شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی ¸ / ١ / ٢٠ ٢٣ شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حیزبی ڕزگاریی کوردستان، و ه
شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ¸ / ١ / ٢٠ ٢٣ شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حیزبی ڕزگاریی کوردستان، و هەڤاڵانی ئیبراهیم محەمەد ئەمین و متەوەکیل محەمەد سالح ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکان. سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد. لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی گشتی و سۆران کرماشانی و هەڵگورد کورد نژاد، کارگێڕانی پێوەندییەکانی پ س ک بە گەرمی پێشوازیکران.
بەریز باوەجانی وێرای بەخێرهاتنی بەرێز رێکار ئەحمەد و هەڤاڵانی بۆ ئەو دیدار و بە سەرکردنەوە. لە پەڕاوێزی ئەو دیدارە دۆستانەدا سەرۆکی (پ س ک ) باسێکی گشتی لە سەر دۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو شۆڕشەی لە ئارادایە، پێشکەش بە شاندی حیزبی ڕزگاریی کوردستان کرد.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولایەن باسیان لە سەر بەردەوامی پێوەندی دوولایەنەی پارتی سەربەستیی کوردستان و حزبی ڕزگاریی کوردستان کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەوەی کە زۆر پێویستە لەم کاتەدا نێو ماڵی کورد بە گشتی یەکگرتووبێت، و بە یەکدەنگی لە ئاست گشت ڕووداو پێشهاتەکانی ناوچەکە هاوهەڵوێست بن.
کۆبوونەوە پاش کات و ژمێری نیوێک لە بۆچوون گۆڕینەوە، لە کەش و هەوایەکی دۆستانە کۆتایی پێهات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١ / ٢٠ ٢٣
2023/01/08 20:00:47
1 ساڵ و 10 مانگ و 3 کاتژمێر و 36 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ڕێکەوتی,¸,/,١,/,٢٠ ٢٣,شاندێکی,حزبی,ڕزگاریی,کوردستان،,کە,پێکهاتبوون,لە,بەڕێزان,ڕێکار,ئەحمەد,سکرتێری,گشتی,حیزبی,ڕزگاریی,کوردستان،,و,ه