لەڕێکەوتی٢٤/١٢/ ٢٠ ٢٢ لە سەر بانگهێشتی فەرمی دەزگای ڕاگەیاندنی (ئێستا)ی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە مراسمی ناساند
سەردانی سەرۆکی پ س ک بۆ لای حیزبی زەحمەتکیشانیی کوردستان.
لەڕێکەوتی٢٤/١٢/ ٢٠ ٢٢ لە سەر بانگهێشتی فەرمی دەزگای ڕاگەیاندنی (ئێستا)ی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە مراسمی ناساندنی کتێبی (حزبی زحمەتکیشانی کوردستان) مێژوویەک لە خۆڕاگری. ١٩٧٦-١٩٩١. لە نووسینی ئاکۆ ئاکۆیی. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بە یاوەری چەند کارگێڕێکی پێوەندییەکان، بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە٣٧مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکیشانی کوردستان، و بەشداری لە مراسمی ئەو کتێبە. سەردانی بارەگای مەکتەب سیاسی حیزبی ناوبراویان کرد. لە لایەن بەڕێز بەهمەن حسێن جێگری سکرتێری گشتی، و بەڕێزان بێکەس قادر، هیوا سەید سەلیم، نیشتیمان کەمال، شوان موحەممەد و شاخەوان عەبدوڵا، لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکیشان، بە گەرمی پێشوازیکران.
بەڕێز باوەجانی لە سەرەتاوە پیڕۆزبایی یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشان ئاراستەی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی خانەخۆیکرد. هەروەها ئاماژەی باسی هەڵویستە نەتەوەییەکانی حیزبی زەحمەتکێشان کرد بە بەرامبەر بە گشت بەشەکانی دیکەی کوردستان. لە بەشی دووەمی باسەکەیدا ئاماژەیەکی کورتی بە هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.
بەڕێز بەهمەن حسین وێرای بە گەرمی بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری، ئاماژەی بە دۆزی ئێستای کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەت کرد. لەو بوارەدا هەرودوو لایەن پێداگریان لە سەر گرنگی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوە کارکردنی لایەنە کوردستانیەکان کرد، بە تایبەت پێوەندی دوولایەنەی هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
لە پاش کاتژمێرێک بە سەر ئەو دیدارەدا، تێکڕا بەرەو ساڵۆنی ناساندنی کتێبی( حزبی زحمەتکیشانی کوردستان ) مێژوویەک لە خۆڕاگری. ١٩٧٦-١٩٩١. لە نووسینی ئاکۆ ئاکۆیی، بەڕێکەوتن. لەویشدا بە دەیان کەسایەتی کوردستان و نوێنەری پارت ولایەنەکان بەشداریان هەبوو، لە پەڕاوێزی ئەو مراسمەدا کورتە دیدارو چاوپێکەوتنیان لە گەڵ سەرۆکی پ س ک هەبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ / ١٢ / ٢٠ ٢٢
پارتی سهربهستیی کوردستان ©