وێرای بە خێرهاتنی میوانەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و بەلووچی و ئینگلیزی. هەروەها بەڕێز باوەجانی لە دەسپێکی بەرنامەکە وە
بە بەشداری پارت و لایەن و ڕێکخراوی نەرویجی و ئەمریکی وکوردستانی و بێیانی، لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، سیمیناری عارف باوەجانی بەرێوە چوو.
بە هاوبەشی هەر یەک لە کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی وجیهانی WKFA .لە رێکەوتی٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی.
سیمینارێک بە هەردوو زمانەکانی کوردی و نەرویجی. بۆ بەریز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژێر ناوی ( ڕاپەڕین و شۆڕشی جەماوەریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ئێستاو داهاتوودا) ، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، ڕێکخرا.
کە تێیدا نوێنەرایەتی چەندین پارت و ڕێکخراوی نەرویجی، ئەمریکی،کوردستانی، بەلووچی، ئەحوازی، و هەروەها چەند کەسایەتی و ڕۆژنامەنووسی نەرویجی و کوردستانی و بەشداری ئەو سیمینارە بوون.
بەرنامەی سیمینار:
بەشی یەکەم / سەرەتا بە پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب وخوولەکێک بۆ شەهیدانی کوردستان و ڕاپەرێن و شۆڕشی نۆی، لە لایەن بەڕێز تورە ویلهێلمسەن جیگری سەرۆکی ڕێکخراوی وەکفا، و کاک وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پ س ک. بەرنامەکە کرایەوە.
بەشی دووەم / بانگی بەرێز عارف باوەجانی کراو بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکەی بە زمانەکانی نەرویجی و کوردی. بەڕێز عارف باوەجانی باسەکەی بە هەردوو زمانەکانی کوردی و نەرویجی پێشکەشی بەشداران کرد. کە بە شیوەی خوارەوە سەر تایتلی باسەکە دیاریکرابوو.
سفر/ وێرای بە خێرهاتنی میوانەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و بەلووچی و ئینگلیزی. هەروەها بەڕێز باوەجانی لە دەسپێکی بەرنامەکە وەک هەواڵی دڵخۆشکەر پیڕۆزبایی لە یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی کۆمەڵە کرد. و دواتر چووە سەر خاڵەکانی باسەکەی بە شێوەی خوارەوە
١ / ئەم شۆڕشە چۆن سەریهەڵدا و چۆن وا پەرەی سەندووە. چۆن توانیوێتی سەرنجی پشتیوانی ئێران و جیهان بکات.
٢ / نەتەوەکانی بندەست وەک کوردستان و بەڵووچستان و ئەحواز نەتەوەی دیکە و لەگەڵ فارسەکان. بە یەکگرتوویی گشتی گەلان،. جۆغرافیای خۆپێشاندان و لایەنە ئەتنیکی وئایینییەکانیش، و یەکگرتوویی شەقام.
٣ / بەشی سەرەکی بەشدارانی چالاکی ئەم شۆڕشە لاوان و خوێندکاران وژنانە.
٤ / دەنگدانەوەی لە ئاستی دەرەوە. دابەزینی هوژموونی ئێران لە ئاست دیپڵؤماسیەتی نێودەوڵەتی و ناوچەکانی کەنداو خۆرهەڵاتی ناڤین و شکستی بیرۆکەی هیلالی شیعە. نموونەی شیعەی ئێراق، شیعەی لوبنان و رێکەوتنی سنووریان لەگەڵ لوبنان
٥ / بەرنامەو سیاسەتی ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی ئەم ڕێژیمە چییە، و چۆنە.
٦ / پەلاماری مووشەکی و درۆنی بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور، وەک دوا دوا پەلاقاژەی
٧ / بۆشایی نەبوونی بەرەیەکی سەرتاسەری و یا فراوانکردنی ناوەندی هاوکاری، ئاماژە بە خەبات وتێکۆشانی پارتەکانی ناوەند. بەڵام گرنگییە ئێستا بەرەیەکی گشتییە.
٨ / لە کاتی بەخاکسپاردن و گوێ لە قسەی باوک و دایکانی جەرگبڕاو چەندە بە ورەوە قسە دەکەن.
٩ / سینارێوکانی کۆماری ئیسلامی، بۆ تێکدانی یەکڕیزی کورد
١٠ / یەکڕیزی لە ئاست دەرەوەی وڵات و ناوخۆی وڵات زۆر باشە، بەڵام ڕێژیمی هەوڵی زۆری تێکدانە، گرنگی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات و ڕۆڵی کاریگەرییان و لۆبیگەری
بەشی سێیەم / بۆ بەلووچستان و ئەحواز.
بەڕێز باوەجانی بەشێک لە کاتەکەی خۆی تەرخانکرد بوو بۆ نوێنەرانی بەلووچستان و ئەحواز. کات درا بە خاتوون سەپیدە بەلووچی وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەلووچستان ڕاپۆرتێکی گشتی لە سەر ڕووداوەکان و ئاماری شەهیدانی بەلووچستان بە زمانی نەرویجی پێشکەشکرد.
دواتر بەڕێز مەحموود بەشاری کەعبی سەرۆکی پێشووتر ودامەزرینەری بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاریی ئەحواز، وبابەتێکی گشتی لە سەر ئەحواز پێشکەشکرد.
بەشی چوارەم : یەککاتژمێری تەواو تەرخانکرابوو بۆ پرسیار و بۆچوون بەشداران و وڵامەکانی سەرۆکی پ س ک و میوانی نەتەوەکانی دیکەش. کە تێیدا دەیان کەسی کورد و بێیانی لە بەشداران پرسیار و بۆچوونی خۆیان پێشکەشکرد، و بە پووختی وڵامی سەرجەم پرسیارەکان درایەوە.بەشی پێنجەم و کۆتایی / کاتی ئازاد، هێندێک لەبەشدارانی بێیانی و کوردستانی، لە نزیکەوە دەستخۆشانەیان لە سەرۆکی پ س ک کرد، بابەتی ناو سیمینارەکەیان بە کەڵک و زانیاری نوێ هەڵسەنگاند.
بۆ دیتنی وێنەی زیاتری سیمینار کرتەی ئێرا بکەن
ئامادەکردنی ڕاپۆرت: کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢١ ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©