ڕێکەوتی٢٤ / ١٢ / ٢٠ ٢٢ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند خاڵ وبڕیارێکی گرنگ، کۆبوونەوەی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی گرێدا.
ڕێکەوتی٢٤ / ١٢ / ٢٠ ٢٢ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند خاڵ وبڕیارێکی گرنگ، کۆبوونەوەی خۆی وەک دوا کۆبوونەوەی ساڵی٢٠ ٢٢ی گرێدا، و لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوەشڕۆڤە کرا، و چەند بڕیارێکیش پەسەندکرا.
١ / ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە ڕەگەزپەرەستییە بۆ سەر ڕەوەندی کوردستانی لە پاریسی پایتەختی فەرانسە. و مەترسییەکانی سەر کوردستانیان لە لایەن وڵاتانی داگیرکەرەوە لە ئاست ناخۆ و دەرەوەی وڵات، ناردنی نامەی نیگرانی بۆ وڵاتی فەرانسە.
٢ / خوێندنەوەیەک لە سەر ئاکامی١٠ ٠ ڕۆژەی شۆڕشی ژینا لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان و ئێران.
٣ / وێرای بەخێرهاتنی چەندین ئەندامێکی نۆێ بۆ نێو ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاماژە بە پێشنیاری هاتنەڕیزی بەردەوام: بۆ نێو ڕێزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن چەند کەسایەتی و لایەنی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانەوە کرا، بە وردی شڕۆڤە لە سەر خاڵ و پێشنیارەکانیان کرا. بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک)، لە سەر یاسایەک بۆ پێشوازی ئەندام و لایەنی نوێ پەسەندکرا. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی: سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەردوو جێگرەکەیان ڕاسپارد: کە لە چوارچێوەی ئەو یاسا پەسەندکراوە، دڕێژە بە پرۆسەکە بدەن.
٤ / پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لە لایەن سەرۆکی گشتییەوە، لە مەڕ پەرەسەندنی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست کوردستان و پارت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. خوێندنەوە و شیکاری لە سەر ئاکامی ڕاپۆرتەکە کراو، و بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا.
٥ / دیاریکردنی لێژنەیەک، بۆ ئامادەسازی لە بواری تەداروک و لۆجیستیکی، بۆ گرێدانی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان، لە چەند مانگی داهاتوودا.
پاش ٢ کاتژمێر و نێو: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆتایی بە دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی خۆی هێنا.
ئەنجموومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©