شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

له‌ باڵه‌خانه‌ی ڕه‌یبێرنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ واشنگتۆن سیمینارێک له‌ سه‌ر ماده‌ی 140 به‌‌ڕێوه‌ چوو،

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
له‌ باڵه‌خانه‌ی ڕه‌یبێرنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ واشنگتۆن سیمینارێک له‌ سه‌ر ماده‌ی 140 به‌‌ڕێوه‌ چوو،

دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری په‌رله‌مانی کوردستان و کاک دوکتۆر وحه‌ممه‌د ئیحسان وه‌زیری کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی نۆێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وهه‌روه‌ها چه‌ند که‌سایه‌تی ناسراوی کوردی له‌ ئه‌مریکا وه‌ک به‌‌ڕیزان دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نیسیتۆی کورد له‌ واشنگتۆن.

له‌‌‌ باڵه‌‌‌خانه‌‌‌ی ڕه‌‌‌یبێرنی کۆنگرێسی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ واشنگتۆن سیمینارێک له‌‌‌ سه‌‌‌ر ماده‌‌‌ی 140 به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو،



ڕۆژی هه‌‌‌ینی 19ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ڕی 2708 به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به 9.5.2008 ‌له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئینستیوۆتی کوردی له‌‌‌ واشنگتۆن، سیمینارێکی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ ماده‌‌‌ی 140 و ناوچه‌‌‌ دابڕاوه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زانستی و به‌‌‌ به‌‌‌شداری چه‌‌‌ندین جه‌‌‌نه‌‌‌راڵ و که‌‌‌سایه‌‌‌تی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتناسی ئه‌‌‌مریکی وکوردی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو.
به‌‌‌شداربووانی کوردستانی بریتی بوون له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌‌ک له‌‌‌به‌‌‌ریزان دوکتۆر که‌‌‌مال که‌‌‌رکوکی جێگری په‌‌‌رله‌‌‌مانی کوردستان و کاک دوکتۆر وحه‌‌‌ممه‌‌‌د ئیحسان وه‌‌‌زیری کاروباری ناوچه‌‌‌کانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌رێم و به‌‌‌رێز قوباد تاڵه‌‌‌بانی نۆێنه‌‌‌ری حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم له‌‌‌ وڵاته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا وهه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌ند که‌‌‌سایه‌‌‌تی ناسراوی کوردی له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا وه‌‌‌ک به‌‌‌ڕیزان دوکتۆر نه‌‌‌جمه‌‌‌دین که‌‌‌ریم سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌نیسیتۆی کورد له‌‌‌ واشنگتۆن.
له‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ گرنگه‌‌‌دا گه‌‌‌لێک بابه‌‌‌تی زانستی و دۆکۆمێنتی نۆی له‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌لماندنی مێژووی کۆن و نۆیی کوردستانی بوونی که‌‌‌رکوک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کوردناسانی ئه‌‌‌مریکی و کوردستانیانی به‌‌‌شدار پێشکه‌‌‌ش کرا، به‌‌‌رێز عارف باوه‌‌‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌ به‌‌‌ فه‌‌‌رمی وه‌‌‌ک میوان بانگهێشتن کرابوو، له‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌دا سکرتێری پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی کوردستان ئاشنایه‌‌‌کی باشی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چه‌‌‌ندین که‌‌‌سایه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکی دۆستی کورد په‌‌‌یدا کرد، به‌‌‌ کورتیش باسی ئاینده‌‌‌ی شاری ئورومییه‌‌‌ی بۆ کردن، ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ ئورومییه‌‌‌ له‌‌‌ ئاینده‌‌‌دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر ڕوو به‌‌‌ڕوو ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌شێک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ کاتێیان بۆ کاک عارف دیاری کرد و داوایان کرد که‌‌‌ سه‌‌‌ردانی ده‌‌‌فته‌‌‌ری کاریان بکات بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زیاتر باس له‌‌‌سه‌‌‌ر ئورومیه‌‌‌ بکرێت،
شایانی باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌دا بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانیش به‌‌‌شداریان هه‌‌‌بووه‌‌‌.





ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org
2008-05-12 16:43:41

16 ساڵ و 6 مانگ و 5 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©