پیرۆز بێت یه کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.
پ.س.ک
کرێکاران و زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان :
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ^ یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له ئێوه‌ی کرێکار وزه‌حمه‌ت کیشی وڵات داگیرکراوی کوردستان پیرۆزده‌کات.
پیرۆز بێت یه کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.
کرێکاران و زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان :
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ^ یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له ئێوه‌ی کرێکار وزه‌حمه‌ت کیشی وڵات داگیرکراوی کوردستان پیرۆزده‌کات.
کرێکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه مڕۆژه به شه کاوه‌وه یاد ده‌که‌نه‌وه،پۆل پۆل به پلاکارت و سیمبولی تایبه‌تی خۆیان ده‌رژێنه شه‌قامه‌کان بۆ بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاری یه‌کانی خۆیان وه‌ک که‌م کردنه‌وه‌ی کاتی ئیش کردن،زیادکردنی بوجه‌ی ڕۆژانه‌یان، به‌ڵام مخابن کاتێک کرێکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بیانه‌وێ له‌م ڕۆژه‌دا کێشه‌ی خۆیان به خۆپێشاندان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران وسه‌رمایه دارانی سه‌ربه ڕێژیمی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌رببڕن،به گرتن ولێدان پێشوازیان لێ ده‌کرێت وبه تاوانی تێکدانی ئاسایشی وڵات به‌ند ده‌کرێن وسزایان بۆدهبڕێتهوه.
هۆی سه‌ره‌کی جیاوازی نێوان کرێکارانی کوردستان وجیهان زۆر زه‌ق و به‌رچاوه، ئه‌ویش نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه له کوردستان،
کرێکارانی جیهان که خاوه نی وڵاتی خۆیانن وبه پشتیوانی یاسای وڵاتیش سه‌ندیکای خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له کوردستانی داگیرکراوی ئێمه به هۆی نه‌بوونی سه‌ندیکایه کی تایبه‌ت وئازاد بۆ پشتگیری کردن له مافه‌کانی کرێکاران،هه‌روه‌ها به شێوه‌یه کی بێبه‌رنامه‌یی له حکومه‌تی ئیستای داگیرکهروحاکم له خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،کرێکارانی کورد ڕۆژانه له‌گه‌ڵ دژوارترین کار له پێناو به خێۆ کردنی ماڵ و مناڵیان و به بوجه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌ره‌و ڕون،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان^ له‌و باوه‌ڕه‌دایه وبێوچان خه‌باتیشی بۆ ده‌کات که ! ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ ئاسوده‌ی ودابین کردنی یاسای هه‌مه ڕه‌نگه له کوردستان دا، که بتوانێ مافی کرێکاران وهه موو چین وتۆێژه کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری به دی بێنی! ده‌وڵه‌تی دیمۆکراتی هه ڵبژێراوی خه‌ڵکه.
زۆرپێوهیسته که هه‌مووچین وتۆێژهکانی کوردستان وبه تایبه‌ت چینی کرێکاران،ههمووههول وتێکۆشانی خه‌باتیان ته‌رخان بکه‌ن له پێناو به ده‌ست هێنانی ده‌وڵه تی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
باهه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ ویه‌ک شوعار،خه‌بات بکه‌ین له پێناو ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی فره حیزبی وهه ڵبژێراوی خه‌ڵک،بۆ ئه وه ی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه‌مان له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆماندا بحهسێینهوهوکۆتایی به ژیانی بن ده‌ستی وچه‌وساندنه‌وه بێت،
جارێکی دیکه ڕۆژی یه‌کی مای، ڕۆژی زه‌حمه‌ت کێشانی جیهان و ڕۆژی یه کسانی مافی به‌رامبه‌ری و یاسای دروست بۆ کرێکاران، له کرێکارانی جیهان به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی پیرۆز بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
یه‌کی مای 2006 ، به‌رامبه‌ر به 10 ی بانه‌مه‌ڕی 2706 ی کوردی.
2006-07-19 15:58:08
18 ساڵ و 4 مانگ و 7 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه