ناوبراو ڕاوێژکاری سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کۆنگریسی ئه‌مریکی یه. سه‌رپه‌ره‌ستی لابێکی تایبه‌تییه له کۆنگریس،
له درێژه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌ڕێز کاک عارف له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕۆژی 4 شه‌ممه 24ی گوڵانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 14ی مای 2008، به‌ڕێز کاک عارف له سه‌ر کاتی دیاری کراوی پێشووتر سه‌ردانی کۆنگریسی ئه‌مریکی کرد و چاوی به به‌ڕێز ژۆشا لانیدۆن که‌وت زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازی له کاک عارف کرا،
ناوبراو ڕاوێژکاری سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کۆنگریسی ئه‌مریکی یه. سه‌رپه‌ره‌ستی لابێکی تایبه‌تییه له کۆنگریس، له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا که به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌که داخراو تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به گشتیی زۆر مهسلهو بابه‌تی گرنگی پێوه‌ندی دار به ئایندهی کورد له ئێران باس کرا،
له به‌شی ئاخری کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن به‌رێز ژۆشا پێشنیاری ئه‌وه کرا که پێوه‌ندی نێوان کاروباری ڕێکخراوی ئه‌و بۆ کۆنگرێس له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رده‌وام بێت.
به پێی ئه‌و زانیارییانه به‌رد ده‌ست سایتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتووه که بۆ چه‌ند مانگی دیکه دووباره به‌ریز کاک عارف بانگهێشتنی واشنگتۆن ده‌کرێته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . www.psk2006.org
2008-05-08 11:34:24
16 ساڵ و 6 مانگ و 11 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان