ شرۆڤه کردن ولێدوان له‌سه‌ر شێوه‌ی سیاسه‌تکردنمان له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران وله ئاست سیاسه‌تی جیهانیشدا، ئه‌وه ئه‌رکێکی زۆر زۆر پیرۆز و پێویسته.
2. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه له سه‌ر خواستی هه‌ر یه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بێت، به مه‌به‌ستی پلانی داریژراوی خۆیان بۆ چه‌ککردنی لایه‌نێک یا چه‌ند لایه‌نێکی کوردی، به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و دۆڕاندنێکی دیکه‌ی کوردییه که به ده‌ستی خۆمان جارێکی دیکه له مێژوودا خۆمان له‌که‌دار ده‌که‌ینه‌وه، و که‌م توانایی و دۆڕاندنی سیاسیمان له جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه. ده‌بێت ئێمه‌ی کورد له‌و بواره‌دا زۆر هۆشیاربین، ئه‌وه‌ی که له درێژایی مێژوودا دوژمن به سه‌ریدا هێناوین ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه‌و میژووش پشتیوانیمان لێده‌کات، به‌ڵام هیندێک پلان و موئامه‌ره‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه که ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان ئه‌نجامی بده‌ین و واژۆی بکه‌ین زۆر مه‌ترسیداره،و هیچ حکومه‌ت ولایه‌نێکی جیهانیش نایه‌ن باره لاره‌که‌مان بۆ ڕاست که‌نه‌وه چوون ئه‌وه کرده‌وه‌ی خۆمان بووه.
*کاک عارف زۆرجار داوا له‌په‌که‌که و په‌ژاک ده‌کرێت چه‌ک دابنێنن ياخود بچنه‌وه وولآتى خۆيان?تۆ چۆن سه‌يرى ئه‌م قسه‌يه ده‌که‌يت?
له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: با سه‌ره‌تا به‌وه وڵامت بده‌مه‌وه که ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هێزێکی چه‌کدار نین و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا له‌به‌ر هیندێک هۆکاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی باوه‌ڕمان به خه‌باتی چه‌کداری نییه، به‌ڵام من هه‌روه‌ک له وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌ت ئاماژه‌م پێ‌کرد که تورکیا باس له‌وه ده‌کات با کورده‌کان واز له چه‌ک بێنن و گوایه بچنه‌وه له تورکیا به ئازادی سیاسه‌ت بکه‌ن، خۆ ئیستا له باکوری کوردستان هێزێکی سیاسی دوور له چه‌کدار و جێگایی ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێتی و ئوروپا‌و جیهاندا به ناوی ده‌ته‌په هه‌یه، که سه‌رۆکی وڵاته‌یه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به ڕه‌سمی سه‌ردانی کردون، ئێ که‌وابێت بۆ چاوی به پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌ته‌په‌دا نایه‌ت، بۆ تا ئیستا به‌سه‌دان که‌سی له ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له شاره کورد نشینه‌کان ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان کردوه، بۆ ڕۆژانه به بیانووی جیاواز کاره‌سات له باکور ده‌خولقێنێت. ئه‌مانه ده‌یسه‌لمێنن که تۆی کورد به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیان بیت ئه‌وان به ترس وکوشتن به‌ندیکردن وڵامت ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن با کورد چه‌کدابنێت با بێن ئه‌ڵته‌رناتیڤی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وبه چاودێری ڕێکخراوه ئاشتییه‌کانی جیهانی ببینه‌وه، که ئه‌منیه‌تی پاراستنی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی تێدابێت، جا ئه‌و کات من پێم وانییه که کوردیش ئه‌وه ڕه‌دکاته‌وه هه‌ر کاتێک کورد ئه‌وه‌ی ڕه‌دکرده‌وه ئه‌و کات ده‌وترێ حه‌ق به ئێمه‌ی کورد نییه.