شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

وتاری عارف باوه‌جانی بۆ کۆنفرانسی بیسته‌می کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ واشنگتۆن ئه‌مریکا.

وتاری عارف باوه‌جانی بۆ کۆنفرانسی بیسته‌می کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ واشنگتۆن ئه‌مریکا.

له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ ئه‌مریکا،به‌‌ڕێزان نۆێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم کاک دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی و کاک دوکتۆر موحه‌ممه‌د ئیحسان، به‌‌ڕێزان نۆێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان هه‌موو لایه‌کتان به‌ خێر بێن،





کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو و دوور له‌‌‌ نیشتمان و به‌‌‌شدارانی هێژا،
خوشک و برایانی به‌‌‌ڕێز له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا،به‌‌‌ڕێزان نۆێنه‌‌‌رانی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم کاک دوکتۆر که‌‌‌مال که‌‌‌رکوکی و کاک دوکتۆر موحه‌‌‌ممه‌‌‌د ئیحسان، به‌‌‌ڕێزان نۆێنه‌‌‌رانی پارت ولایه‌‌‌نه‌‌‌ کوردستانییه‌‌‌کان هه‌‌‌موو لایه‌‌‌کتان به‌‌‌ خێر بێن،

سه‌‌‌ره‌‌‌تا له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خۆم و سه‌‌‌رجه‌‌‌م هاوبیرانم له‌‌‌ پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌، پیرۆزبایی گه‌‌‌رمی کۆنفرانسی بیسته‌‌‌یه‌‌‌م ئاراسته‌‌‌ی گشت خوشک وبرایانی ئه‌‌‌ندام له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد ده‌‌‌که‌‌‌ین، هیوای کۆنفرانسێکی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو پڕ ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتان بۆ به‌‌‌ ئاوات ده‌‌‌خوازین، جێی خۆیه‌‌‌تی که‌‌‌ سوپاسی گه‌‌‌رمتان ئاراسته‌‌‌ بکه‌‌‌ین که‌‌‌ له‌‌‌ نێوان کۆنفرانسی 18 تا 20 هه‌‌‌وڵێکی زۆرتان داوه‌‌‌ بۆ لێک نزیک کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پارته‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، هیوادارام که‌‌‌ له‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ دڵسۆزانه‌‌‌تان به‌‌‌رده‌‌‌وام بن و زیاتر کاری له‌‌‌سه‌‌‌ر بکه‌‌‌ن، من خۆم به‌‌‌ خۆشحاڵ ده‌‌‌زانم که‌‌‌ بۆ جاری سێیه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ کۆنفرانسی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌شداری ده‌‌‌که‌‌‌م، واته‌‌‌ له‌‌‌ کۆنفرانسی ڕێکخراوێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کوردستانی به‌‌‌شداری ده‌‌‌که‌‌‌م که‌‌‌ له‌‌‌ بواری هزری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هاوبیری ته‌‌‌واوی خۆمان وه‌‌‌ک پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی یان ده‌‌‌زانم .

ناوی بابه‌‌‌ت / ئه‌‌‌رکی کوردستانیان له‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات.

کوردستانیانی وڵات و خاک داگیرکراو،
مێژووی ڕووداوه‌‌‌کانی جیهان له‌‌‌ کۆن و نۆێدا فێرمان ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ چاک و خراپییه‌‌‌کان چی بوون و ده‌‌‌بێت چ بکرێت بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ڕووداوانه‌‌‌ نۆی ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌، زۆر دور نه‌‌‌بینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ مێژوو ده‌‌‌بینین واته‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌م 20 ساڵه‌‌‌ی ئاخردا چه‌‌‌ندین گۆڕانکاری گه‌‌‌وره‌‌‌ی جیهانی پێشهاتوون‌، له‌‌‌ ڕوخانی دیواری به‌‌‌رلین و تێک چونی یه‌‌‌کێتی سۆڤیه‌‌‌تی پێشو، و دروست بوونی چه‌‌‌ندین وڵات له‌‌‌و یه‌‌‌کێتیه‌‌‌دا و دروست بوونی چه‌‌‌ندین وڵات له‌‌‌ یوگسلاڤیای پێشوو، ڕوخانی 2 ڕیژیمی دیکتاۆر له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ناڤین وه‌‌‌ک ئه‌‌‌فغانستان و ئێراق و چه‌‌‌نددین گۆڕانکاری دیکه‌‌‌، ئه‌‌‌مانه‌‌‌و زۆر ڕووداوی دیکه‌‌‌ی گرنگ که‌‌‌ ڕۆژانه‌‌‌ ده‌‌‌بینین و ده‌‌‌بیسین ، که‌‌‌ خاڵه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و لایه‌‌‌نه‌‌‌نانه‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی کاری دیپلوماتی و دروست کردنی لۆبی تایبه‌‌‌تی یه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بینرێن،ده‌‌‌بینین زۆر له‌‌‌و نه‌‌‌ته‌‌‌وانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌دا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی جوراو جۆر وه‌‌‌ک لۆبی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی توانیویانه‌‌‌ پشتیوانێکی به‌‌‌ هێز بن بۆ وڵات و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌که‌‌‌یان، کاتێک ئاورێک له‌‌‌ بیره‌‌‌وه‌‌‌رییه‌‌‌کانی جیمس بیکه‌‌‌ر وه‌‌‌زیری پێشوی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ساڵی نه‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌یته‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌وێدا جیمس بیکه‌‌‌ر باس له‌‌‌ زیره‌‌‌کی لۆبی عه‌‌‌ره‌‌‌بی ده‌‌‌کات له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ له‌‌‌ وڵاتێکی وه‌‌‌ک ڕوسیادا چه‌‌‌نده‌‌‌ چالاک بوون، و هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ نێۆ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ڕوسیادا هه‌‌‌وڵی ئه‌‌‌وه‌‌‌یان داوه‌‌‌ له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی کاری دیلوماتییه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ندین جار وڵاتی ڕوسیا له‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانێتی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌مریکا بۆ لێدانی ئێراق و ده‌‌‌رکردنی له‌‌‌ کوه‌‌‌یت په‌‌‌شیمان بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، یا ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئاورێک له‌‌‌ مێژوی جوله‌‌‌که‌‌‌کان ده‌‌‌ده‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌یان ساڵ پێش دروست بوون ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌یان و ئیستاش به‌‌‌رده‌‌‌وام چه‌‌‌ندین لۆبی گرنگ و ئه‌‌‌نیستۆی یان له‌‌‌ جیهاندا هه‌‌‌یه‌‌‌، که‌‌‌ توانیویانه‌‌‌ نفوز بکه‌‌‌نه‌‌‌ ناو په‌‌‌رله‌‌‌مان و پۆسته‌‌‌ گرنگه‌‌‌کانی جیهانی بۆ کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پشتیوانی جیهانی له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندی به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانی تایبه‌‌‌ت بۆ وڵاته‌‌‌که‌‌‌یان، یا لۆبی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووانه‌‌‌ی ئه‌‌‌رمه‌‌‌نییه‌‌‌کان له‌‌‌ چه‌‌‌ندین وڵاتی جیهانه‌‌‌وه‌‌‌، کارێکی وای کرد که‌‌‌ هه‌‌‌م ئه‌‌‌مریکا وهه‌‌‌م جیهان قه‌‌‌تڵ و عامی ئه‌‌‌رمه‌‌‌نییه‌‌‌کانیان به‌‌‌ جینۆسایدی جیهانی بناسانێنن و تورکیایان به‌‌‌ ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری سه‌‌‌ره‌‌‌کی ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ بناسێنن.
به‌‌‌ڵام مخابن ده‌‌‌کرێت بڵێێن که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ی کورد تا ئیستا نه‌‌‌مان توانیوه‌‌‌ لۆبی یه‌‌‌کگرتوومان هه‌‌‌بێت، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش بۆته‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ زۆر کێشه‌‌‌ی دێرن و هه‌‌‌نووکه‌‌‌یشمان به‌‌‌ هه‌‌‌ڵپسێراوی بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌،
هه‌‌‌ر له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی 30 ساڵ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئیستاش کۆچی ناچاری کوردان بۆ هه‌‌‌نده‌‌‌ران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌‌و پۆل پۆڵ له‌‌‌وڵاتانی جیاوازی جیهان ده‌‌‌گیرسێنه‌‌‌وه‌‌‌‌، به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ ساڵی نه‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌کان بۆ سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ژماره‌‌‌ی کورد له‌‌‌ هه‌‌‌نده‌‌‌ران به‌‌‌ره‌‌‌و زیادبوونێکی زۆر ڕۆشتووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام جارێکی دیکه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ بڵێین مخابن له‌‌‌ مه‌‌‌ڕ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیی ساردی پارت و لایه‌‌‌نه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کتری له‌‌‌ ناوه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستان ته‌‌‌سیری خۆی له‌‌‌سه‌‌‌ر کوردانی په‌‌‌ڕیوه‌‌‌ی دووره‌‌‌ وڵاتیش داناوه‌‌‌ و ساردی له‌‌‌ نێۆ ئه‌‌‌وانیش دروست کردوه‌‌‌،ئه‌‌‌مه‌‌‌ش بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌تا ئسیتا له‌‌‌ دامه‌‌‌زراندنی لۆبی یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌ی کوردی له‌‌‌ هه‌‌‌نده‌‌‌ران دوا بکه‌‌‌وین،

به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌و مانا نییه‌‌‌ که‌‌‌ کورد له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ هیچ کارێکی نه‌‌‌کردبێت، بێگومان تێکۆشانی کوردانی هه‌‌‌نده‌‌‌ران زۆر کێشه‌‌‌ی کوردی گه‌‌‌یاندووه‌‌‌ته‌‌‌ نێۆ دام و ده‌‌‌زگاکانی جیهانی و داوای پشتگیری بۆکراوه‌‌‌، له‌‌‌ نێۆ سه‌‌‌دان کاری سه‌‌‌رکه‌‌‌و توودا ده‌‌‌توانین ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌نموونه‌‌‌ی 2 کاری یه‌‌‌کگرتووی کوردانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌م که‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوی باشی به‌‌‌ده‌‌‌ستی هێنابێت، یه‌‌‌کێک ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ کاتی ده‌‌‌رکردنی بڕیاری په‌‌‌رله‌‌‌مانی تورکیا بۆ هێرش کردنی حکومه‌‌‌تی تورکیا بۆ سه‌‌‌ر باشوری باکوری کوردستان که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری وڵاتانی جیهان کوردان ڕاپه‌‌‌ڕین و داوای به‌‌‌ ده‌‌‌نگه‌‌‌وه‌‌‌ هاتنی جیهانیان کرد له‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ی وڵاتی تورکیا،
دووه‌‌‌م کاتێک که‌‌‌ کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی له‌‌‌ سێداره‌‌‌دانی بۆ 2 ڕۆژنامه‌‌‌وانی بێتاوانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، به‌‌‌ڕێزان کاک عه‌‌‌دنان حه‌‌‌سه‌‌‌نپور و هیوابوتیمار بڕیوه‌‌‌، به‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و توانایی کورده‌‌‌کانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌و کێشه‌‌‌یه‌‌‌ گه‌‌‌یشته‌‌‌ نێۆ گشت ودام و ده‌‌‌زگاکانی میدیا و ڕاگه‌‌‌یاندنی جیهانی و کاری زۆریان بۆ کرا، تا ئیستا چه‌‌‌ندین خه‌‌‌ڵاتی ڕێکخراوه‌‌‌کانی ڕۆژنامه‌‌‌وانی بێسنور و ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنیان پێدراوه‌‌‌.

دۆژمنانی ئێمه‌‌‌ی کورد زۆر زه‌‌‌ربه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌یان لێداوین و به‌‌‌رده‌‌‌وامیش ئه‌‌‌و زه‌‌‌ربانه‌‌‌مان لێده‌‌‌ده‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام دوژمنامان زۆر زیره‌‌‌کانه‌‌‌و به‌‌‌ جۆرێک ئه‌‌‌و کارانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ بیریش له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ چۆن بتوانن له‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌کانی جیهانی پاساوی بۆ بهێنه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ده‌‌‌بێت ببێته‌‌‌ وانه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ ئێمه‌‌‌ی کورد له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ که‌‌‌ چۆن بتوانین فرت و فێڵی دوژمنان به‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌و فاکاتاوه‌‌‌ به‌‌‌ جیهان بناسێنین، هه‌‌‌ر ئیستا له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان یا کوردستانی بنده‌‌‌ستی ئێران که‌‌‌ پێک هاته‌‌‌ی 11تا 13 ملۆێن کورده‌‌‌و دووه‌‌‌مین به‌‌‌شی مه‌‌‌زنی کوردستانی داگیرکراوه. به‌‌‌ ده‌‌‌یان ڕووداوی ناخۆش ڕۆژانه‌‌‌ ڕوو به‌‌‌ ڕووی ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ پڕمه‌‌‌ترسیدارانه‌‌‌ ڕوو به‌‌‌ ڕووی کۆمه‌‌‌ڵگای ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان کراوه‌‌‌ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌وادی موخه‌‌‌ده‌‌‌راته‌‌‌ له‌‌‌ نیۆ لاوانی ئه‌‌‌م نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ وڵاتداگیرکراوه‌‌‌دا‌، که‌‌‌ پیاوانی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌‌‌ ئاشکرا له‌‌‌ نێۆ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ و شۆینی کاری ڕۆژانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ خۆرای وهیچ مه‌‌‌به‌‌‌له‌‌‌غێکی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و مه‌‌‌واده‌‌‌ پڕ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌ له‌‌‌ نێۆ لاوانی کورددا بڵاو ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی شۆردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بیرو هزری ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌دان،له‌‌‌ وڵامی هیدنێک کوردیی ناوخۆی ئێران و چه‌‌‌ندین ده‌‌‌نگی ناڕازی له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات بۆ ڕاگرتنی ئه‌‌‌و پرۆسه‌‌‌ قڕکردن و له‌‌‌ به‌‌‌یندانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک، پاساویان ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ گوایا کێشه‌‌‌ی مه‌‌‌وادی موخه‌‌‌ده‌‌‌رات کێشه‌‌‌یه‌‌‌کی جیهانییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ئێمه وه‌‌‌ک حکومه‌‌‌تی ئێران ‌ڕیشه‌‌‌که‌‌‌ن ناکرێت، یا گرتن و کوشتنی که‌‌‌سانی هه‌‌‌ڵسوڕ له‌‌‌ بواره‌‌‌کانی مافی مرۆڤی کورده‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کات به‌‌‌ به‌‌‌هانه‌‌‌ی به‌‌‌ جاسوس بوونی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بۆ وڵاتانی دیکه‌‌‌،
دوژمنان و داگیرکه‌‌‌رانی وڵاتی ئێمه‌‌‌ی کورد ڕۆژانه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌ک نزیک ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ ته‌‌‌واوی سه‌‌‌رقاڵی قه‌‌‌تڵ و عام و ئاسیمیلاسیۆنی کوردستانن، به‌‌‌ڵام ده‌‌‌کرێت جارێکی دیکه‌‌‌ بڵێین که‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ کوردیش به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی دوژمنامان مان ڕۆژانه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک داده‌‌‌بڕێن و سه‌‌‌رقاڵی یه‌‌‌کتر شکاندنه‌‌‌وه‌‌‌ین.

زۆر پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ کوردستانیانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی دروست کردنی لۆبی یه‌‌‌کگرتووی کوردی بن و بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بتوانن له‌‌‌ کاناڵی جیاوازه‌‌‌وه‌‌‌ خۆیان بگه‌‌‌یه‌‌‌نه‌‌‌ نێۆ ڕێکخراوه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداره‌‌‌کانی جیهانی، زۆر گرنگه‌‌‌ بیریک له‌‌‌ خۆمان بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ باش بزانین که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ سه‌‌‌ر ئێمه‌‌‌ی کورد‌دا هاتووه‌‌‌ هیچی له‌‌‌ ڕووداوه‌‌‌کانی ئه‌‌‌رمه‌‌‌نیاو جوله‌‌‌که‌‌‌کان که‌‌‌متر نه‌‌‌بووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام بۆ ده‌‌‌بێت ڕووداوه‌‌‌کانی ئه‌‌‌وان و سه‌‌‌دان نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی دیکه‌‌‌ به‌‌‌ جیهانی بکرێت به‌‌‌ڵام ڕووداوه‌‌‌ کاره‌‌‌سات ئاوه‌‌‌ره‌‌‌کانی ئێمه‌‌‌ هێشتا بۆ کورد وه‌‌‌ک کاره‌‌‌سات ناسراوه‌‌‌، مه‌‌‌گه‌‌‌ر ڕووداوه‌‌‌کانی باشوری کوردستان وه‌‌‌ک ئه‌‌‌نفال جینوساید و هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌، ڕووداوه‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان قاڕنێ و قڵاتان، کیماباران کردنی ده‌‌‌یان ناوچه‌‌‌ی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان وه‌‌‌ک سه‌‌‌رده‌‌‌شت، کرماشان، بانه‌‌‌ کوشتن و به‌‌‌ندی کردنی هه‌‌‌زاران مرۆڤی ئازادی خواز و زۆر کاره‌‌‌ساتی دیکه‌‌‌ی مێژووی و، هاوکات ناوچه‌‌‌کانی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان شایه‌‌‌تی ده‌‌‌یان کاره‌‌‌ساتی جینوسایدی به‌‌‌ ناوبانگن، وه‌‌‌ک ڕووداوه‌‌‌کانی نه‌‌‌ورۆزانه‌‌‌ی قامیشلۆ و دیار به‌‌‌کر،
بۆ دروست بونی ئه‌‌‌و لۆبه‌‌‌و هیوایه‌‌‌ک بۆ ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ جێی خۆیه‌‌‌تی که‌‌‌ حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان ناڕاسته‌‌‌و خۆ پاڵپشتی سه‌‌‌ره‌‌‌کی دروست بونی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ لۆب و ڕێکخراوه‌‌‌ سه‌‌‌رتاسه‌‌‌رتته‌‌‌ کوردستانیانه‌‌‌ بن، له‌‌‌ بواره‌‌‌کانی سیاسی و مادی بێت پشتگیری باشی بکه‌‌‌ن وگرنگی زۆر بۆ دروست بوونی یه‌‌‌کگرتووی کورد له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ بێت.
کارکردنی ئێمه‌‌‌ی کورد له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دام و ده‌‌‌زگاکانی جیهانی زۆر پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ دور بێت له‌‌‌ به‌‌‌ کارهێنانی وشه‌‌‌ی عاتفی وبه‌‌‌ کار هێنانی وشه‌‌‌ی تووند و تیژ له‌‌‌سه‌‌‌ر داگیرکه‌‌‌ران، پێیویسته‌‌‌ ئێمه‌‌‌ی کورد به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زانستی وفاکتایی داواکانمان بگه‌‌‌یه‌‌‌نینه‌‌‌ نێۆ په‌‌‌رله‌‌‌مان ودام و ده‌‌‌زگاکانی جیهانی وبتوانین به‌‌‌ فاکتاو دۆکۆمێنیتی دروسته‌‌‌وه‌‌‌ پشتیوانی بۆ ئه‌‌‌و ڕوداونه‌‌‌ وه‌‌‌ده‌‌‌ست بێنین، یا ڕووداوه‌‌‌کانی پێشترمان به‌‌‌ جیهانی بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌،
نموونه‌‌‌ی به‌‌‌رچاوی کاری باش و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووی نۆی که‌‌‌ من بۆ خۆم دۆێنی به‌‌‌ چوی خۆم بینیم، سیمیناری دۆێنێ تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ ماده‌‌‌ی 140 ی ناوچه‌‌‌دابڕاوه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕیزانی ئه‌‌‌نیستۆی کوردی له‌‌‌ واشنگتۆن له‌‌‌ هؤڵی کۆنگرێسی ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو، به‌‌‌ ڕاستی زۆر جێگه‌‌‌ی خۆشحاڵی بوو که‌‌‌ به‌‌‌شدارانی به‌‌‌ریز، چ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ کورد نین و چ به‌‌‌ ڕیزانی به‌‌‌شدار له‌‌‌ لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زانستی و ئاکادیمی، توانیان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زانستی وبه‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌وه‌‌‌ ‌کوردستانی بوونی که‌‌‌رکوک و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی داگیرکه‌‌‌ران به‌‌‌ به‌‌‌شداران بسه‌‌‌لمێنن،

جا ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌بێت ببێته‌‌‌ وانه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ ئاینده‌‌‌ی شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌مان که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان کرده‌‌‌وه‌‌‌ی پڕ مه‌‌‌ترسی ڕوو به‌‌‌ڕوو ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌، یه‌‌‌کێک له‌‌‌و شارانه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک که‌‌‌رکوک له‌‌‌ ئاینده‌‌‌دا دووچاری کێشه‌‌‌ی زۆر له‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌تر ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ میت و مخابراتی وڵاتان داگیرکه‌‌‌ر دزه‌‌‌ی تێدا ده‌‌‌که‌‌‌ن پارێزگای ئورومییه‌‌‌، که‌‌‌ مخابن بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ میدیای داگیرکه‌‌‌ران میدیا و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی کوردستانیش له‌‌‌ باتی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ پارێزگای ئورومیه‌‌‌ی ناو ببه‌‌‌ن به‌‌‌ ئازه‌‌‌ربایجانی ناو ده‌‌‌به‌‌‌ن و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ خۆمان بزانین گه‌‌‌وره‌‌‌ترین به‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌یده‌‌‌ین به‌‌‌ نه‌‌‌یارانمان، حکومه‌‌‌تی به‌‌‌عسی له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارێتی خۆیدا ناوی که‌‌‌رکوکی به‌‌‌ ته‌‌‌ئمیم ده‌‌‌هێنا، به‌‌‌ڵام خه‌‌‌ڵکی کوردستان وڕاگه‌‌‌یاندنی کوردی هه‌‌‌ر ناوی که‌‌‌رکوک یان بۆ به‌‌‌ کار ده‌‌‌هێنا،
وه‌‌‌ک به‌‌‌شێک له‌‌‌ ئێوه‌‌‌ی به‌‌‌ریز له‌‌‌وه‌‌‌ ئاگادارن که‌‌‌ له‌‌‌ له‌‌‌ نێۆ خاکی ئورومییه‌‌‌ی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان به‌‌‌ پێی ڕووداوه‌‌‌کانی مێژو به‌‌‌شێک له‌‌‌ دانیشتوانی ناو شار تورکی ئازه‌‌‌رین واته‌‌‌ له‌‌‌ نێوان 20 تا 30 % دانیشتوانی ئورومیه‌‌‌ ده‌‌‌بن، هه‌‌‌ر له‌‌‌ ئیستاوه‌‌‌ که‌‌‌ هیچ گۆڕانکارییه‌‌‌ک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا نه‌‌‌بووه‌‌‌، میتی تورکیا کاری خۆی کردوه‌‌‌و ده‌‌‌یان فاکتاو دوۆکومێنتی ده‌‌‌ست دروستی بۆ ئازه‌‌‌ریه‌‌‌کان دروست کردوه‌‌‌،

زۆر گرنگه‌‌‌ که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ کوردیش له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و به‌‌‌شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ش به‌‌‌ خۆماندا بچینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ و چه‌‌‌ندین شاری دیکه‌‌‌ و کێشه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ پێوییستمان به‌‌‌ کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ڵگه‌‌‌و دۆکۆمێنتی مێژووی هه‌‌‌یه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت هه‌‌‌وڵی یه‌‌‌کگرتووانه‌‌‌ی بۆ بده‌‌‌ین.

ئه‌‌‌گه‌‌‌ر لێره‌‌‌دا ئیزنم بده‌‌‌ن که‌‌‌ داواکارییه‌‌‌ک بخه‌‌‌مه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ست ئێوه‌‌‌ی هێژا و ئه‌‌‌ندامانی کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد، سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی تازه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژێردراوی ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌ که‌‌‌ سبه‌‌‌ینێ هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرین ئه‌‌‌ویش ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد به‌‌‌ره‌‌‌و ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان زیاتر چالاک بکه‌‌‌ن، چون کێشه‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست ئیستا زیاتر ڕوی له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌، تکایه‌‌‌ دڵسۆزانه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن بۆ جۆره‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌ک نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ نێوان پارته‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، که‌‌‌ مخابن بۆ خۆتان ئاگادارن له‌‌‌م 2 ساڵه‌‌‌ی ئاخریدا لێکدابڕانێکی زۆر ڕوییداوه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش نائۆمێدییه‌‌‌کی تا ڕاده‌‌‌یه‌‌‌ک خستووه‌‌‌ته‌‌‌ نێو دڵی خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌،
ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ پێشنیارێکی ئێوه‌‌‌ وهه‌‌‌ر کوردێکی دڵسۆز ده‌‌‌بین بۆ له‌‌‌ یه‌‌‌ک نزیک کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پارته‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و یه‌‌‌کده‌‌‌نگی کورد له‌‌‌ جیهاندا، هاوکات وه‌‌‌ک پ س ک پێشنیاری دروست بوونی به‌‌‌ره‌‌‌ یا کۆنگره‌‌‌ی هاوکاری یا په‌‌‌رله‌‌‌مانی کاتی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان له‌‌‌ تاراوگه‌‌‌ جارێکی دیکه‌‌‌ ده‌‌‌خه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ڕوو، که‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی پارته‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان بتوانن یاسایه‌‌‌کی کاتی بۆ ئیداره‌‌‌کردنی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان بۆ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی کاتی له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌‌‌ بکه‌‌‌ن،
واته‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌گه‌‌‌ری ڕوخانی ئه‌‌‌و ڕێژیمه‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان له‌‌‌ زۆر کرده‌‌‌وه‌‌‌و ڕووداوی ترسناک دوور خرێته‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌و یاسا کاتییه‌‌‌ بتوانێ تا کاتێک زه‌‌‌مئنه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ڵبژاردنێکی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری دروست ده‌‌‌بێت، کاروباری کوردستان وئه‌‌‌موال و ژیانی خه‌‌‌ڵک ببارێزرێت،

هه‌‌‌ر شه‌‌‌کاوه‌‌‌ بێت خه‌‌‌بات بۆ کوردستانێکی سه‌‌‌ربه‌‌‌خو و دیمۆکرات،

سوپاس بۆ گۆێگرتنتان،.

پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان www.psk2006.org
2008-05-08 11:53:29

16 ساڵ و 6 مانگ و 10 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©